عن عائشة رضي الله عنها عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«إِنَّ أَبْغَضَ الرِّجَالِ إِلَى اللهِ الْأَلَدُّ الْخَصِمُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2457]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ڕق لێبووترین پیاو لە لای الله ئەوەیە زۆر وبەتوندی گفتوگۆ دەکات وملکەچ نابێت بۆ هەق».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2457]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- ڕقی لەو کەسانەیە کە زۆر و بەتوندی مشتومڕ وگفتوگۆ دەکەن، وملکەچ نابن بۆ هەق وڕاستی، وهەوڵدەدات بە مشتومڕەکانى هەق دابپۆشێت، یان لەسەر هەقە بەڵام بەتوندی مشتومڕ دەکات ولە میانڕەوی لادەدات، و بەبێ زانست گفتوگۆ دەکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کەسی ستەملێکراو گفتوگۆ وسکاڵا بکات لەسەر مافێکی خۆی بە بنچینە وڕێگایەکی شەرعی وبەرزکردنەوەی سکاڵا ؛ ئەمە ڕێگە پێدراوە وئاسایە، ناچێتە ژێر بابەتی ئەو گفتوگۆیانەی کە ناشیرینە ونەهی لێکراوە.
  2. مشتومڕ وموجادەلە لە بەڵاکانى زمانە کە دەبێتە هۆی ناکۆکی ودووبەرەکی و لەیەک دوورکەوتنەوە لەنێوان مسوڵمانان.
  3. گفتوگۆ ستایشکراوە ئەگەر لەهەقدا بێت و بەشێوەیەکی جوان بێت، وسەرزەنشتکراوە ئەگەر بۆ ڕەتکردنەوەى هەق وجێگیرکردنی پوچەڵێک بێت یان بەبێ بەڵگە بێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر