لیستی فەرموودەکان

ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرمان بە خەڵکی کرا کە دواین کرداریان لە ماڵی خوادا تەواف کردن بێت بە دەوری کەعبەدا، جگە بۆ ئەو ئافرەتانە نەبێت کە تووشی سووڕی مانگانە هاتوون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیجرەت نیە لە پاش فەتح، بەڵام جیهاد ونیەتە، وئەگەر داواتان لێکرا بۆ دەرچوون بە پەلە بۆ گۆڕەپانی جەنگ ئەوا دەربچن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەتێک کە باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەبێت کە سەفەری شەو وڕۆژێک بکات وکەسێکی مەحرەمی لەگەڵدا نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
(تەلبیە)ی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: ( لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مەدینە شوێنێکی پیرۆزە لە نێوان شاخەکانى عیر بۆ سەورە (ثورە)، هەرکەسێک شتێکی تێدا دابهێنێت -لە دیندا- (بیدعەیەک دابهێنێت)، یان داڵدەی بیدعەچیەک بدات؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ ڕۆژێک نییە کە خودا بەندەکانى لە دۆزەخ ڕزگار بکات وەکو ڕۆژی عەرەفە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا دەبێت هیچ موویەکی لە خۆی نەکاتەوە وهیچ نینۆکێک نەبڕێت هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جیهادکردنی ئێوە بریتیە لە حەج کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی هاتن بۆ مەککە، موشریکەکان ووتیان: کەسانێکن دێن بۆ لاتان کە تا وتینی یەسریب لاوازیانی کردووە، بۆیە فەرمانى پێکردن: بە (سووکە ڕاکردن) لە سێ تەوافدا، ولە نێوان گۆشەکان ڕێ بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، و ووتی: من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا تەوافی کرد (بە دەوری کەعبەدا) بە سواری وشترێکەوە، دەستلێدانى لە ڕوکن بەهۆی گۆچانێکەوە بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەرم نەبینی -صلى اللە علیە وسلم- دەست لە هیچ شوێنێکی کەعبە بدات جگە لە دوو گۆشە یەمانیەکە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خەڵکینە، بە هێوری پێشبکەون، چاکەکاری بەپەلە کردن بەدەست ناهێندرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مینا، ولەوێ چوو بۆ (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة) وبەردە بچووکەکانى تێیدا فڕێدا، وپاشان گەڕایەوە بۆ نێو چادرەکەى لە مینا وقوربانی کرد، وپاشان بانگی سەرتاشێکی کرد وپێی فەرموو: لێرەوە سەرتاشین دەستپێبکە سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد، پاشان لای چەپی، ودوای ئەوە قژەکەى لە نێو خەڵکیدا دابەشکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی کرد بە بەرپرسیار لەسەر سەربڕینی وشترەکانى؛ وفەرمانی پێکردم گۆشت وپێست وڕاخەری سەر پشتی وشترەکان وەکو خێر ببەخشم، وهیچ لەوانە بە قەسابەکە نەدەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای ڕوخسەتی لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى: شەوەکانى مینا لە مەککە بمێنێتەوە؛ بۆ ئەوەى ئاو ببەخشێت، ئەویش ڕوخسەتی پێیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جارێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەزی وەکو هەدی نارد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ملەوانەم چنی بۆ ئەو ئاژەڵانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیویست بیانکاتە قوربانی، پاشان نیشانەم لەسەر لاشەیان دانا، وملەوانەکانی کردە ملیان -یان ملەوانەکانم کردە ملیان-، پاشان نێردران بۆ ماڵی خودا، لە کاتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەدینە بوو، وهیچ شتێکی لەسەر خۆی حەرام نەکرد کە پێش ناردنیان حەڵاڵ بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی قوربانیەکەى ڕادەکێشا، ئەویش فەرمووی: سواری ببە، پیاوەکە ووتی: ئەمە قوربانیە، (دیسانەوە) فەرمووی: سواری ببە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک پیاوێک لە عەرەفاتدا لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى بوو؛ کەوت، وملی شکا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بە ئاو وگڵای کنار بیشۆن، لە نێو دوو بەرگەکەیدا کفنی بکەن، وبۆنی لێمەدەن، وسەری دامەپۆشن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت لەسەر تەلیبە کردن زیندوو دەکرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- بەشێوەیەک وەستا کەعبە لە لای چەپی ومینا لە لای ڕاستیەوە بوو، پاشان ووتی: ئەمە شێوازى وەستانى ئەو کەسەیە کە سورەتی -البقرة-ی بۆ سەر دابەزیووە -صلى اللە علیە وسلم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە لە عەرەفاتدا ووتاری دەدا (دەیفەرموو): هەرکەسێک نەعلی دەستنەکەوت؛ ئەوا با خوف لە پێ بکات، وهەرکەسێک ئیزاری دەستنکەوت ئەوا با شەڕواڵ لە پێ بکات -مەبەستی ئەو حاجیانە بوو کە موحریمن لە حەجدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی لە بەیانی ڕۆژی چوارەمی (-ذي الحجة- گەیشتنە مەککە بە مەبەستی ئیحرام بەست بۆ حەجکردن)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێکردن مەبەستیان لە ئیحرام بەستن بۆ عومرە کردن بێت، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێگەپێدراوە چی شتێکی حەرامکراوى ئیحرام ئەنجام بدەین؟ ئەویش فەرمووی: هەموو شتێکی حەرامکراوی ئیحرام؛ حەڵاڵ دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن ڕێی دەکرد (لە عەرەفەوە بۆ موزدەلیفە لە ماوەی حەجدا)؟ ووتی: بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێی دەکرد، ئەگەر بۆشاییەکی ببینیایە (لە نێو قەرەباڵەغیەکەدا) خێرا ڕێی دەکرد (بۆ ئەو شوێنە پڕ بکاتەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێنج ئاژەڵ پیس وزیانبەخشن، دەبێت بکوژرێن لە ناو حەرەمی پیرۆزدا: قەلەڕەش، وداڵی گەرمەسێر، ودووپشک، ومشک، وسەگی هار
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت قەمیس ومێزەر وشەڕواڵ وبورنس وخوف لەبەر بکات؛ مەگەر کەسێک نەعلی دەستنەکەوت، دەتوانێت خوف لەپێبکات، وبا هەتا خوارەوەى قولەپێکان بیبڕێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ئەوەى ئێستا دەیزانم پێشتر بمزانیایە؛ ئەوا قوربانیم نەدەکرد، وئەگەر قوربانیم لەگەڵدا نەبووایە؛ ئەوا ئیحرام بەستنم کۆتایی پێدەهێنا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی قوربانیدا نوێژی ئەنجامدا، پاشان وتاری دا، وپاشان قوربانیەکەى سەربڕی، وفەرمووی: هەرکەسێک (قوربانیەکەى) سەربڕی پێش ئەوەى نوێژ بکات با یەکێکی تر لە جیاتی سەرببڕێت، وئەوەى قوربانیەکەى سەر نەبڕیوە؛ با سەری ببڕێت (پاش ووتنی) (بسم الله)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گوێدرێژێکی دەشتەکیم بەخشی بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
(اللَّهُمَّ ارحم الْمُحَلِّقِينَ)، ووتیان: ئەی ئەوانەى قژیان کورت کردووەتەوە (الْمُقَصِّرِينَ)؛ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: (اللهم ارحم الْمُحَلِّقِينَ)، ووتیان: ئەی ئەوانەى قژیان کورت کردووەتەوە (الْمُقَصِّرِينَ)؛ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: (اللهم ارحم الْمُحَلِّقِينَ)، ووتیان: ئەی ئەوانەى قژیان کورت کردووەتەوە (الْمُقَصِّرِينَ)؛ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: (والْمُقَصِّرِينَ)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد: ساڵێک دوازدە مانگە، چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن): سیانیان لەدوای یەکن: (زو ئەلقەعدە:ذُو القَعْدَةِ)، و (زو ئەلحیجە:ذُو الحَجَّةِ)، و (موحەرەم:المحرمُ)، و(ڕەجەبی موزەر:رَجَبُ مُضَرَ)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد لە کاتێکدا ئەو لە دەرەوەى حاڵەتی ئیحرام بەستندا بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک تواناى هەبوو لەسەر قوربانیکردن، وقوربانی نەکرد، با نزیکی شوێنی نوێژەکانمان نەبێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ساڵی پەیمانی حودەیبیەدا، ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- وشترێکمان سەربڕی بۆ حەوت کەس، ومانگایەکیش بۆ حەوت کەس
عربي ئینگلیزی ئۆردی