عن أبي بكرة -ضي الله عنه- مرفوعاً: «إِنَّ الزمانَ قَدِ اسْتَدَارَ كَهَيْئَتِهِ يَوْمَ خَلَقَ اللهُ السَّمَاوَاتِ والأَرْضَ: السنةُ اثنا عَشَرَ شَهْرًا، منها أربعةٌ حُرُمٌ: ثلاثٌ مُتَوَالِيَاتٌ: ذُو القَعْدَةِ، وذُو الحَجَّةِ، والمحرمُ، ورَجَبُ مُضَرَ الذي بين جُمَادَى وشَعْبَانَ، أَيُّ شَهْرٍ هَذَا؟» قلنا: اللهُ ورسولُهُ أَعْلَمُ، فسكتَ حتى ظننا أنه سَيُسَمِّيهِ بغير اسمه، قال: «أَلَيْسَ ذَا الحَجَّةِ؟» قُلْنَا: بَلَى. قال: «فأَيُّ بَلَدٍ هَذَا؟» قلنا: اللهُ ورسولُهُ أَعْلَمُ، فسكتَ حتى ظننا أنه سُيَسَمِّيهِ بغير اسمه. قال: «أَلَيْسَ البَلْدَةَ؟» قلنا: بلى. قال: «فأَيُّ يَوْمٍ هَذَا؟» قُلْنَا: اللهُ ورسولُهُ أَعْلَمُ، فسكتَ حتى ظَنَنَّا أنه سيسميه بغير اسمه. قال: «أَلَيْسَ يَوْمَ النَّحْرِ؟» قلنا: بَلَى. قال: «فَإِّنَّ دِمَاءَكُمْ وأَمْوَالَكُمْ وأَعْرَاضَكُمْ عَلَيْكُمْ حَرَامٌ، كَحُرْمَةِ يَوْمِكُمْ هَذَا في بَلَدِكُمْ هَذَا فِي شَهْرِكُمْ هَذَا، وَسَتَلْقَونَ رَبَّكُمْ فَيَسْأَلُكُمْ عَنْ أَعْمَالِكُمْ، أَلَا فَلَا تَرْجِعُوا بَعْدِي كُفَّارًا يَضْرِبُ بَعْضُكُم رِقَابَ بَعْضٍ، أَلَا لِيُبَلِّغِ الشَّاهِدُ الغَائِبَ، فَلَعَلَّ بَعْضَ مَنْ يَبْلُغُهُ أَنْ يكونَ أَوْعَى لَهُ مِنْ بَعْضِ مَنْ سَمِعَهُ»، ثُمَّ قال: «أَلَا هَلْ بَلَّغْتُ، أَلَا هَلْ بَلَّغْتُ؟» قلنا: نعم. قال: «اللَّهُمَّ اشْهَدْ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد: ساڵێک دوازدە مانگە، چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن): سیانیان لەدوای یەکن: (زو ئەلقەعدە:ذُو القَعْدَةِ)، و (زو ئەلحیجە:ذُو الحَجَّةِ)، و (موحەرەم:المحرمُ)، و(ڕەجەبی موزەر:رَجَبُ مُضَرَ) کە لە نێوان جەمادی وشەعبانە، ئایا ئەمە چی مانگێکە؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، بێدەنگ بوو هەتاوەکو پێمان وابوو بە ناوێکی تر بانگی دەکات، فەرمووی: «ئایا مانگی -زی ئەلحیجە:ذي الحجة- نییە؟»، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەمە چی شارێکە؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، بێدەنگ بوو هەتاوەکو پێمان وابوو بە ناوێکی تر بانگی دەکات، فەرمووی: «ئایا ئەمە (ئەلبەلدە:البلدة) -واتا: مەککە- نییە؟»، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەمە چی ڕۆژێکە؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، بێدەنگ بوو هەتاوەکو پێمان وابوو بە ناوێکی تر بانگی دەکات، فەرمووی: «ئایا ڕۆژی قوربانیکردن نییە؟»، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: «خوێنتان وماڵتان وشەرەفتان حەرامن لەسەر یەکتر، وەکو حەرامبوونی ئەم ڕۆژە ولەم شارە ولەم مانگەدا، دەگەن بە پەروەردگارتان ولێپرسینەوەتان لێدەکات لەسەر کردەوەکانتان، بۆیە لە پاش من مەگەڕێنەوە بۆ کوفر بەشێوەیەک لە گەردنی یەکتر بدەن، با ئەوەى ئامادەیە؛ بیگەیەنێت بە ئەو کەسەی ئامادە نییە، لەوەیە ئەوەى وشەکانى پێدەگات باشتر لێی تێبگات لەوەى بیستوویەتی»، پاشان فەرمووی: «ئایا -پەیامەکەم- گەیاند، ئایا -پەیامەکەم- گەیاند؟»، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: «خودایە شاهێد بە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا وتاری دا، ئەمیش لە حەجی ماڵئاواییدا بوو، هەواڵی دا سەبارەت بەوەى لەو کاتەی ساڵدا مانگەکان بەو شێوەیە کە خواى گەورە لە شەریعەتدا دایناوە ومانگە حەرامکراو وپیرۆزەکان -الأشهر الحرم- لە شوێنی خۆیانن، و-نەسیئـ :النسيء- نەماوە (ئەمیش بریتیە لە پاشخستنی مانگە حەرامکراوەکان -الأشهر الحرم- وگۆڕینیان بە پێی ویستی خۆیان لە سەردەمی جاهیلیەتدا)؛ نەسیئیان دەکرد مانگی حەرامکراویان بە حەڵاڵ دادەنا وبە پێچەوانەوە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە ژمارەی مانگەکان دوانزەیە ئەوانیش بریتین لە مانگەکانى: محرم (موحەرەم)، وصفر (سەفەر)، وربيع الأول (رەبیعی یەکەم)، وربيع الثاني (رەبیعی دووەم)، وجمادى الأولى (جەمادی یەکەم)، وجمادى الثانية (جەمادی دووەم)، ورجب، (رەجەب)، وشعبان (شەعبان)، ورمضان (ڕەمەزان)، وشوال (شەوال)، وذو القعدة (زو ئەلقەعدە)، وذو الحجة (زو ئەلحیجە). ئەم دوانزە مانگەکە خواى گەورە بۆ بەندەکانى دایناوە لەو کاتەى ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە. وهەورەها -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە لە نێو ئەم مانگانە چوار مانگیان پیرۆزترن وحەرامکراون -هەندێک شت نابێت تێیان ئەنجامبدرێت-، سیانیان لە پاش یەکترەوە دێن: وذو القعدة (زو ئەلقەعدە)، وذو الحجة (زو ئەلحیجە)، محرم (موحەرەم)، خواى گەورە ئەم مانگەکانى حەرامکردووە بۆیە جەنگ بەرپاکردن تێیاندا حەرامکراوە، ونابێت تێیاندا کەس دەستدرێژی بکاتە سەر کەسێکی تر، چونکە ئەم مانگانە کاتی ڕۆیشتنی خەڵکین بۆ ماڵی خودا -بیت الحرام- لە مەککە، بۆیە خواى گەورە حورمەت وپیرۆزی تایبەتی بۆیان داناوە بۆئەوەى جەنگ لەم مانگانەدا ڕوونەدات لەکاتێکدا خەڵکی دەڕۆن بۆ ماڵی خودا، وئەمیش لە حیکمەتەکانى حەرامکردنی ئەم مانگەیە. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (-ڕەجەبی موزەر:رَجَبُ مُضَرَ- کە لە نێوان جەمادی وشەعبانە): ئەمیش مانگی چوارەمی ساڵی کۆچییە، لە جاهیلیەتدا لەم مانگەدا عومرەیان ئەنجامدەدا، ولە سێ مانگەکەى تر حەجیان ئەنجامدەدا، وجەنگ بەرپاکردن لەم مانگەدا حەرامە هەروەکو سێ مانگەکەى تر، بەڵام لە جاهیلیەتدا ساڵی وا هەبوو ئەم حەرامکردنەیان دەگۆڕی وبە ئارەزووی خۆیان پێش وپاشیان دەخست. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیانکرد: (ئایا ئەمە چی مانگێکە؟ وچی شارێکە؟ وچی ڕۆژێکە؟)، ئەم پرسیارەی لێیانکرد بۆئەوەى گرنگی بەو قسە بدەن کە لە پاشاندا دێت وسەرنجیان لە لای بێت؛ چونکە بابەتێکی گەورەیە، پرسیاری لێیانکرد: (ئایا ئەمە چی مانگێکە؟): ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانێت؛ بە دووریان زانی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناوی مانگەکە بڵێت کە لای هەمووان زانراوە کە مانگی -ذي الحجة:زی ئەلحیجەیە-، بەڵام بەهۆی ڕەوشت وئەدەبیان بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناوی مانگەکەیان نەووت؛ چونکە زانراوە بەڵکو ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بوو، چونکە مرۆڤ ئەگەر قسە بکات پاشان ماوەیەک بێدەنگ بێت؛ خەڵکی ئاگایان لە قسەکانى دواتر دەبێت وسەرنج ڕادەکێشن وبە جوانى گوێ دەگرن، بێدەنگ بوو، هەتاوەکو ئەبو بەکرە دەڵێت: پێمان وابوو بە ناوێکی تر ئەو مانگە بانگ دەکات، پاشان فەرمووی: (ئایا مانگی -زی ئەلحیجە:ذي الحجة- نییە؟)، ووتمان: بەڵێ، فەرمووی: (ئەمە چی شارێکە؟)، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، هەرچەندە دەیانزانى شاری مەککەیە بەڵام بەهۆی ڕەوشت وئەدەبیان بەرامبەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەیان نەووت، چونکە ئەمیش زانراوە لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ونەیانووت: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە شتێکی زانراوە بۆچی پرسیار سەبارەتی دەکەیت؟ بەڵکو ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى دەزانن. پاشان بێدەنگ بوو هەتاوەکو پێیان وابوو بە ناوێکی تر بانگی دەکات، فەرمووی: (ئایا ئەمە [ئەلبەلدە:البلدة] -واتا: مەککە- نییە؟)، ووتیان: بەڵێ، و(ئەلبەلدە:البلدة) ناوێکە لە ناوەکانى شاری مەککە، پاشان فەرمووی: (ئەمە چی ڕۆژێکە؟)، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، هەروەکو جارەکانى پێشووتر، فەرمووی: (ئایا ڕۆژی قوربانیکردن نییە؟)، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، وئەوان دەیانزانى مەککە ومانگی -زی ئەلحیجە:ذي الحجة- وڕۆژی قوربانیکردن؛ هەموویان حەرامکراون -هەندێک کردەوە تێیدا- وپیرۆزن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خوێنتان وماڵتان وشەرەفتان حەرامن لەسەر یەکتر، وەکو حەرامبوونی ئەم ڕۆژە ولەم شارە ولەم مانگەدا): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختیکردەوە لەسەر حەرامبوونی ئەم سێ شتە: خوێن، وسامان، وشەرەف وکەسایەتی؛ هەموو مسوڵمانێک حەرامە لەسەر مسوڵمانێکی تر، - خوێنەکان: هەموو نەفسێک دەگرێتەوە وئەوەى پەیوەندی بە لاشەی مرۆڤەوە هەیە لە ئازاردان. - سامانەکان: هەموو ماڵ وسامانێکی زۆر یان کەم دەگرێتەوە. -شەرەف وکەسایەتی: ئەمیش زینا وهاوڕەگەزبازی وبوهتان وغەیبەت وجوێن وهەموو شتێک هاوشێوەى ئەمانە دەگرێتەوە، هەموو ئەمانە حەرامن لەسەر مسوڵمان ونابێت بە هیچ شێوەیەک دەستدرێژی بکاتە سەر خوێن یان سامان یان شەرەف وکەسایەتی مسوڵمانێکی تر، ئەگەر هەر مسوڵمانێک سنووری ڕێزداری وحورمەتی مسوڵمانێکی تر تێبپەڕێنێت ئەوا شایستەى سزادانە ئینجا هەندێک لەو سزایانە لە دونیادا سنووری شەرعی -حەددی- بۆ دانراوە وهەندێکی تر هەڕەشەى سزای لەسەر هاتووە لە ڕۆژی قیامەتدا. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (دەگەن بە پەروەردگارتان ولێپرسینەوەتان لێدەکات لەسەر کردەوەکانتان): واتا ئاگاتان لە قسە وکردەوەکانتان بێت وئاگاتان لەم سێ شتە بێت کە باسکراوە چونکە هەموو قسە وکردەوەیەکی نەوەى ئادەم لێپرسینەى لەسەرە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەگەر چاک بن بە چاکە پاداشت دەدرێتەوە، وئەگەر خراپ بن یان خواى گەورە لێی خۆش دەبێت یان سزا دەدرێت. (بۆیە لە پاش من مەگەڕێنەوە بۆ کوفر بەشێوەیەک لە گەردنی یەکتر بدەن): چونکە ئەگەر مسوڵمانان لە گەردنی یەکتر بدەن ویەکتر بکوژن لەوەیە ئەمە نیشانەى ئەوەیە خوێنی یەکتر بە حەڵاڵ دەزانن، وئەوەى خوێنی مسوڵمانان بە حەڵاڵ بزانێت کافر دەبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد ئەوەى ئامادەیە؛ بیگەیەنێت بە ئەو کەسەی ئامادە نییە، واتا ئەوەى ئامادەى ئەم وتارەیە بیگەیەنێت بیگوازێتەوە بۆ ئەوانەى گوێیان لێ نەبووە، پاشان هەواڵی ئەوەیدا -صلى اللە علیە وسلم- لەوەیە ئەوەى وشەکانى پێدەگات باشتر لێی تێبگات لەوەى بیستوویەتی، ئەمە وەسیەت وڕێنموێنی وئامۆژگاری پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوانەى ئامادە بوون لەو ڕۆژەدا وبۆ هەموو مرۆڤێکە کە ئەم فەرموودەیە دەبیستێت هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت. پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئایا -پەیامەکەم- گەیاند، ئایا -پەیامەکەم- گەیاند؟): پرسیاری لە هاوەڵان دەکرد -ڕەزاى خوایان لێبێت-، ووتیان: (بەڵێ): واتا بەڵێ پەیامەکەت گەیاند. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خودایە شاهێد بە): لەسەر ئەوەى پەیامەکەم گەیاند.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان