عن أنس رضي الله عنه قال: «كان النبي صلى الله عليه وسلم يغسل، أو كان يغْتَسِل، بالصَّاع إلى خَمْسة أمداد، ويَتَوضأ بالمُدِّ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک* بێت هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود** بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت». *(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو کە ئێستا بە ئەندازەی 3 لیتر ئاو دەکات)، **(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە کە ئێستا بە ئەندازەى 750 ملی لیتر دەکات، واتە پێنج مودەکە بە ئەندازەی 3 لیتر و750 میلی لیتر دەکات)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک* بێت هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود** بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت) واتە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئابووری دەکرد لەو ئاوەی کە بەکاریدەهێنا بۆ دەستنوێژ وخۆشۆردن، زۆر جار بە ئاوێک کە هێندەی صاعێک بێت خۆی دەشۆرد، ئەمیش بریتیە لە چوار مود، یان لەوەیە هەندێک زیاتری بەکاربهێنایە وزیادی بکردایە بۆ پێنج مود بە پێی پێویستی لاشەی. (صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو کە ئێستا بە ئەندازەی 3 لیتر ئاو دەکات)، **(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە کە ئێستا بە ئەندازەى 750 ملی لیتر دەکات، واتە پێنج مودەکە بە ئەندازەی 3 لیتر و750 میلی لیتر دەکات)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر