عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "يُصَلُّونَ لكم، فإن أصابوا فلكم، وإن أخطأوا فلكم وعليهم".
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوان پێشنوێژیتان بۆ دەکەن، ئەگەر بە جوان وڕێکی ئەنجامیان دا؛ ئەوا پاداشت بۆ ئەوان وئێوەیش هەیە، ئەگەر کەموکورتیان تێدا کرد؛ ئەوا تاوان لەسەر ئەوان وپاداشت بۆ ئێوە هەیە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە هەندێک فەرمانڕەوا (ئەمیر) پێشنوێژیتان بۆ دەکەن، ئەگەر بە جوانی وڕێکی ئەنجامیان دا؛ ئەوا پاداشت بۆ ئەوان وئێوەیە، وئەگەر کەموکورتیان هەبوو؛ ئەوا تاوان لەسەر ئەوانە وپاداشت بۆ ئێوەیە، ئەگەرچی ئەمە باسی فەرمانڕەوایە بەڵام ئیمام وپێشنوێژەکانى مزگەوتیش دەگرێتەوە، هەریەکێکیان بە پێی جوان وڕێکی وکوموکورتی ئەنجامدانى نوێژەکەى، فەرموودەکە ئاماژەی ئەوەى تێدایە کە پێویستە سەبر وئارامگرتن هەبێت لەسەر کاربەدەستان ئەگەرچیش نوێژەکانیان کەموکورتی تێدا بێت وئەگەرچیش لە کاتی خۆیدا نوێژ نەکەن، لەم حاڵەتەدا نابێت لێیان دەربچین وکاتی نوێژی جەماعەت هەندێک دوا دەخەین وەکو ئەوان، وئەمەش عوزری شەرعیە بۆ دواخستنی نوێژ کە مەبەست لێی پاراستنی یەکڕیزی مسوڵمانانە و وەکو ئەوە وایە لە سەرەتای کاتدا نوێژمان کردبێت، ومەرجەکە بەندە بەوەى کە نابێت بگاتە حاڵەتێک کە کاتی نوێژەکە دەربچێت، دەرچوون دژی کاربەدەستان ودوور کەوتنەوە لێیان وخەڵک هاندان لە دژیان وبڵاوکردنەوەى خراپەکانیان ئەمانە هەمووی پێچەوانەى ئاینی ئیسلامن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر