لیستی فەرموودەکان 26

پیاوانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا
دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان
ئەگەر دونیا لای خوای گەورە بە قەد باڵە مێشوولەیەک نرخی هەبوایە، ئەوا نەیدەهێشت هیچ کافرێک تێیدا تەنانەت قومێک ئاویش بخوات
هەموو ئومەتێک فیتنە وتاقیکردنەوەیەکی هەیە، وفیتنەی ئومەتەکەی من بریتیە لە: ماڵ (سامان وپارە)
ئەگەر بە ئەندازەى شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبوایە، ئەوا پێم خۆشە کە هیچی لام نەما بێت پێش ئەوەی کە سێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ بێت مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە
نمونەی دونیا بە بەراورد لە گەڵ ئاخیرەتدا (بەهەشتدا) وەکو نمونەی یەکێک لە ئێوە وایە کە پەنجەی بخاتە نێو دەریاکەوە وپاشان دەری بهێنێت بزانێت بە چی دەگەڕێتەوە
ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات
سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی
سەرشۆڕ بێت بەندەی دینار، سەرشۆڕ بێت بەندەى درهەم، سەرشۆڕ بێت بەندەی جلوبەرگ، ئەگەر پێی ببەخشرێت ڕازی دەبێت؛ ئەگەر پێی نەبەخشرێت توڕە دەبێت، سەرشۆڕ بێت ودۆڕاوە، ئەگەر دڕکێک بچێتە لاشەیدا لەوەیە کەس نەدۆزێتەوە بۆی دەربکات
هێشتا دڵی بەتەمەن گەنجە لە دوو شتدا: خۆشەویستی دونیا وهیوا درێژی
زۆر یادی لەناوبەری چێژەكان بكەن»، واتا مردن
دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە
ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆشەویست و بەچێژە
خودایە؛ هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت، خودایە لە ئەنساڕ وموهاجیرەكان خۆش بە
دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانایەك یان فێرخوازێك
ئایا ئێوە لە نێو (ناز ونیعمەتی) خواردن وخواردنەوە نین هێندەی بتانەوێت؟ پێغەمبەرەكەتانم بینی -صلى اللە علیە وسلم- كە (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە
ئەگەر نەوەى ئادەم دوو دۆڵ پارە وسامانی هەبێت حەزی دەکرد دۆڵی سێیەمی هەبووایە
وابەستە وخولیای كێڵگە وكشتوكاڵ مەبن نەوەكو ببێتە هۆی ئەوەى هەموو هیوا وئاواتێكتان بۆ دونیا بێت
چیم داوە لە دونیا، من لە دونیادا وەكو سوارێكم لەژێر سێبەری دارێك كەمێك دەحەوێمەوە، پاشان دەڕوات وبەجێی دەهێڵێت
جێگەی خەوتنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە لەسەری دەخەوت، لە پێستی خۆشەکراو دروستکرابوو کە ناوەكەی بە ڕیشاڵی دارخورما پڕ کرابووەوە
سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە، وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات، وخواى گەورە قەناعەتی پێداوە لەسەر ئەم بەخشینە