لیستی فەرموودەکان

دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- پڕکاری تەرازوی چاکەکارییە، و (ووتنی) -سبحان الله والحمد لله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێنج شت لە فیترەتەوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
سمێڵ کورتبکەنەوە وڕیش بهێڵنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت بەم شێوەیەی کە من دەستنوێژم گرت، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات بەبێ ئەوەی لەگەڵ خۆیدا بدوێت، ئەوا خوای گەورە گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا
عربي الإنجليزية الأوردية
سیواک پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی خوای گەورەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن
عربي الإنجليزية الأوردية
خۆتان لە میز پاک ڕابگرن، چونکە زۆرینەی سزای گۆڕ بە ھۆی ئەوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
سزا وهەڕەشە لە پاژنە پێیەكان بە دۆزەخ، بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرن
عربي الإنجليزية الأوردية
وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون
عربي الإنجليزية الأوردية
واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو بەخەبەر بهاتایە ؛ ئەوا سیواکی دەکرد تابۆنی ناخۆشی دەمی نەمایە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر چوونە سەرئاو كردن ؛ ڕوو لە قیبلە مەكەن وپشتی تێمەكەن، بەڵکو ڕوو لە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک بچوایە بۆ دەست بە ئاو گەیاندن دەیووت: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الخُبُثِ وَالخَبَائِثِ
عربي الإنجليزية الأوردية
سیفەت وچۆنیەتی خۆشۆردن لە لەشگرانی
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بەهۆی لەشگران بوونیەوە، سەرەتا دەستەكانی دەشۆرد پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ، دواتر خۆی دەشۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
تەنها چووكی -ئەندامی زاوزێی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە ئەو خەریکی سیواک کردن بوو بە سیواکێکی تەڕ، ولایەکی سیواکەکە لە سەر زمانی بوو، ودەیووت: ئەع، ئەع، وسیواکەکە لە دەمی بوو، ودەنگێکی لێوە دەردەچوو وەکو ڕشانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت»، پاشان: یەک جار دەستەكانی (ناو لەپەکانی) دا بە سەر زەویدا، دواتر ناو لەپی چەپی مەسحكرد بەسەر پشتی دەستی ڕاستی، هەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی پێ مەسح کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
پرسیارم لە عائیشە كرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتم: ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: «بە سیواک کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
دە شت لە فیترەتەوەن: کورتکردنەوەی سمێڵ، وڕیش هێشتنەوە، وسیواک کردن، وئاو ڕادانە ناو لووت، وبڕینی نینۆکەکان، وشۆردنی بورجومەکان، لابردنی مووی بن باڵ، ومووی بەر تاشین ،وتارات کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک خەوتوون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی
عربي الإنجليزية الأوردية
هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاوی دەریا ئاوێکی پاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە^ بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک لە دۆلکەیەک بخواتەوە کە لە ئاڵتون یان زیو دروستکرا بێت؛ لەڕاستیدا، لە ئاگری دۆزەخ هەڵدەقوڕێنێتە نێو سکیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت هەتا ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەری کرد، ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەری کرد، ودەستی ڕاستی سێ جار ودەستەکەى تریشی سێ جار شۆرد، وبە دەستی دیسانەوە تەڕ کرد سەری مەسح کرد، وهەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا پاکبوونەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ئاوی ڕادەدا بە دەوری ئانیشکەکانى
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر دەستنوێژی نەگرتبێت، ودەستنوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر ناوی خوداى نەهێنا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی دەکردە سەر دیوی سەرەوەى خوفەکانى
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی هەندێک لە خێزانەکانى کرد، پاشان دەرچوو بۆ نوێژکردن ودەستنوێژی نەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا هیچ شتێکی ترە جگە لە بەشێک لە خۆی
عربي الإنجليزية الأوردية
دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا (گوێمان پێی نەدەدا)
عربي الإنجليزية الأوردية
-نوێژ مەکە و- چاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەریەکێکتان چوو بۆ لای خێزانى، ئەگەر ویستی دووبارەی بکاتەوە؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت لە نێوانیان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت لە ڕۆژی جومعەدا ئەمە کردەوەیەکی باشە، وئەوەى خۆی بشوات ئەمە باشترینە
عربي الإنجليزية الأوردية
خۆتان بپارێزن لەو دوو نەفرەتلێکراوەکان، ووتیان: دوو نەفرەتلێکراوەکان چیین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو کەسەیە لە ڕێگای خەڵکی یان لە سێبەرەکەیان خۆی خاڵی دەکاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لەشگرانیەوە دەخەوت؛ بە بێ ئەوەى ئاو بەر پێستی بکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی هەموو نوێژێکدا دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەمویست مسوڵمان بم، فەرمانى پێمکرد کە خۆم بشۆم بە ئاو وگەڵای کەنار
عربي الإنجليزية الأوردية
كاتمان بۆ دانراوە بۆ كورت كردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆك، وهەڵكەندنی مووی بن باڵ، وتاشینی مووی بەر؛ كە نابێت زیاتر لە چل شەو تێپەڕێنێت
عربي الإنجليزية الإندونيسية
ڕۆژێکیان چوومە سەربانی ماڵی حەفسە، پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- سەرئاوی دەکرد؛ ڕووی لە شام وپشتی لە کەعبە بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێکی ئەعرابی هات ولە گۆشەیەکی مزگەوتەکەدا میزی کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئوم حەبیبە بۆ ماوەى حەوت ساڵ تووشی ئیستیحازە بوو، وسەبارەت بەمە پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد؟ ئەویش فەرمانی پێیکرد کە خۆی بشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت: یەکێکتان میز بکاتە نێو ئاوێکی وەستاو بکات کە ڕێ ناکات وپاشان خۆی تێیدا بشوات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی بە تەنها دانیشتبوو و لەگەڵ خەڵکی نوێژی نەکرد، پێی فەرموو: ئەی فڵان، چی ڕێگر بوو لەوەى کە لەگەڵ خەڵیکدا نوێژ بکەیت؟ ئەویش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا تووشی لەشگرانی بووم، وئاوم دەستنەکەوت، ئەویش فەرمووی: خاکی پاک بەکاربهێنە، وئەمە بەسە بۆت
عربي الإنجليزية الأوردية
لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد،
عربي الإنجليزية الأوردية
سبحان الله، ئیماندار هەرگیز پیس نابێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، بەبێگومان خودا شەرم لە گەیاندنی هەق وڕاستی ناکات، ئایا ئافرەت خۆشۆردنی لەسەر واجبە ئەگەر تووشی لەشگرانی بوو لە کاتی خەودا؟ وپێغەمبەری خودا صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر مەنی بینی
عربي الإنجليزية الأوردية
خشڵ وڕازێنەرەوەکانی ئیماندار دەگەنە هەرشوێنێکی کە دەستنوێژی پێی بگات
عربي الإنجليزية الأوردية
شوێنەواری ئاوی لەشگرانیم لەسەر جلی پێغەمبەری خودا دەشۆرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆیە دەردەچوو بۆ نوێژ وشوێنەواری ئاو بە سەر جلەکەیەوە بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار ئاوی بەسەر سەریدا دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشم پاڵی دەدایەوە، وقورئانی دەخوێند لەکاتێکدا حەیزدار بووم
عربي الإنجليزية الأوردية
کوڕێکی بچووکی هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا خواردنی نەخواردبوو (هێشتا هەر شیرخۆر بوو)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر کۆشی داینا، بەڵام منداڵەکە میزی كرد بەسەر جلەکانیدا، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بەسەر شوێنەکەیدا (شوێنی میزەكە لەسەر جلەکانى)، وجلەکەى نەشۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پیاو لە نێوان چوارپەلى خێزانەكەیدا دانیشت وهەوڵى لەگەڵدا؛ ئەوا غوسڵ واجب دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
زۆرم پێتان ووت سەبارەت بە سیواک کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
فەرمانی پێمان دەکرد ئەگەر لە سەفەردا بووین؛ سێ ڕۆژ وشەو خوفەکانمان دانەکەنین مەگەر بەهۆی لەشگرانیەوە نەبێت، بەڵام بۆ حاڵەتەکانی تر وەکو پیسی و میز کردن وخەوتن
عربي الإنجليزية الأوردية
لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو جگە لە ناولەپمان، وبازووەکانمان، وپێیەکانمان نەبێت، وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى کارەکان ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى کارەکان قورس بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاو پاک وپاککەرەوەیشە وھیچ شتێک پیسی ناکات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- غوسڵی دەکرد بەو ئاوەى مەیمونە بەکاریهێنا بوو -ڕەزای خوای لێبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاو کاریگەری لێناکرێت بەهۆی لەشگرانیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نەخێر پیس نیە، چونکە (پشیلە) زۆر هاتۆچۆ دەکات لە نێو ئێوەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
(جلێک) میزی کچە منداڵی پێوە بێت؛ دەبێت بشۆردرێت، و(جلێک) میزی کوڕە منداڵی پێوە بێت؛ تەنها ئاوی پێدا دەکرێت -بەسەردا دەپرژێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
دەیکڕێنیت، پاشان بەدەستت لەگەڵ ئاوەکە دەیشۆیت، وئاوی پێدا دەکەیت، ونوێژی پێوە دەکەیت
عربي الإنجليزية الأوردية
شۆردنی خوێنەکە بەسە، وشوێنەوارەکەى هیچ زیانێکت پێناگەیەنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک حەز دەکات شێوازى دەستنوێژگرتنی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێر بێت؛ بەم شێوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت
عربي الإنجليزية الأوردية
عەماری کوڕی یاسرم بینی (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ ووتی: چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى بە جوانى دەشۆرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی نارد، وتووشی سەرما بوون؛ کاتێک گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیانکرد بەوەى مەسح بکەن بەسەر عەمامە وگۆرەوییەکانیان
عربي الإنجليزية الأوردية
هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە ژیانیدا؛ چاوەڕوانى نوێژی عیشیان دەکرد هەتاوەکو سەریان نزمدەبووە (بەهۆی باوێشک ونزیکبوونی زاڵبوونی خەو)، پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات؛ دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە گەوڕی پەزدا؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە شوێنی پشوودانى وشتر؟ فەرمووی: نەخێر
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک مردووی شۆرد؛ ئەوا با خۆی بشوات، وهەرکەسێک مردووی هەڵگرت؛ ئەوا با دەستنوێژ بگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: خێر دەکات بە دینارێک یان نیو دینار
عربي الإنجليزية الأوردية
جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد، ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، من ئافرەتێکم بە زۆری وبۆ ماوەیەکی درێژ تووشی سوڕی مانگانە -حەیز- دەبم، چی دەڵێی سەبارەت بە ئەمە؟ قەدەغەى لێکردووم لەوەى نوێژ بکەم وڕۆژوو بگرم، فەرمووی: پێشنیار دەکەم لۆکە بەکاربهێنیت، چونکە (شوێنەواری) خوێن ناهێڵێت ولایدەبات، ووتی: لە ئەوە زیاترە
عربي الإنجليزية الأوردية
سبحان الله، ئەمە لە شەیتانەوەیە؛ با لە نێو تەشتی (ئاوەکەدا) دابنیشێت، ئەگەر زەردی بینی لەسەر ئاوەکە؛ با خۆی بشوات بۆ نوێژی نیوەڕۆ وعەسر بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی مەغریب وعیشا بە یەک خۆشۆردن، وخۆی بشوات بۆ نوێژی بەیانی بە یەک خۆشۆردن، ولە نێوانیان دەستنوێژ بگرێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
بە ترساندن سەرخراوم، وکلیلەکانى زەویم پێبەخشراوە، وناونراوم ئەحمەد، وخاکی سەر زەوی کراوە بە پاککەرەوە بۆ من، وئومەتەکەم کراوە بە باشترین ئومەت
عربي الإنجليزية الأوردية
فەزڵ بە ئێمە بەخشراوە بەسەر خەڵکیدا لە سێ شتدا: ڕیزەکانمان وەکو ڕیزەکانى فریشتەکانن، وهەموو سەر زەوی کراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە، وخاکەکەى کراوە بە پاککەرەوە بۆ ئێمە ئەگەر ئاومان نەدۆزیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
من وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەک تەشتی ئاومان بەکاردەهێنا بۆ خۆشۆردن لە لەشگرانی، بە نۆرە بە دەستەکانمان ئاومان لێی دەردەهێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
بەسە بۆت کە سێ پڕ چنگی (هەردوو دەست) ئاو بکەیت بەسەر سەرتدا پاشان ئاو بکەیت (بەسەر هەموو لاشەتدا) وپاکدەبیتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاوی خۆشۆردنم بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامادەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە لە پاش لەشگرانی، دەستی پێدەکرد سەرەتا دەستەکانى دەشۆرد، پاشان بە دەستی ڕاستی ئاوی دەکردە سەر دەستی چەپی ودامێنی دەشۆرد، پاشان دەستنوێژی دەگرت وەکو دەستنوێژگرتن بۆ نوێژکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاوی پیاو چڕ وسپیە، وئاوی ئافرەت تەنک وزەردە، هەرکامیان زاڵ بێت یان پێش بکەوێت؛ (منداڵەکە) لە ئەو دەچێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە تارات کردن بە تەپاڵە یان ئێسک
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەرئاوکردن دەربچووایە، دەیفەرموو: «غفرانك» واتە:«خودایە، لێم خۆش بە
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ یەكێكتان تارات نەكات (خۆی پاك نەكاتەوە) بە كەمتر لە سێ بەرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سێ ڕۆژ وشەوەکانى دانا بۆ کەسی موسافیر -ڕێبوار-، وڕۆژ وشەوێک بۆ کەسی نیشتەجێبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
هەندێک بەردم بۆ بهێنە بۆئەوەى تاراتی پێبکەم، وئێسک وتەپاڵەم بۆ مەهێنە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەرکەسێک پێی نا بە شتێکی پیس بە خوفەکانى، پاکدەکرێنەوە بە خۆڵی سەر خاک
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا (بۆ مەسحکردنە سەر خوف وگۆرەوییەکان) بۆ کەسی موسافیر سێ ڕۆژ وشەوەکانیان، وبۆ کەسی نیشتەجێبوو ڕۆژ وشەوێک
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا باسی نەخۆشیەکەى پێغەمبەری خودام بۆ دەکەیت -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: بەڵێ، نەخۆشیەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەختتر بوو، فەرمووی: ئایا خەڵکی نوێژیان ئەنجامداوە؟ ووتمان: نەخێر، چاوەڕێی تۆ دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی فێر دەکردین لە هەموو حاڵەتێكدا؛ مەگەر لەشگران بووایە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە یەک ساع^ لە ئاو خۆی دەشۆرد بۆ (لابردنی) لەشگرانی، و بە یەک مود^^ لە ئاو دەستنوێژی دەگرت
عربي الإنجليزية الأوردية
من پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە میزی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، و مەسحی كرد بەسەر خوفەكانیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-
عربي الإنجليزية الأوردية