+ -

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ الدُّنْيَا حُلْوَةٌ خَضِرَةٌ، وَإِنَّ اللهَ مُسْتَخْلِفُكُمْ فِيهَا، فَيَنْظُرُ كَيْفَ تَعْمَلُونَ، فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ، فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِي النِّسَاءِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2742]
المزيــد ...

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2742]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەو كە دونیا تامێكی بەچێژی هەیە، وسەوز وسەرنجڕاكێشە، بۆیە مرۆڤ پێی هەڵدەخەڵەتێت وڕۆدەچێت لەنێو خۆشیەكانی وگەورەترین هەم وهەوڵدانی بۆ دونیا دەبێت. خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ئێمەی كردووە بەجێنشینی یەكتر لەم دونیایەدا، بۆئەوەی بڕوانێت چۆن كردەوە دەكەین، گوێڕایەڵی دەبین، یان سەرپێچی دەكەین؟ پاشان فەرمووی: وریا بن شتومەكە ڕازێنراوەكانی دونیا هەڵتان نەخەڵەتێنێت، وببنە هۆی ئەوەی وازبهێنن لە فەرمانەكانی الله، وتووشی نەهی لێكراوەكان ببن. و لەگەورەترین فیتنەكان كە دەبێت پیاوی مسوڵمان وریای بێت بریتیە لە فیتنەی ئافرەتان، ویەكەم فیتنە كە تووشی بەنی ئیسرائیل هات ؛ فیتنەی ئافرەتان بوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئورومی كانادی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری بە پابەندبوونی تەقواداری، وخۆ سەرقاڵ نەكردن بە چێژ وخۆشیە ڕازێنراوەكانی دونیا.
  2. هۆشداری لە تووشبوون بە فیتنەی ئافرەتان ؛ لەڕێگای تێڕوانین وگوێ نەدان بەتێكەڵ بوونیان لەگەڵ پیاوی نامەحرەم وهتد.
  3. فیتنەی ئافرەتان لە گەورەترین فیتنەكانی دونیایە.
  4. ئامۆژگاری وپەند وەرگرتن لە ئومەتەکانى پێشوو، ئەوەى ڕوویدا بەسەر بەنی ئیسرائیلدا لەوەیە بەسەر ئومەتەکانى تریشدا ڕووبدات.
  5. فیتنەی ئافرەتان ئەگەر هاوسەر بێت ؛ لەوەیە داوای هەندێك خەرجی لەمێردەكەی بكات كە لەتوانایدا نەبێت، بۆیە ئەمە پیاو دوور دەخاتەوە لە دینداری وكردەوە كردن بۆ قیامەت، و وایلێدەكات خۆی ماندوو بكات بۆ بەدەستهێنانی دونیا، وئەگەر نامەحرەم بن ؛ پیاوان فریو دەدەن و لەهەق لایاندەدن كاتێك دەردەچن لە ماڵ وتێكەڵیان دەبن، بەتایبەت ئەگەر ناپۆشتە (سفور) بن، ولەوەیە ئەم تێكەڵیە تووشی زینایان بكات بەپێی پلەكانی، بۆیە پێویستە ئیماندار پەنا بە خوای گەورە بگرێت وهیوای بە ئەو بێت ڕزگاری بکات لە فیتنەی ئافرەتان.
زیاتر