لیستی فەرموودەکان

پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئاین ئامۆژگارییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر بەندەیەک کە خوای گەورە بیکاتە دەسەڵاتدار بە سەر کۆمەڵێکەوە، وبمرێت لە رۆژێکدا کە فێڵی کردبێت لە ژێر دەستەکانی؛ ئەوا خوای گەورە بەهەشت لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک لە گوێڕایەڵی دەربچێت، وخۆی جیابکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان (پەرتەوازەیی دروست بکات) وبمرێت، ئەوا مردنەکەی مردنێکی جاهیلیەتە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر کەسێک هات و ویستی یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێوانتان ؛ لەكاتێكدا ئێوە ڕێككەوتوون لەسەر یەك پیاو (کە خەلیفەتانە -ئەمیرتانە-)، ئەوا ئەو کەسە بکوژن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تەنها خودا بپەرستن وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار مەدەن، واز لە قسەی باوباپیرانتان بهێنن، وفەرمانی پێمان دەکرد بە نوێژ کردن، وڕاستگۆیی، وداوێن پاکی، وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوان پێشنوێژیتان بۆ دەکەن، ئەگەر بە جوان وڕێکی ئەنجامیان دا؛ ئەوا پاداشت بۆ ئەوان وئێوەیش هەیە، ئەگەر کەموکورتیان تێدا کرد؛ ئەوا تاوان لەسەر ئەوان وپاداشت بۆ ئێوە هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خودایه، هەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وتوند وتیژ بوو وکاری لە سەریان قورس کرد؛ تۆیش تۆڵەی لێبسێنە وکاری لەسەر قورس بکە، وهەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وسادە ونەرم ونیان بوو وکاری لە سەریان ئاسان کرد؛ تۆیش ڕەحمی پێبکە وکاری لەسەر ئاسان بکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئارام بگرن، هەر سەردەمێک بێت ئەوەى پاش خۆی لەوە شەڕتر وخراپترە؛ هەتا دەگەنە لای پەروەردگارتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، تاوانى کەموکوڕیەکان لەسەر خۆیانە، وتاوانى گوێڕایەڵی نەکردن لەسەر ئێوەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بەیعەت بە پێشەوایەک بدات؛ ودەستی بگرێت ودڵسۆزی خۆی بۆ دەرببڕێت، با بە گوێرەی توانا گوێڕایەڵی بکات، ئەگەر کەسێکی تر هات بۆ ئەوەى لەسەر دەسەڵات لای بەرێت؛ ئەوا لە گەردنی ئەو کەسەی تر بدەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر کەسێکمان له ئێوه کرده كاربەدەست، ودەرزیيەكى دروومان يان زیاترى لێ شاردینەوە ئەوە خیانەتە وله ڕۆژی قيامەتتدا گيرۆدە دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەبێت گوێڕایەڵ بیت وفەرمانەکان جێبەجێ بکەیت: لە کاتی ناڕەحەتی وهێوریدا، ولە کاتى جێبەجێکردنی فەرمانەکە بە چالاکیەوە یان بە ناچارییەوە، ولە کاتێک کە مافت دەخورێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بەیعەت وپەیمانمان بدایەتە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، پێمانی دەفەرموو: لە هەرشتێک لە تواناتاندا هەبوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێویستە لەسەر مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەرشتێک پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت، مەگەر فەرمانى پێبکرێت بە ئەنجامدانى تاوانێک؛ ئەگەر فەرمانی پێکرا بە ئەنجامدانى تاوانێک ئەوا نابێت گوێڕایەڵ بێت ونابێت فەرمانەکە جێبەجێبکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بێڕێزی بکات بەرامبەر دەسەڵاتدارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئەو کەسە بێڕێز دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گوێڕایەڵی بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، ئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی کرا بە دەسەڵاتدار بەسەرتانەوە، کە سەری وەکو مێوژ بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى من بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەی کردووە، ئەوەى گوێڕایەڵی پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا گوێڕایەڵی منی کردووە، ئەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى پێشەوا (ئەمیر) بکات؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانەکانى منی کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ڕقتان لێیانە وئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، ونەفرەتیان لێدەکەن وئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێوە بە پەرۆش دەبن بۆ بەدەستهێنانى دەسەڵات وفەرمانڕەوایی، ودەبێتە هۆی پەشیمانی لە ڕۆژی قیامەتدا، چەند بەتامە سەرەتای شیرپێدان، وچەند خراپ وناڕەحەتە شیربڕینەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی عبدالرحمانی کوڕی سەمورە داوای پلەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ داوای بکەیت بەهۆی پرسیارکردنەوە؛ ئەوا (پێت دەبەخشرێت) بەڵام پشتیوانی ناکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ پێشەوایەک (ئەمیرێک) بووێت؛ ئەوا وەزیری (ڕاوێژکاری) ڕاستگۆی (لە دەوروپشت) دەبێت، ئەگەر لە بیری بچێتەوە بە بیری دەهێننەوە، وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی دەدەن، وئەگەر خواى گەورە جگە لەوەى (جگە لە خێری) بۆی بوێت؛ ئەوا وەزیری (ڕاوێژکاری) خراپەکاری (لە دەوروپشت) دەبێت، ئەگەر لە بیری بچێتەوە بیری ناهێننەوە، وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی نادەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت، یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕەوایەک بەخشی بێت؛ ئەوا دوو کۆمەڵ ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانی چاکەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وکۆمەڵێکی تر فەرمانی خراپەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی ئەبا زەر، دەبینم کە تۆ لاوازیت، ومن ئەوەى بۆ خۆم پێمخۆشە؛ بۆ تۆیش پێمخۆشە، مەبە بە فەرماندەر بەسەر دوو کەسەوە، ومەبە بە بەرپرسیار لەسەر ماڵی هەتیو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی ئەبا زەر، تۆ لاوازیت، وئەمەیش ئەمانەتە، ولە ڕۆژی قیامەتدا هۆکاری سەرشۆڕی وپەشیمان بوونەوەیە؛ جگە لەوەى نەبێت کە بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە لە ئەستۆی دەگرێت، وئەوەى لەسەری ئەرکە جێبەجێی دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پارچەیەکی ئاڵتونیم لە ماڵەکەمدا بیر کەوتەوە؛ نەمویست سەرقاڵم بکات، بۆیە فەرمانم کرد بەوەى دابەش بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێمە والله فەرمانڕەوایی ئەم بەرپرسیارێتیە نادەین بە کەسێک داواى بکات، یان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی ڕۆڵە، من گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: خراپترینی نێو شوانەکان ئەوانەن کە توندوتیژ وستەمکارن، ئاگادار بە لەوانە نەبیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێداگیر مەبن لەسەر داواکردنی شتێک، والله ئەگەر هەریەکێکتان داواى شتێکم لێبکات ومن پێی ببەخشم لەکاتێکدا پێم ناخۆش بێت؛ ئەوا هیچ بەرەکەتێک نابێت لەوەى کە من پێی دەبەخشم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بەکارهێنا لە هۆزی ئەزدەوە؛ پێی دەووترێت: ئیبن لوتبیە لەسەر خێر وبەخشینەکان، کاتێک گەڕایەوە، ووتی: ئەمە بۆ ئێوە، وئەمەیش بە دیاری بە من بەخشراوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەسەر مینبەرەکە وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو، هانی لاوازەکانى دەدا، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەڵکانێک ئافرەت بکەن بە فەرمانڕەوا لەسەر کاروباریان هەرگیز سەرکەوتوو نابن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک خواى گەورە بیکات بە بەرپرسیار لەسەر شتێک لە کاروباری مسوڵمانان، خۆی لێیان دوور بکاتەوە؛ پێویستیەکانیان جێبەجێ نەکات، ونەداری وهەژاریان لەسەر لا نەبات، خواى گەورە لە خۆی دووری دەکاتەوە؛ پێویستیەکانى جێبەجێ ناکات، ونەداری وهەژاربوونی لەسەر لا نادات
عربي ئینگلیزی ئۆردی