لیستی فەرموودەکان

ئایا پێتان نەڵێم گەورەترینی تاوانە گەورەکان چین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تاوانە گەورەکان (الکبائر): شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وکوشتنی نەفسێک، سوێندخواردنی نقومکەر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله) وتەنیا الله شایەنی پەرستنە وهیچ هاوبەشێکی نییە، وشاهێدی بدات بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە) وشاهێدی بدات بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیساش بە هەمان شێوە بەندە وپێغەمبەری خودایە) وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، وشاهێدی بدات بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە، ودۆزەخ هەق وڕاستییە؛ ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەکاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت نزیکترە لە یەکێک لە ئێوە زیاتر لە بەستەی نەعلەکانى ودۆزەخیش بە هەمان شێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوان ئەو دووانەدا هەندێک شتی گوماناوی هەیە کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت؛ ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی شوبوهاتەکان ئەنجام بدات؛ ئەوا حەرامی ئەنجامداوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە سەیری لاشەتان و وێنەتان ناکات بەڵکو سەیری دڵتان وکردەوەتان دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
كەسانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو نەوەی ئادەمێک هەڵە وگوناهکارە، وباشترین وخێرترین گوناهکارەکان ئەوانەن کە تەوبە دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو شتانەی کە بە زۆری دەبنە هۆی چوونە بەهەشت: تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە دوای خۆم هیچ فیتنەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانی هەبێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی کە من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: هەردووکیان ئازار دەدرێن، ولە سەر شتی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەشاردەوە لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو لە نێو خەڵکدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دونیا خۆش وبەتام وچێژە، خودای گەورە ئێوە کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆ ئەوەی بزانێت کە ئێوە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشیانت دەوێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نمونەی ئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵسو كەوت لەگەڵ کەسانی چاكدا دەكات، و‏ئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵسوكەوت لەگەڵ کەسانی خراپدا دەكات وەكو میسك ‏فرۆشێك وكورەی ئاسنگەرێك وایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی داوای پلەی شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هێشتا بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵی ئیماندارە؛ هەتا دەگاتە لای خوای گەورە وهیچ تاوانێکی لە سەر نەماوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵ وفرمانێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیانمەندی بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێرە بۆی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە ئەوەی تووشتان بێت زیاتر لە مەسحیی دەجال؟ ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: شیرکی شاراوە (الشرك الخفي)، کەسێک هەڵدەستێت ونوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت کەسێک سەیری دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی فڵان، ئەوە چیتە؟ ئایا فەرمانت بە چاکە ونەهیت لە خراپە نەدەکرد؟ دەڵێت: بەڵێ، فەرمانم بە چاکە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم دەدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ بۆیە ئەو دەنگەتان بیست
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە لای سەعیدی کوڕی جوبەیر بووم، ووتی: کام لە ئێوە دوێنی ئەو ئەستێرەی بینی کە شیهابێکی لێوە کەوتە خوارەوە؟ ووتم: من، پاشان ووتم: من لە ناو نوێژدا نەبووم، بەڵام پێمەوە درا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە وشومیەتی بوونی نییە وشومییەتی لە بومدا نییە وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر نەفسێک بە ستەملێکراوی کوژرا بێت؛ ئەوا بەشێک لە خوێنەکەى لە سەر یەکێک لە کوڕەکانی ئادەمە، چونکە ئەو یەکەم کەس بوو کە تاوانی کوشتنی هێنایە ئاراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر دونیا لای خوای گەورە بە قەد باڵە مێشوولەیەک نرخی هەبوایە، ئەوا نەیدەهێشت هیچ کافرێک تێیدا تەنانەت قومێک ئاویش بخوات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو چاو دۆزەخ بەریان ناکەوێت: چاوێک لە ترسی خوای گەورە بگری، وچاوێک لە پێناو خوای گەورە پاسەوانی بگرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو ئومەتێک فیتنە وتاقیکردنەوەیەکی هەیە، وفیتنەی ئومەتەکەی من بریتیە لە: ماڵ (سامان وپارە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
با هەر یەکێک لە ئێوە لەسەر حاڵەتێک بمرێت کە گومانی باشی بە خوای گەورەی بەرز وشکۆدار هەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بە ئەندازەى شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبوایە، ئەوا پێم خۆشە کە هیچی لام نەما بێت پێش ئەوەی کە سێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ بێت مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نمونەی دونیا بە بەراورد لە گەڵ ئاخیرەتدا (بەهەشتدا) وەکو نمونەی یەکێک لە ئێوە وایە کە پەنجەی بخاتە نێو دەریاکەوە وپاشان دەری بهێنێت بزانێت بە چی دەگەڕێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کەمترین سزای ئەهلی دۆزەخ لە رۆژی قیامەتدا بۆ پیاوێکە کە لە ناوەڕاستی بنی پێیەکانی دوو پشکۆی ئاگر دادەنرێت ومێشکی بەهۆیانەوە دەکوڵێت، وا دەزانێت کەس سزای وەکو سزای ئەوی نییە، لە کاتێکدا کەمترین وسوکترین سزای بۆ هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی کە لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کردەوەی چاک بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەوەیە کە دوو دڵ بیت سەبارەت بە شتێک وحەز نەکەیت خەڵکی پێی بزانێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە ئاسوودەترە بە تەوبە کردنی یەکێک لە ئێوە؛ زیاتر لە ئاسوودەیی یەکێکتان کە وشترەکەی بدۆزێتەوە پاش ئەوەى لە زەویەکی فراواندا ونی کردبوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە تەوبەی بەندەکەی قبوڵ دەکات هەتا نەگاتە دوا ساتەکانی ڕۆح دەرچوونی (دوا ساتەکانی سەرە مەرگی)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە دەستی ڕادەخات بە شەوان بۆ ئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆ ئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەسودی بە یەکتری مەبەن، وفێڵ مەکەن لە مەزاددا، وڕقتان لە یەکتری نەبێتەوە، وپشت لە یەکتری مەکەن، ولە سەر فرۆشتنی یەکتر شت مەفرۆشن، وبەندەی خودا بن بە برایەتیەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک تەوبە بکات پێش ئەوەى خۆر لە ڕۆژئاواوە دەربچێت؛ ئەوا خواى گەورە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا پێتان بڵێم کێ قەدەغە دەکرێت لەسەر دۆزەخ؟ وکێ دۆزەخی لەسەر قەدەغە دەکرێت؟ قەدەغە دەکرێت لەسەر هەموو کەسێکی نزیک ونەرم ونیان وئاسان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بترسێت شەوڕەوی دەکات، وئەوەی زوو شەوڕەوی بکات دەگاتە شوێنی مەبەست. بەدڵنیاییەوە، پاداشتی خودا زۆر بەنرخە. بەدڵنیاییەوە، پاداشتی خودا بەهەشتە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دۆزەخیەکان هەیانە ئاگر هەتا گوێزنگەکانی، وهەیانە ئاگر هەتا ئەژنۆکانی، وهەیانە ئاگر هەتا کەمەری، وهەیانە ئاگر هەتا ئێسکی ملی دێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو نیعمەت خەڵکی تێیاندا دۆڕاون: لەش ساغی، وکاتی سەرقاڵ نەبوون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم، ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەهێندرێت حەفتا هەزار گوریسی پێوەیە، لەگەڵ هەر گوریسێک حەفتا هەزار فریشە هەیە کە دۆزەخی پێ ڕادەکێشن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە وبێ هیوا مەبە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ؟ فەرمووی: زمان ودامێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا پێتان بڵێم (بوهتان - العَضْة) چییە؟ بریتیە لە دووزمانى کردن (نەمیمە کردن) لە نێو خەڵکیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەرشۆڕ بێت بەندەی دینار، سەرشۆڕ بێت بەندەى درهەم، سەرشۆڕ بێت بەندەی جلوبەرگ، ئەگەر پێی ببەخشرێت ڕازی دەبێت؛ ئەگەر پێی نەبەخشرێت توڕە دەبێت، سەرشۆڕ بێت ودۆڕاوە، ئەگەر دڕکێک بچێتە لاشەیدا لەوەیە کەس نەدۆزێتەوە بۆی دەربکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سێ کۆمەڵ ناچنە بەهەشتەوە: ئەوەى خووگرتووە بە ئارەق خواردنەوە، وئەوەى پەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنێت، وئەوەی باوەڕی بە جادووگەری هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزیکە لەوەى کە خێرترین موڵکی مسوڵمان کۆمەڵێک مەڕوماڵات بێت کە بیانبات بەرەو بنی شاخەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پردی سیرات لەسەر پشتی دۆزەخ دادەنرێت، ودڕکی لەسەرە وەکو دڕکی سەعدان، پاشان خەڵکی بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، هەیە بە سەلامەتی ڕزگاری دەبێت، وهەیە بە بریندارییەوە ڕزگاری دەبێت، وهەیە دەکەوێتەوە ناو دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خەڵکی بەهەشت دەچنە بەهەشتەوە، بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە دەژێن وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە لەش ساغ دەبێت وهەرگیز نەخۆش نابن، هەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە دڵخۆش دەبن وهەرگیز دڵتەنگ نابن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟! پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟ دەڵێن: ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟ دەڵێن: ئایا ڕوومان سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارمانت نەکرد لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردەکە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار لە لایان خۆشەویست نابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا، ئیماندار خێمەیەکی هەیە کە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە، درێژییەکەى شەست میلە، ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە دەچێت بۆ لایان، هیچیان ئەوی تر نابینێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شوێنێکی بەهەشت بە ئەندازەی کەوانەیەک خێرترە لەوەى خۆر بەسەریدا هەڵدێت یان ئاوا دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەوەى ئادەم بەشی خۆی لە زینا کردنی لەسەر نووسراوە، وخۆ لادان لێیان نییە وئەنجامیان دەدات: چاوەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە نەزەر کردن، وگوێیەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە گوێگرتن، وزمان زینا دەکات وزیناکەی بریتیە لە قسەکردن، ودەست زیناکەی بریتیە بەریەککەوتن، وپێ زیناکەى بریتیە لە هەنگاوەکان، ودڵ حەز دەکات وهیوا دەخوازێت، ودامێن ئەمانە بە ڕاست دەخاتەوە یان بە درۆیان دەخاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخ نەیانم بینووە: کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە پێی لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وبەلەنجە ولار ڕێدەکەن، وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودا ناکەن، وخەڵکی بۆ سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خودا بانگدەکەن، وقژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە؛ ناچنە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زەنگ ئامێری مۆسیقای شەیتانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆربەتان ئەهلی دۆزەخن، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ ودینی وەکو ئێوەم نەبینیوە وهەروەها کەسم نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من کۆتا کەس دەناسم کە لە دۆزەخ دەردەچێت، وکۆتا کەس دەناسم کە دەچێتە بەهەشتەوە. پیاوێکە بە گاگۆڵێکەوە دەردەچێت، خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە، وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئايا تووشی هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆیەک دەبن لە بینينى خۆر لە نيوەڕۆدا بە بێ ئەوەی پەڵە هەور پێشی گرتبێت؟ ووتیان: نەخێر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێوە بە پەرۆش دەبن بۆ بەدەستهێنانى دەسەڵات وفەرمانڕەوایی، ودەبێتە هۆی پەشیمانی لە ڕۆژی قیامەتدا، چەند بەتامە سەرەتای شیرپێدان، وچەند خراپ وناڕەحەتە شیربڕینەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ئەوانەت بینی کە شوێنی -ئەو ئایەتانە دەکەون- کە ڕوون نین -لە قورئاندا-، ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە (کە لایانداوە لە هەق وڕاستی)؛ بۆیە ئاگادار بن لێیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەندەکەم سەبارەت بە مردنی پەلەی کرد، بۆیە بەهەشتم لەسەری حەرامکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک دەخەوێت وسپاردە لە دڵی دەردەهێنرێت ومەگەر هێندەی نەختاڵێک نەبێت وەکو سێبەری خاڵێکی تاریک، پاشان دەخەوێتەوە وسپاردە لە دڵی دەردەهێنرێت مەگەر هێندەى هێندەی تۆقلەیەک نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
( إني أحبك في الله )، ئەویش ووتی: ( أحبك الذي أحببتني له )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ئێمە نییە کەسێک: کە ڕەحم وبەزەیی نەیەتەوە بەرامبەر بە بچووکەکانمان، وڕێزی گەورەکانمان نەزانێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من نێردراوی خودام بۆ لای تۆ؛ بۆ ئەوەى پێت بڵێم: خواى گەورە تۆی خۆشدەوێت هەروەکو چۆن تۆ ئەوت خۆشدەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەژار ئەو کەسە نییە کە خورمایەک و دووان یان پاروویەک ودووان دووری دەخاتەوە، بەڵکو هەژار ئەو کەسە کە خۆی لە داوا کردن بە دوور دەگرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیری نێو بەهەشتم کرد بینیم زۆربەی خەڵکەکەى لە هەژارانن، وسەیری نێو دۆزەخم کرد بینیم زۆربەی خەڵکەکەى لە ئافرەتانن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: ستەمکارەکان وخۆبەگەورەزانەکان لە نێو مندان، وبەهەشت ووتی: لاوازەکان وهەژارەکان لە نێو مندان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ بەندەکەی بوێت؛ ئەوا سزادانى بۆ پێشدەخات لە دونیادا، وئەگەر شەڕی بۆ بەندەکەى بوێت؛ ئەوا سزادانى دوادەخات بەهۆی تاوانەکانیەوە هەتاوەکو بە هەموو تاوانەکانەوە دێت لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا ئێوە سەرکەوتن وڕزقتان پێدەبەخشرێت مەگەر بەهۆی لاوازەکانتانەوە نەبێت؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی پارەکەم ببات؟ فەرمووی: پارەکەتی پێمەدە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دونیا زیندانی ئیماندارە، وبەهەشتی کافرە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زوهدی ئەهلی سوفە وهاوەڵان بە شێوەیەکی گشتی لە دونیادا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێکی ماچی ئافرەتێکی کرد، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وئەمەى بۆ باسکرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ}
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تاوانێکم کردووە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى پێمان بەخشرا لەم دونیایەدا پێمان بەخشرا، دەترسم لەوەى پاداشتی چاکەکانمان پێش خرابێت بۆمان لەم دونیایەدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆش و بەچێژە، هەرکەسێک بە بێ چڵێسی بیبات ئەوا بەرەکەتی تێدەکەوێت، وهەرکەسێک بە چڵێسیەوە بیبات ئەوا بەرەکەتی تێدا نابێت، وەکو ئەو کەسە وایە هەر دەخوات وتێر نابێت، وئەو دەستەی لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە لای دەرگای بەهەشتدا وەستام، بینیم زۆربەى ئەوانەى دەچنە بەهەشتەوە لە هەژارانن، ودەوڵەمەندەکان ڕاگیراون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێم وابێت بیستتان کە ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە لە بەحرەین لەگەڵ هەندێک شت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە خودا، هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دونیا نەفرەتلێکراوە، وئەوەیشی تێیدایە نەفرەتلێکراوە، جگە لە یادی خواى گەورە نەبێت وئەوەى پەیوەندی (بە یاد وزیکری خوداوە) هەیە، وزانا وفێرخوازێک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەوی تر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ئیماندار بیزانیایە خواى گەورە چەندە سزای لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک هیوای (بە چوونە نێو) بەهەشتەکەی نەدەبوو، وئەگەر کافر بیزانیایە خواى گەورە چەندە ڕەحمەتی لەلایە؛ ئەوا هەرگیز هیچ کەسێک نائومێد نەدەبوو (لە چوونە نێو) بەهەشتەکەى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
والله ئەم دونیایە لای خودا بێنرخترە زیاتر لە بێنرخی ئەمە لای ئێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک زامنى ئەوەم بۆ بکات کە داواى هیچ شتێک لە خەڵکی نەکات؛ ئەوا منیش زامنى چوونە بەهەشتی پێدەدەم؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى ( الله ) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لاماندا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا خانووچکەیەکی خۆمان چاکدەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، ووتم: ئەوانە کێن ئەی جبریل؟ ئەویش فەرمووی: ئەوانەن کە گۆشتی خەڵکی دەخۆن، و تانە وتەشەر لە کەسایەتیان دەدەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە درێژایی ڕۆژ خۆی دەتلاندەوە (لە برسێتیدا)، (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هاندان بۆ نیعمەت وئاسوودەیی هەتاهەتایی بەهەشت، وترساندن وئاگادارکردنەوە لە سزای دۆزەخی ئازاردەر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە مەدینەدا پیاوانێک هەن ئەگەر ئێوە هەر دووریەک ببڕن، وهەر دۆڵێک تێبپەڕێنن؛ لەگەڵ ئێوەدان بەڵام نەخۆشی ڕێگری لێکردوون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە گەدەى، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێت، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیرە بە لای خواى گەورە؛ کەسانێک دەچنە بەهەشتەوە بە زنجیرەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر نەوەى ئادەم دۆڵێک ئاڵتوونی هەبووایە حەزی دەکرد دوو دۆڵی هەبووایە، وهیچ شتێک دەمی (نەوەى ئادەم) پڕ ناکاتەوە مەگەر خۆڵ نەبێت، وخواى گەورە تەوبە لە ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ئومەتەکانى پێش ئێوەدا خەڵکانێک هەبوون ئیلهامیان پێبەخشرا بوو، ئەگەر لە ئومەتەکەی مندا یەکێک هەبێت ئەوا عومەرە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ کەسێک ستەم لە کەسێکی تر نەکات وهیچ کەسێک شانازی بەسەر کەسێکی ترەوە نەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کوێی ماوەتەوە؟ -واتا لە مەڕەکە- ووتی: تەنها شانەکانی ماوەتەوە، فەرمووی: هەمووی ماوەتەوە جگە لە شانەکانی نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات وخواى گەورە قەناعەتی پێبەخشیووە لەسەر ئەم بەخشینە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک لە ئێوە بەیانی بەسەردا هات، ولە شوێنی نیشتەجێبوونەکەى ئارام بوو، ولە لاشەی ساغ بوو، وخواردنی ئەو ڕۆژی هەبوو؛ وەکو ئەوە وایە دونیا کۆکرابێتەوە وبە هەموو شوێنەکانیەوە بە ئەو درا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سێ (جۆر لە خەڵکی) خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات، وپاکیان ناکاتەوە، وسزایەکی سەختیان هەیە: بەتەمەنێکی زیناکەر، وهەژارێکی خۆبەگەورەزان، وپیاوێک (سوێند خواردن بە خودا) وەکو شتومەک بەکاربهێنێت: هیچ شتێک ناکڕێت یان نافرۆشێت بە بێ سوێند خواردن بە خودا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەبی بەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- غوڵامێکی هەبوو؛ بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە بە بەشەکەى دەیهێنا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
وشترەکەى پێغەمبەری خودا (بە ناوى) ئەلعەزبا هیچ شتێکی پێشی نەدەکەوت (بەهۆی خێراییەکەى)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە بیەوێت خەڵکانێک سزا بدات، سزاکە دادەبەزێتە نێو هەموو ئەوانەى لە نێوانیاندان، پاشان بە پێی کردەوەکانیان زیندوو دەکرێنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئاگادارکردنەوە لەسەر سەرقاڵبوون بە دونیا و پشتگوێخستنی کردەوە کردن بۆ قیامەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند هێڵێکی کێشا، فەرمووی: ئەمە مرۆڤە وئەمەیش کۆتایی ژیانێتی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیحان وجەیحان وفورات ونیل؛ هەموویان لە ڕووبارەکانى بەهەشتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: تایبەتکراوم بە خۆبەگەورە زانەکان، وملهوڕەکان، وبەهەشت ووتی: بۆچی تەنها لاواز وبێبایەخ پێدراوەکان وسادەکان لە خەڵکی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو باخ کەرەستەی خواردن وئەوەى تێیاندایە لە زیون، ودوو باخ کەرەستەی خواردن وئەوەى تێیاندایە لە ئاڵتونن، هیچ شتێک ڕێگر نییە لەوەى خەڵکی پەروەردگاریان ببینن جگە لە پەردەی مەزنی وشکۆداری نەبێت کە لە پێش ڕوویدایە لە بەهەشتی عەدندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، خواى گەورە پێی دەفەرموێت: هیوا بخوازە، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت چەند جارێک، (پەروەردگار) پێ دەفەرموێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا دارێک هەیە ئەگەر سواری ئەسپێکی بەهێز خێرا سەد ساڵ ڕابکات ناتوانێت (دووریەکەى) ببڕێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا بازاڕێک هەیە (خەڵکی) هەموو جومعەیەک (سەردانی) دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ کوژراوەکانى جەنگی ئوحود پاش هەشت ساڵ وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات لە زیندووەکان ومردووەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر مسوڵمانێک سێ (منداڵی) بمرێت پێش ئەوەى پێبگەن (باڵغ بن)؛ خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە بەهۆی ڕەحمەت (وبەزەیی) بەرامبەریان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
یەکەم کەس کە دادگایی دەکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پیاوێکە شەهید کراوە، دەهێندرێت، خواى گەورە نیعمەتەکانى خۆی لەسەری بیردەخاتەوە، ئەویش دانی پێدا دەنبێت، دەڵێت: چی کردەوەیەکت پێیان ئەنجامدا؟ دەڵێت: لە پێناو تۆ جەنگام؛ هەتاوەکو شەهید کرام
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پرسیارم لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، فەرمووی: چاوت وەربگێڕە (چاوت لابدە لەسەر ئافرەتەکە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە دەفەرموێت: بۆ بەندە چاکەکانم شتانێکم ئامادە کردووە کە چاوەکان نەیان بینیووە، وگوێیەکان نەیان بیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: { فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ }
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى لەسەرتان لێی دەترسم ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ هەتاوەکو ڕۆشنایی قورئانی پێوە دیار بێت وببێتە پشتیوان وسەرخەری ئیسلام، هەتاوەکو ئەم پیاوە حاڵی دەگۆڕێت بۆئەوەى خودا دەیەوێت، خۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە وپشتی لێدەکات، وبە شمشێر هێرش دەکاتە سەر دراوسێکەی، وتۆمەتی شیرکی بۆ هەڵدەواسێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گۆڕ یەکەم قۆناغە لە قۆناغەکانى قیامەت، ئەگەر یەکێک لێی ڕزگار بێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری نەبێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت سەختترە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئافرەتێک سزا درا بەهۆی پشیلەیەکەوە؛ بەستیەوە هەتاوەکو مرد، فڕێدرایە نێو دۆزەخەوە، نە خواردن ونە خواردنەوەى پێیدا کاتێک بەستیەوە، ونە وازى لێی هێنا بۆئەوەى لە مێرووەکانى سەر زەوی بخوات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەرکێشترین وملهوڕترینی خەڵکی لای خواى گەورە -عز وجل- کەسێکە (یەکێکی تر) بکوژێت لە حەرەمی پیرۆزی خواى گەورە، یان یەکێکی تری بکوژێت جگە لە بکوژە ڕاستەقینەکە، یان کەسێک بکوژێت بەهۆی دوژمنایەتی نەفامیەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە کە خواى گەورە نەهی لێیکردووە، هەرکەسێک ئەم (بۆگەنیانەى) کرد؛ با خۆی دابپۆشێت بە داپۆشینی -سیترکردنی- خواى گەورە (بۆ ئەو بەندەیە) وتەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە، هەرکەسێک تاوانە نهێنیەکەی بۆمان ئاشکرا بکات؛ (سنووری لەسەر) جێبەجێ دەکەین کە لە کتێبی خوای گەورەدا هاتووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەفرەتی خودا لە دز، هێلکە دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە، وگوریس دەدزێت؛ دەستی دەبڕدرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی