عن سهل بن سعد الساعدي رضي الله عنه مرفوعاً: "لأعطين الراية غدا رجلا يحب الله ورسوله ويحبه الله ورسوله، يفتح الله على يديه، فبات الناس يدوكون ليلتهم أيهم يعطاها فلما أصبحوا غدوا على رسول الله صلى الله عليه وسلم كلهم يرجو أن يعطاها: فقال: أين علي بن أبي طالب؟ فقيل: هو يشتكي عينيه، فأرسلوا إليه فأتي به، فبصق في عينيه، ودعا له فبرأ كأن لم يكن به وجع، فأعطاه الراية فقال: انفذ على رسلك حتى تنزل بساحتهم، ثم ادعهم إلى الإسلام وأخبرهم بما يجب عليهم من حق الله تعالى فيه، فوالله لأن يهدي الله بك رجلا واحدا خير لك من حمر النعم".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت، وخوای گەورە لە سەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات»، سەهل دەڵێت: بۆیە شەو خەڵکی گفتوگۆیان دەکرد لە سەر ئەوەی کە ئاڵاکە بە دەستی کێ دەدرێت، وکاتێک بەیانیان بەسەردا هات؛ ڕۆیشتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- هەر یەکەیان هیوای ئەوەیان هەبوو بە ئەو بدرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «کوا عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب؟»، ووترا: ئەو چاوی ئێش وئازاری هەیە، بۆیە ناردیان بە دوایدا وهێنایان، وپێغەمبەر تفێکی کردە نێو چاوەکانییەوە، ونزای بۆی کرد؛ بۆیە باش بوویەوە وەکو ئەوە وابێت کە هەرگیز ئێش وئازاری نەبوو بێت، وئاڵاکەی پێیدا، وپێی فەرمووی:«لە سەرخۆ بڕۆ هەتا دەچیتە نزیک خاکی ئەوان، پاشان بانگیان بکە بۆ ئیسلام، وهەواڵیان پێ بدە سەبارەت بە مافەکانی خوای گەورە لە ئیسلامدا، والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەکەم کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشتری سوور».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- موژدەی دا بە سەرکەوتنی مسوڵمانان بە سەر جولەکەدا لە سبەینێ لە سەر دەستی پیاوێک کە فەزڵی گەورەی هەیە ودڵسۆزی (وەلائی) هەیە بۆ خودا وبۆ پێغەمبەرەکەى؛ بۆیە هەر هاوەڵێک حەزی کرد کە ئەو بێت ئەمیش بە هۆی سووربوونیان لە سەر خێر، بۆیە کاتێک چوون بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- داوای عەلی کرد وڕێکەوت وابوو کە لەوێ نەبوو بە هۆی ئازاری چاویەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای لە ئاوی پیرۆزی ناو دەمی تفی کردە نێو چاوەکانیەوە؛ بۆیە ئازارەکەى نەما وسەرداری سوپاکەى پێ سپاردە کرد، وفەرمانى پێکرد لە سەرخۆ بڕوات هەتا نزیک دەبێتەوە لە قەڵای دوژمن وداواى هاتنە نێو ئیسلامیان لێبکات، ئەگەر وەڵامیان دایەوە ئەوا باسی واجب وفەریزەکانى سەرشانی مسوڵمان بکات کە دەبێت جێبەجێ بکرێن، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی فەزڵی بانگەوازى کردنی کرد بۆ لای خواى گەورە کە سوور بێت لە سەر هیدایەتدانى تەنانەت ئەگەر یەک پیاوێکیش بێت وئەمە خێرترە بۆی لە گرانبەهاترین شتومەکی دونیا، وئەی چی ئەگەر هۆکاری هیدایەتدانى کەسی زیاتر بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر