پۆلێنکردن:
+ -

عَنِ النَّوَّاسِ بْنِ سِمْعَانَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«البِرُّ: حُسْنُ الخُلُقِ، وَالإِثْمُ مَا حَاكَ فِي صَدْرِكَ، وَكَرِهْتَ أَنْ يَطَّلِعَ عَلَيْهِ النَّاسُ». وَعَنْ وَابِصَةَ بْنِ مَعْبَدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: أَتَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «جِئْتَ تَسْأَلُ عَنِ البِرِّ وَالإِثْمِ»، قُلْتُ: نَعَمْ، قَالَ: «اسْتَفْتِ قَلْبَكَ، البِرُّ: مَا اطْمَأَنَّتْ إلَيْهِ النَّفْسُ، وَاطْمَأَنَّ إلَيْهِ القَلْبُ، وَالإِثْمُ: مَا حَاكَ فِي نَفْسِكَ وَتَرَدَّدَ فِي الصَّدْرِ، وَإِنْ أَفْتَاكَ النَّاسُ وَأَفْتَوْكَ».

[صحيح] - [الحديث الأول: رواه مسلم، والحديث الثاني: رواه أحمد والدارمي.] - [الأربعون النووية: 27]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە نەواسی کوڕی سەمعانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».

[صەحیحە] - [الحديث الأول: رواه مسلم، والحديث الثاني: رواه أحمد والدارمي] - [الأربعون النووية - 27]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی چاكە وخراپەی (گوناهی) كرد؛ وفەرمووی: لە گەورەترین تایبەتمەندیەكانی چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی لەگەڵ الله بە تەقواداری، و لەگەڵ خەڵكی بە ئارامگرتن لەسەر ئازار، وكەمی توڕەیی، وڕووخۆشی، وقسە جوانی، وگەیاندنی پەیوەندی وگوێڕایەڵی ونەرمونیانی وچاكەكاری وباشی لە مامەڵە وهاوڕێیەتیدا. وچاکە ئەوەیە کە دڵ ودەروون پێی ئارام وهێور دەبێتەوە. سەبارەت بە خراپە (گوناهـ)؛ هەرشتێكە لە نەفسدا بجوڵێت لە شتە گوماناویەكان ودوودڵ بیت سەبارەتی وسینگ بۆی ئارام نەبێت، ودڵ دەربارەی گوماناوی بێت، وبترسێت لەوەی گوناهە، ونەتەوێت ئاشكرای بكەیت چونكە ناشیرینە لە پێش چاوی خەڵكە چاكەكان، چونكە نەفس سروشتی وایە حەز دەكات خەڵكی چاكەكانی ببینێت، بۆیە ئەگەر حەز نەكەیت خەڵكە چاكەكان هەندێك لە كردەوەكانت ببینن؛ ئەوا ئەو كردەوانە گوناهن وخێریان تێدا نییە، وئەگەر خەڵکی فەتوات بۆ بدەن سەبارەتی؛ ئەوا فەتواکەیان وەرمەگرە چونكە نیشانەی گومان لە ناختدا دێت و دەچێت، وفەتوا لەڕاستیدا گومانەكە ناسڕێتەوە لە حاڵەتێكدا كە موفتییەکە بەبێ زانست فەتوا بدات، بەڵام ئەگەر فەتواکە لەسەر بنەمای بەڵگەیەکی شەرعی بوو؛ ئەوا واجبە لەسەر فەتواخوازەکە قبوڵی بكات، ئەگەرچیش دڵی پێی ئارام نەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشت جوانی؛ چونكە ڕەوشت جوانی لە مەزنترین تایبەتمەندیەكانی چاكەكارییە.
  2. حهق وپوچەڵ هیچ تێکەڵ نابن لە لای ئیماندار، بەڵکو حەق دەناسێتەوە بەو نور وڕۆشناییەى لە نێو دڵیدایە، ودووردەکەوێتەوە لە پوچەڵی وناهەقی بۆیە نکۆڵی لێدەکات وڕەتی دەکاتەوە.
  3. لە نیشانەكانی گوناهـ وتاوان: شڵەژان وگومان لە دڵدا، وحەز نەكات خەڵكی بزانێت كە ئەو شتە گوماناویە لەنێو دڵیدایە.
  4. سیندی دەڵێت: ئەمە سەبارەت بە شتە گوماناویەكانە كە خەڵكی نازانن كام لایان ڕاستە، ئەگەرنا ئەوەی لە شەریعەدا فەرمانی پێكراوە؛ چاكەكارییە ئەگەرچیش بەڵگەی بۆ دەرنەكەوێت ولە دڵیدا هەستی پێنەكات، وئەو شتەی نەهی لێكراوە بە هەمان شێوە؛ گوناهـ وخراپەكاریە، وهیچ پێویست ناكات بە پرسیار كردن لە دڵ ودڵنیابوونی.
  5. مەبەست لە فەرموودەكە ئەوانەن كە هێشتا فیترەتیان پاك وسەلامەتە، نەك ئەوانەی دڵیان لای داوە وچاكە ناناسێت ونكۆڵی لە خراپە ناكات مەگەر بەپێی هەوا وئارەزووی خۆی نەبێت.
  6. تەیبی دەڵێت: ووتراوە: وشەی (چاكەكاری:البر) لە فەرموودەكەدا بە چەند مانایەك لێكدراوەتەوە، لە شوێنێكدا وا ڕاڤە كراوە كە مەبەست لێی ئەو شتەیە كە دڵ بۆی ئارامە ولێی بێ گومانە، ولە شوێنێكدا بە (ئیمان:باوەڕ) ڕاڤە كراوە، ولە شوێنێكی تردا بەو شتە ڕاڤە كراوە كە لە خودا نزیكت دەكاتەوە، ولێرەدا بە ڕەوشت جوانی لێكدراوەتەوە، وڕەوشت جوانی ڕاڤەكراوە كە بریتیە لە: ئارامگرتن لەسەر ئازار وكەم توڕەیی وڕوو خۆشی وقسە جوانی، هەموو ئەمانەیش نزیكن لەیەكتر لەڕوانگەی ماناوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی لیتوانی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري كانادی الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر