عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
بَعَثَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَرِيَّةً فَاسْتَعْمَلَ رَجُلًا مِنَ الأَنْصَارِ، وَأَمَرَهُمْ أَنْ يُطِيعُوهُ، فَغَضِبَ، فَقَالَ: أَلَيْسَ أَمَرَكُمُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ تُطِيعُونِي؟ قَالُوا: بَلَى، قَالَ: فَاجْمَعُوا لِي حَطَبًا، فَجَمَعُوا، فَقَالَ: أَوْقِدُوا نَارًا، فَأَوْقَدُوهَا، فَقَالَ: ادْخُلُوهَا، فَهَمُّوا، وَجَعَلَ بَعْضُهُمْ يُمْسِكُ بَعْضًا، وَيَقُولُونَ: فَرَرْنَا إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنَ النَّارِ، فَمَا زَالُوا حَتَّى خَمَدَتِ النَّارُ، فَسَكَنَ غَضَبُهُ، فَبَلَغَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: «لَوْ دَخَلُوهَا مَا خَرَجُوا مِنْهَا إِلَى يَوْمِ القِيَامَةِ؛ الطَّاعَةُ فِي المَعْرُوفِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 4340]
المزيــد ...
لە عەلییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەشکرێکی بچووکی (سەرییەكی) نارد و پیاوێکی لە ئەنساڕی کردە بەرپرسیان، و فەرمانی پێکردن کە گوێڕایەڵی بکەن، (بەرپرسەکە) تووڕە بوو (لەسەر شتێک)، ووتی: ئایا پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمانی پێ نەکردن کە گوێڕایەڵیم بکەن؟ ووتیان: بەڵێ. ووتی: کەواتە دارم بۆ کۆ بکەنەوە، ئەوانیش کۆیانکردەوە، پاشان ووتی: ئاگرێک بکەنەوە، ئەوانیش کردیانەوە، ئینجا ووتی: بچنە نێویەوە، ئەوانیش ویستیان بچنە نێویەوە، بەڵام هەندێکیان دەستی ئەوانی تریانیان دەگرت (بۆ ئەوەی نەچنە نێویەوە)، ودەیانووت: ئێمە لەبەر (ڕزگاربوون لە) ئاگر (ی دۆزەخ) هاتووین بۆ لای پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- (وموسڵمان بووین)، بەم شێوەیە مانەوە هەتا ئاگرەکە کوژایەوە و تووڕەییەکەی (بەرپرسەکە) دامرکایەوە، کاتێک ئەم هەواڵە گەیشت بە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-، فەرمووی: «ئەگەر بچوونایەتە نێوی، هەتا ڕۆژی قیامەت لێی دەرنەدەچوون؛ گوێڕایەڵی تەنها لە چاکەدایە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 4340]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سوپایەکی نارد، و لە ئەنساڕەكان پیاوێكی کردە سەرکردەیان، و فەرمانی پێکردن کە گوێڕایەڵی بکەن، سەرکردەکە لێیان تووڕە بوو، پێی ووتن: ئایا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمانی پێنەکردوون کە گوێڕایەڵیم بکەن؟ وتیان: بەڵێ، ووتی: منیش فەرمانتان پێدەكەم کە دار کۆ بکەنەوە و ئاگر بکەنەوە پاشان بچنە نێوی، ئەوانیش دارەکانیان کۆ کردەوە و ئاگریان کردەوە، کاتێک ویستیان بچنە نێوی، هەندێکیان سەیری ئەوانی تریانیان دەکرد. ووتیان: ئایا ئێمە شوێنی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەکەوتووین مەگەر بۆ ڕاکردن لە ئاگری دۆزەخ نەبێت؟! و ئێستا بچینە نێوی؟ كاتێكی خەریكی ئەو گفتوگۆیە بوون؛ گڕی ئاگرەکە کوژایەوە، و توڕەیی سەرکردەکەیش نەما. پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی پێدرا سەبارەت بەم باسە، ئەویش فەرمووی: ئەگەر گوێڕایەڵیان بکردایە و بچوونایەتە نێو ئەو ئاگرەی کە هەڵیانگیرساند بوو، ئەوا ئازار و سزا دەدران تێیدا و هێندەی ماوەی دونیا لێی نەدەهاتنە دەرەوە، و گوێڕایەڵی بۆ هیچ خوڵقێنراوێک نییە ئەگەر فەرمانەكە سەرپێچی فەرمانی خوڵقێنەر بێت، گوێڕایەڵی تەنها لە چاکەدا واجبە؛ نەک لە سەرپێچیدا.