1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری

فەرموودە خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت، یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕەوایەک بەخشی بێت؛ ئەوا دوو کۆمەڵ ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانی چاکەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وکۆمەڵێکی تر فەرمانی خراپەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى

عن أبي سعيد الخدري وأبي هريرة رضي الله عنهما مرفوعاً: "ما بعث الله من نبي ولا اسْتَخْلَفَ من خليفة إلا كانت له بطانتان: بطانة تأمره بالمعروف وتَحُضُّهُ عليه، وبطانة تأمره بالشر وتَحُضُّهُ عليه، والمعصوم من عصم الله".

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت، یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕەوایەک بەخشی بێت؛ ئەوا دوو کۆمەڵ ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانی چاکەی پێدەکەن وهانی دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وکۆمەڵێکی تر فەرمانی خراپەی پێدەکەن وهانی دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وپارێزراو ئەو کەسەیە کە خودا بیپارێزێت».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕاوەیەک بەخشی بێت ئەوا دوو کۆمەڵ لە ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانى خێر وچاکەی دەکەن وئامۆژگاری دەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە، وکۆمەڵێک فەرمانى شەڕ وخراپەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى شەڕ وخراپە، وپارێزراو ئەو کەسەیە کە خودا بیپارێزێت لە کاریگەری ئەو کۆمەڵەی فەرمانى شەڕ وخراپەی پێدەکەن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
ML മലയാളം المليالم