عن أبي سعيد الخُدْرِي رضي الله عنه وكان غَزَا مع النبي صلى الله عليه وسلم ثِنْتَي عَشْرَة غَزْوَة، قال: سمعت أرْبَعا من النبي صلى الله عليه وسلم فَأَعْجَبْنَنِي قال: لا تسافر المرأة مَسِيرَة يومين إلا ومعها زوجها أو ذو مَحْرَم، ولا صوم في يَوْمَيْنِ: الفِطْرِ وَالأَضْحَى، ولا صلاة بعد الصُّبح حتى تَطْلُعَ الشمس، ولا بعد العصر حتى تغرب، ولا تُشَدُّ الرِّحَالُ إلا إلى ثلاثة مساجد: مسجد الحرام، ومسجد الأَقْصَى، ومَسْجِدِي هذا.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە قەزعەتەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبی سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوازدە غەزای (هەڵمەتی ڕزگارکردنی) ئەنجامدا بوو، دەڵێت: چوار شتم بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جوان بوون بە لامەوە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نابێت ئافرەت سەفەرێک ئەنجامبدات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت، نابێت ڕۆژوو بگیرێت لە دوو ڕۆژدا: ڕۆژووشکاندن* وقوربانیکردن** ، نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ونابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، ونابێت -سەفەری تایبەت-^ ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام^^، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من -مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ : المسجد النبوي -». *(ڕۆژی ڕۆژووشکاندن: واتا -یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان-)، **(ڕۆژی قوربانیکردن: واتە ڕۆژەکانى جەژنی قوربان كە چوار ڕۆژن 10، 11، 12، 13 ی مانگی ذي الحجة)، ^(سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)، ^^(مزگەوتی حەرام: مەبەست ئەو مزگەوتەیە کە کەعبەی پیرۆزی تێدایە لە شاری مەککە کە پێی دەووترێت -مسجد الحرام-)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

گێڕەرەوەى فەرموودەکە کە ناوی قەزعەتە (قزعة) -ڕەحمەتی خواى لێبێت- ولە متمانەپێکراوەکانى تابعینە باسی ئەوە دەکات کە ئەبو سەعید -ڕەزاى خواى لێبێت- لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوازدە غەزای (هەڵمەتی ڕزگارکردنی) ئەنجامدا. (ئەبو سەعید دەڵێت: چوار شتم بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- زۆر بە لامەوە جوان وسەرنجڕاکێش بوون): واتا ئەبو سەعید فەرموودەیەکی بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە چوار حوکمی تێدا بوو وئەبو سەعید -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەم حوکمانە بە لایەوە جوان وسەرنجڕاکێش بوون. حوکمی یەکەم: (نابێت ئافرەت سەفەرێک ئەنجامبدات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت): واتا نابێت ئافرەت بە تەنها سەفەر بکات مەگەر مێردەکەى یان مەحرەمێکی باڵغی لەگەڵدا بێت، ومەحرەمیش: بریتیە لەوانەی کە مارەیی کردنی ئافرەتەکە بۆیان حەرامە هەتاهەتایە وەکو باوک وبرا وخاڵ ومام وئەوانی تر، ودووری دوو ڕۆژ لێکدەدرێتە بە ئەندازەى هەشتا کیلۆمەتر، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (لَا يَحِلُّ لاِمْرَأَةٍ تُؤْمِنُ باللَّهِ وَالْيَومِ الآخِرِ، تُسَافِرُ مَسِيرَةَ يَومٍ وَلَيْلَةٍ إلَّا مع ذِي مَحْرَمٍ عَلَيْهَا) [رواه مسلم] واتە: (حەرامە بۆ ئافرەتێک کە باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەبێت کە سەفەرێک بکات کە دووریەکەى شەو وڕۆژێک بێت مەگەر لەگەڵ مەحرەمێک نەبێت)، لە گێڕانەوەیەکی تردا: (مسيرة يوم) واتە: (دووریەکەى ماوەی ڕۆژێک بێت)، ولە گێڕانەوەیەکی دیکەدا: (لا تُسافِرِ المَرْأَةُ ثَلاثَةَ أيَّامٍ إلَّا مع ذِي مَحْرَمٍ) [رواه البخاري] واتە: (نابێت ئافرەت سەفەرێک بکات کە دووریەکەى سێ ڕۆژ بێت مەگەر لەگەڵ مەحرەمێک نەبێت)، لە گێڕانەوەى -أبو داود-: (بريدا) واتە: (بۆ شوێنیکی دوور)، ئیمامی نەوەوەی -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (مەبەست لێرەدا دیاریکردنی دوورییەکە نییە، بەڵکو هەردەرچوونێک پێی بووترێت سەفەر؛ ئەوا ئافرەت نەهی لێکراوە بە تەنها ئەنجامی بدات مەگەر لەگەڵ مەحرەمێک نەبێت). وئەمە لە کاتێکدا ئەگەر سەفەری ئافرەتەکە پێویست وگرنگ نەبێت، وئەگەر زۆر پێویست بێت؛ ئەوا دروستە بە تەنها سەفەر بکات، وەکو بۆ نمونە ئەگەر مسوڵمان بوو لە خاکی کافرەکاندا وترسی هەبوو لەسەر نەفسی خۆی ئەگەر لە نێو کافرەکاندا بمێنێتەوە، ئەوا لەم حاڵەتەدا دروستە بە تەنها سەفەر بکات. حوکمی دووەم: ( نابێت ڕۆژوو بگیرێت لە دوو ڕۆژدا: ڕۆژووشکاندن* وقوربانیکردن**): واتا نابێت مسوڵمان ڕۆژی جەژنی ڕۆژووشکاندن -جەژنی ڕەمەزان- وڕۆژەکانی جەژنی قوربانیکردن -جەژنی قوربان- بەڕۆژوو ببێت، ولە بنەڕەتدا جەژنی ڕەمەزان یەک ڕۆژە بەڵام لە نەریتی هەندێک شوێندا کراوە بە سێ ڕۆژ، جا ئەم ڕۆژووگرتنە قەرز دانەوەى ڕۆژووی فەرز یان نەزر یان ڕۆژووی سونەت بێت، ئەگەر کەسێک لەم ڕۆژانە بەڕۆژوو بێت ئەوا ئەو قەرز یان ئەو نەزرەی لەسەر لاناچێت ودەبێت دووبارە بیگرێتەوە بەڵکو تاوانباریش دەبێت ئەگەر بە زانینەوە وبە ئەنقەست ڕۆژووی گرتبێت، ولە گێڕانەوەیەکدا هاتووە: (إنَّ رَسولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ قدْ نَهَاكُمْ عن صِيَامِ هَذَيْنِ العِيدَيْنِ، أمَّا أحَدُهُما فَيَوْمُ فِطْرِكُمْ مِن صِيَامِكُمْ، وأَمَّا الآخَرُ فَيَوْمٌ تَأْكُلُونَ مِن نُسُكِكُمْ) [رواه البخاري] واتە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێتان کردووە کە لەم دوو جەژنەدا بەڕۆژوو ببن، یەکێکیان ڕۆژی ڕۆژووشکاندنتانە لە ڕۆژووگرتنتان -جەژنی ڕەمەزانە-، وئەوی تریان ڕۆژێکە کە لە قوربانیەکانتان دەخۆن -جەژنی قوربان)، هۆکاری قەدەغەکردنی ڕۆژووگرتن لە ڕۆژەکانی جەژنی قوربان: ئەوەیە چونکە قوربانی تێدا دەکرێت، وخەڵکی لە گۆشتی قوربانیەکان دەخۆن وبۆیە نابێـت ڕۆژوو بگرن چونکە ئەم ڕۆژە لە دروشمە ئاشکراکانى ئاینی ئیسلامە، بەڵام هۆکاری نەهی کردن لە ڕۆژووگرتن لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزندا، ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێت ڕۆژوو بشکێنێت ونابێت بەڕۆژوو بێت چونکە ئەمە ڕۆژە جەژنە وخۆشی دەربڕینە پاش یەک مانگ بە ڕۆژوو بوون، وجیاکاریە لە نێوانە مانگی ڕەمەزان ومانگی شەوال بۆیە نابێت مسوڵمان لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا بە ڕۆژوو بێت. حوکمی سێیەم: (نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت): واتای دیاری فەرموودەکە ئەوەیە کە نوێژی سونەت جائیز ودروست نییە لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت وبەرز دەبێتەوە لە ئاسمان بە ئەندازەی سێبەری ڕمێک -نزیکەی 15 خولەک- لە پاش خۆر دەرچوون، بەڵام ئەنجامدانى نوێژی سونەت پاش ئەم ماوەیە وەکو نوێژی چێشتەنگاو ونوێژەکانى تر ڕێگەپێدراوە هەتاوەکو کاتی -الزوال- ئەمیش ماوەیە پێش بانگی نیوەڕۆ لە نێوان 10 بۆ 15 خولەکە پێش بانگی نیوەڕۆ، لە گێڕانەوەى تردا هاتووە: (ولا صلاة بعد صلاتين بعد العصر حتى تَغرب الشمس، وبعد الصُّبح حتى تَطلع الشَّمس) [رواه البخاري] واته: (نابێت نوێژ ئەنجامبدرێت لە پاش دوو نوێژ (دوو نوێژی فەرز)، لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، ولە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت)، لە گێڕانەوەیەکی تردا: (لا صلاة بعد صلاة الفجر) [رواه مسلم] واتە: (نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت). (ونابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت): واتا هەتاوەکو خۆر لە ئاسماندا نامێنێت وئاوا دەبێت، بۆیە ئەگەر مرۆڤ نوێژی عەسری ئەنجامدا ئەوا نابێت هیچ نوێژێکی سونەت لە پاش نوێژی عەسر ئەنجامبدات، مەگەر کەسێک نوێژی فەرزی عەسری یان هەرنوێژێکی تری لە بیرچوو بێت ولەو کاتەدا دەتوانێت ئەنجامی بدات، وهەروەها لەگەڵ ئەو نوێژانەی کە بەهۆی هەندێک هۆکارە دەکرێن. حوکمی چوارەم: (ونابێت -سەفەری تایبەت-^ ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام^^، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من -مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ : المسجد النبوي-): واتا نابێت مرۆڤ سەفەرێک ئەنجامبدات بۆ شوێنێک لە شوێنەکان کە مەبەستی لەم سەفەرە نزیکبوونەوە بێت لە خودا بەهۆی سەردانیکردنی ئەو شوێنە، یان لەوەیە بەهۆی تایبەتمەندی وڕێزداری وفەزڵی ئەم مزگەوتانەوە بێت، بۆیە دروستە مرۆڤ سەفەر بکات بۆ ئەم مزگەوتانە وسەردانیان بکات ونوێژیان تێدا ئەنجامبدات؛ ئەمیش بە دەقی ئەم فەرموودەیە. *(ڕۆژی ڕۆژووشکاندن: واتا -یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان-)، **(ڕۆژی قوربانیکردن: ڕۆژەکانى جەژنی قوربان كە چوار ڕۆژن 10، 11، 12، 13 ی مانگی ذي الحجة)، ^(سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)، ^^(مزگەوتی حەرام: مەبەست ئەو مزگەوتەیە کە کەعبەی پیرۆزی تێدایە لە شاری مەککە کە پێی دەووترێت -مسجد الحرام-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر