لیستی فەرموودەکان

وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاین ئامۆژگارییە
عربي الإنجليزية الأوردية
تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوان پێشنوێژیتان بۆ دەکەن، ئەگەر بە جوان وڕێکی ئەنجامیان دا؛ ئەوا پاداشت بۆ ئەوان وئێوەیش هەیە، ئەگەر کەموکورتیان تێدا کرد؛ ئەوا تاوان لەسەر ئەوان وپاداشت بۆ ئێوە هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بەیعەت بە پێشەوایەک بدات؛ ودەستی بگرێت ودڵسۆزی خۆی بۆ دەرببڕێت، با بە گوێرەی توانا گوێڕایەڵی بکات، ئەگەر کەسێکی تر هات بۆ ئەوەى لەسەر دەسەڵات لای بەرێت؛ ئەوا لە گەردنی ئەو کەسەی تر بدەن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر کەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست، ودەرزیيەكى دروومان يان زیاترى لێ شاردینەوە ئەوە خیانەتە وله ڕۆژی قيامەتتدا گيرۆدە دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
دەبێت گوێڕایەڵ بیت وفەرمانەکان جێبەجێ بکەیت: لە کاتی ناڕەحەتی وهێوریدا، ولە کاتى جێبەجێکردنی فەرمانەکە بە چالاکیەوە یان بە ناچارییەوە، ولە کاتێک کە مافت دەخورێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بەیعەت وپەیمانمان بدایەتە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، پێمانی دەفەرموو: لە هەرشتێک لە تواناتاندا هەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی پێکرا بە ئەنجامدانى تاوانێک ئەوا نابێت گوێڕایەڵ بێت ونابێت فەرمانەکە جێبەجێبکات
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بێڕێزی بکات بەرامبەر دەسەڵاتدارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئەو کەسە بێڕێز دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
گوێڕایەڵی بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی کرا بە دەسەڵاتدار بەسەرتانەوە، کە سەری وەکو مێوژ بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى گوێڕایەڵی پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی منی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى منی کردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ڕقتان لێیانە وئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، ونەفرەتیان لێدەکەن وئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
چەند فەرمانڕەوایەك دێن؛ درۆ دەكەن وستەم دەكەن، هەركەسێك درۆكانیان بە ڕاست دابنێت ویارمەتیان بدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە من نییە، ومنیش لە ئەو نییم
عربي الإنجليزية الإندونيسية
ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ پێشەوایەک (ئەمیرێک) بووێت؛ ئەوا وەزیری (ڕاوێژکاری) ڕاستگۆی (لە دەوروپشت) دەبێت، ئەگەر لە بیری بچێتەوە بە بیری دەهێننەوە، وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی دەدەن، وئەگەر خواى گەورە جگە لەوەى (جگە لە خێری) بۆی بوێت؛ ئەوا وەزیری (ڕاوێژکاری) خراپەکاری (لە دەوروپشت) دەبێت، ئەگەر لە بیری بچێتەوە بیری ناهێننەوە، وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی نادەن
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت، یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕەوایەک بەخشی بێت؛ ئەوا دوو کۆمەڵ ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانی چاکەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وکۆمەڵێکی تر فەرمانی خراپەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى
عربي الإنجليزية الأوردية
پێداگیر مەبن لەسەر داواکردنی شتێک، والله ئەگەر هەریەکێکتان داواى شتێکم لێبکات ومن پێی ببەخشم لەکاتێکدا پێم ناخۆش بێت؛ ئەوا هیچ بەرەکەتێک نابێت لەوەى کە من پێی دەبەخشم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا
عربي الإنجليزية الأوردية