عن عمر بن الخطاب: أن رجلا توضأ، فتَرك مَوْضِع ظُفُر على قَدَمِه، فَأَبْصَرَهُ النبي صلى الله عليه وسلم فقال: «ارْجِع فَأَحْسِنْ وُضُوءَكَ» فرجَع، ثم صلَّى.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە»، بۆیە گەڕایەوە (دەستنوێژی گرت)، وپاشان نوێژی کرد.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پیاوێک دەستنوێژی گرت ودەستنوێژەکەى بەو شێوەیە نەبوو کە خواى گەورە فەرمانى پێکردووە، بەڵکو لەسەر پێی هێندەی شوێنی نینۆکێکی بە نەشۆردراوی جێهێشت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم شوێنەى بینی کە نەشۆردرا بوو، وفەرمانى پێکرد کە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەى دەستنوێژ بگرێت بەو شێوەیەی کە لە شەریعەتدا باسکراوە، کە نابێت هیچ بەشێک لە بەشەکانى ئەندامەکان بە نەشۆردراوی جێبهێڵێت ودەبێت هەموو بەشەکانى ئەندامەکان ئاو بیانگرێتەوە، وپیاوەکە گەڕایەوە دەستنوێژی گرت ونوێژی کرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر