عن أبي ذر رضي الله عنه قال: قُلتُ: يَا رسُولَ الله، أَلاَ تَسْتَعْمِلُنِي؟ فَضَرَبَ بِيَدِهِ عَلَى مَنْكِبِي، ثُمَّ قَالَ: «يَا أَبَا ذَرٍّ، إِنَّكَ ضَعِيفٌ، وَإِنَّهَا أَمَانَةٌ، وَإِنَّهَا يَوْمَ القِيَامَةِ خِزيٌ وَنَدَامَةٌ، إِلاَّ مَنْ أَخَذَهَا بِحَقِّهَا، وَأَدَّى الَّذِي عَلَيهِ فِيهَا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا من بەکارناهێنیت (دەستنیشانم ناکەیت بۆ فەرمانڕەوایی ودەسەڵات)؟ بە دەستەکانى لە نێو شانمی دا، وپاشان فەرمووی: «ئەی ئەبا زەر، تۆ لاوازیت، وئەمەیش ئەمانەتە، ولە ڕۆژی قیامەتدا هۆکاری سەرشۆڕی وپەشیمان بوونەوەیە؛ جگە لەوەى نەبێت کە بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە لە ئەستۆی دەگرێت، وئەوەى لەسەری ئەرکە جێبەجێی دەکات».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبو زەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تایبەتی ئامۆژگاری کرد سەبارەت بە فەرمانڕەوایی ودەسەڵات، وئەمیش کاتێک بوو کە -ڕەزاى خواى لێبێت- داوای کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بیکات بە فەرمانڕەوا ودەسەڵاتی پێ ببەخشێت، ئەویش پێی فەرموو: (تۆ لاوازیت): ئەم وشەیە تۆزێک توندە بەڵام بۆ ئەمانەت دەبێت بووترێت ومرۆڤ دەبێت بەو شێوەیە وەسف بکرێت کە تێیدایە لە کاتی پێویستدا، ئەگەر بەهێز بوو بووترێت؛ وئەگەر لاوازیش بوو بووترێت، ومەبەست شکاندنەوەى نییە بەڵکو ڕوونکردنەوەى حاڵ وپێداویستیەکانى ئەم ئەرکەیە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئەو مرۆڤەى فەرمانڕەوایی دەگرێتە دەست پێویستە بەهێز بێت وئەمانەت پارێز بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وئەمەیش ئەمانەتە): ئەگەر بەهێز وئەمانەت پارێز بوو ئەوا سیفەتی فەرمانڕەوایی شایستەی تێدایە، ئەگەر بەهێز بێت وئەمانەت پارێز نەبێت یان بەهێز نەبێت بەڵام ئەمانەت پارێز بێت یان بەهێز نەبێت وئەمانەت پارێزیش نەبێت؛ ئەوا ئەم سیانە شایستەی ئەوە نین ئەرکی فەرمانڕەواییان پێ بسپێردرێت، بۆیە دەبێت ئەو کەسە بکرێتە فەرمانڕەوا کە بەهێزە وئەمانەت پارێزە؛ چونکە ئەمە سوودی زیاتری بۆ خەڵکی دەبێت، چونکە خەڵکی پێویستیان بە دەسەڵاتێکی بەهێزە، وئەگەر دەسەڵاتەکە بەهێز نەبێت ودینداریشیان لاواز بێت ئەوا هەموو شتێک تیا دەچێت. ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکی مەزنە لە داواکردنی دەسەڵات وفەرمانڕەوایی؛ بە تایبەتی ئەگەر کەسەکە لاواز بوو لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەو دەسەڵاتە، و -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:(ولە ڕۆژی قیامەتدا هۆکاری سەرشۆڕی وپەشیمان بوونەوەیە): ئەمەش سەبارەت بە ئەو کەسانەیە کە شایستەى ئەو دەسەڵاتە نین کە پێیان بدرێت، یان ئەوەتا شایستەیە بەڵام دادپەروەر نەبوو لە دەسەڵاتدا، ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا سەرشۆڕی دەکات وئابڕووی دەبات وستەمکارەکە پەشیمان دەبێتەوە لە هەموو ئەو کارانەى ئەنجامیدا. بەڵام ئەگەر شایستە بێت بۆ ئەو دەسەڵاتە ودادپەروەر بوو؛ ئەوا ئەم سزایە نایگرێتەوە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (جگە لەوەى نەبێت کە بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە لە ئەستۆی دەگرێت، وئەوەى لەسەری ئەرکە جێبەجێی دەکات): واتا ئەو کەسەی شایستەیە وپێی دەدرێت ودادپەروەرە تێیدا ئەوا فەزڵ وپاداشتێکی زۆری بۆ هەیە کە لە زۆر فەرموودەدا باسکراوە؛ وەکو فەرموودەى: (خوای گەورە حەوت کۆمەڵ دەکاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە ڕۆژی قیامەتدا)، ولە نێو ئەو کۆمەڵانەش: (فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر -بە مەرجێک مسوڵمان بێت-)، وهەروەها فەرموودەى: (دادپەروەران لەسەر مینبەری نور وڕۆشنایین لە ڕۆژی قیامەتدا)، وجگە لە ئەم فەرموودانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر