عن كعب بن عياض رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إن لكل أُمَّة فتنة، وفِتنة أُمَّتي: المال».
[صحيح] - [رواه الترمذي والنسائي في الكبرى وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە کەعبی کوڕی عیازەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «هەموو ئومەتێک فیتنە وتاقیکردنەوەیەکی هەیە، وفیتنەی ئومەتەکەی من بریتیە لە: ماڵ (سامان وپارە)».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (هەموو ئومەتێک فیتنە وتاقیکردنەوەیەکی هەیە) وئەمەش مەبەستی ئەو شتانەیە کە بەهۆیانەوە مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە، (وفیتنەی ئومەتەکەی من بریتیە لە: ماڵ (سامان وپارە) ) چونکە بە شێوەیەکی گشتی پارە وماڵ وا لە مرۆڤ دەکەن کە سەرقاڵ بێت ودوور بکەوێتەوە لە پەرستنی خوای گەورە وقیامەت لە بیر بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر