+ -

عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَثَلُ القَائِمِ عَلَى حُدُودِ اللَّهِ وَالوَاقِعِ فِيهَا، كَمَثَلِ قَوْمٍ اسْتَهَمُوا عَلَى سَفِينَةٍ، فَأَصَابَ بَعْضُهُمْ أَعْلاَهَا وَبَعْضُهُمْ أَسْفَلَهَا، فَكَانَ الَّذِينَ فِي أَسْفَلِهَا إِذَا اسْتَقَوْا مِنَ المَاءِ مَرُّوا عَلَى مَنْ فَوْقَهُمْ، فَقَالُوا: لَوْ أَنَّا خَرَقْنَا فِي نَصِيبِنَا خَرْقًا وَلَمْ نُؤْذِ مَنْ فَوْقَنَا، فَإِنْ يَتْرُكُوهُمْ وَمَا أَرَادُوا هَلَكُوا جَمِيعًا، وَإِنْ أَخَذُوا عَلَى أَيْدِيهِمْ نَجَوْا، وَنَجَوْا جَمِيعًا».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 2493]
المزيــد ...

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«نمونەی ئەو کەسەی کە سنوورەکانی خوای گەورە تێپەڕ ناکات (خۆی لە تاوانەکان بەدوور دەگرێت)، وئەو کەسەی کە تاوانەکان دەكات، وەکو کەسانێک وان کە تيروپشک دەکەن لە سەر کەشتیەک، هەندێکیان دەچنە سەرەوەی کەشتیەکە وهەندێکیان دەچنە خوارەوەی کەشتیەکە، ئەوانەی لە خوارەوەی کەشتیەکەن ئەگەر ئاویان بهێنایە بەلای ئەوانەی سەرەوەی خۆیان تێدەپەڕ دەبون، ودەیانووت: ئەگەر بە گوێرەی بەشی خۆمان کەشتیەکە کون بکەین لە خوارەوە ئەوا ئازاری ئەوانەی سەرەوە نادەین، ئەگەر ئەوانەی سەرەوە وازیان لێبهێنن ئەو کارە بکەن ئەوا هەموویان تیا دەچن، وئەگەر دەستیان بگرن (کە کەشتیەکە کون نەکەن) ئەوا هەموویان ڕزگاریان دەبێت».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 2493]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەی هێنایەوە لەسەر ئەو کەسانەی کە پابەندی سنوورەکانی خوای گەورەن، ودامەزراون لەسەر فەرمانی الله، وفەرمان بە چاكە دەكەن ونەهی لە خراپە دەكەن، وهەروەها نمونەی هێنایەوە لەسەر ئەو كەسانەی كە وازیان لە چاكە هێناوە وخراپە دەكەن، كاریگەری ئەم دوو كۆمەڵە لەسەر ڕزگاربوونی كۆمەڵگا ؛ وەكو نمونەی خەڵكانێك وان كە سواری كەشتی بوون، وتیروپشكیان كردووە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن كێ لەسەرەوەی كەشتیەكە بێت وكێ لە خوارەوەی بێت، هەندێكیان چوونە سەرەوە، وهەندێكی تر چوونە خوارەوە، ئەوانەی لە خوارەوە بوون كاتێك بیانویستایە ئاو بهێنن ؛ تێپەڕ دەبوون بەلای ئەوانەی سەرەوەدا ووتیان: ئەگەر شوێنێك كون بكەین لە خوارەوە وئاو بۆ خۆمان بهێنین، چیتر ئازاری ئەوانەی سەرەوە نادەین، ئەگەر ئەوانەی سەرەوە وازیان لێبهێنن ؛ وئەم كارە بكەن، ئەوا هەموو كەشتیەكە نقوم دەبێت بەهەموویانەوە، بەڵام ئەگەر نەهی وڕێگریان لێبكەن لەم كارە ؛ هەموویان ڕزگاریان دەبێت

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئورومی كانادی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگی فەرمان بە چاكە ونەهی لە خراپە ؛ بۆ پاراستنی كۆمەڵگا وڕزگاربوونی.
  2. لەشێوازەكانی فێركردن ؛ هێنانەوەی نمونەكان، ئەمیش بۆ نزیك كردنەوەی ماناكان لە ئەقڵ بە وێنەی هەستپێکراو.
  3. كردنی خراپە بە ئاشكرا لەگەڵ نەهی لێنەكردنی ؛ زیان وشەڕێكە كە سەرەنجام زیانی بۆ هەمووان هەیە.
  4. تیاچوونى کۆمەڵگا سەرەنجامی وازهێنانە لە خراپەکاران چونكە بە ئارەزووی خۆیان خراپە وفەساد لەسەر زەوی بڵاو دەکەنەوە.
  5. هەڵسوكەوتی هەڵە ونیەتی باش ؛ بەس نین بۆ قبوڵكردنی وەكو كردەوەیەكی چاك.
  6. بەرپرسیارێتی لە کۆمەڵگای مسوڵماندا هاوبەشە وتایبەت نییە بە تاکێکی دیاریکراو.
  7. سزادانی گشتی بەتاوانی تاكەكان ؛ ئەگەر نكۆڵییان لێنەكەن.
  8. خراپەكاران شەڕ وخراپەكەیان لەڕواڵەتی چاكەدا پیشان دەدەن بە كۆمەڵگا هەروەكو دووڕووەكان.