عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعا: "قال تعالى : أنا أغنى الشركاء عن الشرك؛ من عمل عملا أشرك معي فيه غيري تركتُه وشِرْكَه".
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خوای گەورە وبەرز دەفەرموێت: «لە هەموو هاوبەش وشەریکەکان، من لە هەموویان بە تواناترم کە دەستهەڵگرم لەو هاوبەش وشەریک بوونە، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەش وشەریکی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە لە پەروەردگاری بەرز وشکۆدارەوە -کە بە فەرموودەی قودسی ناسراوە- کە خوای گەورە واز دێنێت وبەریئە لەو کردەوەیە کە کەسێک کراوە بە هاوبەشی ئەو تیایدا بەهۆی ڕیا یان شتێکی ترەوە، چونکە خوای پاک وپیرۆز هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات جگە لە ئەو کردەوانە نەبێت کە بە دڵسۆزی وئیخلاصییەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاگادارکردنەوە لە شیرک بە هەموو شێوەکانی، چونکە دەبێتە هۆی ڕێگر لە وەرگرتن وقبوڵکردنی کردەوەکان.
  2. واجب بوونی ئیخلاصی ودڵسۆزی بۆ خوای گەورە لە هەموو ئەو شیرک وهاوبەشییانە کە کردەوەکە ناشرین دەکەن.
  3. وەسفکردنی خوای گەورە بەوەی کە قسە دەکات.
  4. دڵنیابوون لە بوونی سیفەتی (الغنی - دەوڵەمەندی بێ سنوور) بۆ خوای گەورە.
  5. خوای گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات تەنیا ئەوە نەبێت کە بەوپەڕی دڵسۆزی تەواوەتی بۆ ئەو زاتە ئەنجامدراوە.
  6. دڵنیباوون لە بوونی سیفەتی (کَرَم - ڕێز وبەخشندەیی) بۆ خودا بە بێ سنوور.
زیاتر