عن أبي بَكْرَةَ- رضي الله عنه - عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: «أَلا أُنَبِّئُكم بِأَكْبَرِ الْكَبَائِر؟»- ثَلاثا- قُلْنَا: بَلى يا رسول الله، قَالَ: «الإِشْرَاكُ بِالله وَعُقُوقُ الوالدين، وكان مُتَّكِئاً فَجَلس، وَقَال: ألا وَقَوْلُ الزور، وَشهَادَةُ الزُّور»، فَما زال يُكَرِّرُها حتى قُلنَا: لَيْتَه سَكَت.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێتان نەڵێم گەورەترینی تاوانە گەورەکان چین؟». سێ جار، ووتمان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: وتنی درۆ، وشایەتیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ بێت.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵانی فەرموو: ئایا پێتان نەڵێم -واتا: ئایا هەواڵتان پێبدەم- سەبارەت بە گەورەترینی تاوانە گەورەکان، ئەم سێ تاوانەی باسکرد: شیرک وهاوبەش دانان بۆ خوای گەورە، کە ئەمیش سنوور بەزاندنە بەرامبەر پلەوپایەی خودایەتی (ئولوهیەتی) پەروەردگار، وگواستنەوەی ئەم مافەیە کە تایبەتە بە خودا ودانیەتی بە دروستکراوە لاوازەکان، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک تاوانێکی گەورەیە، چونکە دانەوەی خراپەیە بەرامبەر بە چاکەی نزیکترین کەسەکان، وشایەتیدانی درۆ بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەموو قسەیەکی ساختە ودرۆیە ومەبەست لەم درۆیە کەمکردنەوە وبەکەمدانانی ئەو کەسەیە کە درۆکەی لە دژ کراوە بۆ ئەوەی ماڵەکەی یان پارەکەی ببرێت یان دەستدرێژی بکرێتە سەر ناوبانگ وناموسی یان شتێک لەو بابەتانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لەم فەرموودەیەوە ئەمە وەردەگیرێت کە دەکرێت حوکمە شەرعیەکان بگەیەنرێت بە شێوەی (ألا أنبئكم) واته: ئايا هەواڵتان پێ نەدەم (یان ئایا هەواڵتان پێبدەم).
  2. گەورەترین تاوان هاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە چونکە لوتکەی تاوانە گەورەکانە وگەورەترینیانە، وئەمەش دووپاتکراوەتەوە کاتێک خوای گەورە دەفەرموێت: {إن الله لا يَغْفِرُ أن يشرَكَ به وَيَغْفِرُ مَا دونَ ذلِكَ لِمَنْ يشَاء} واتە: {بەڕاستی خودا خۆش نابێت لەوەی کە ھاوەڵی بۆ دابنرێت (ئەگەر کەسێک مرد بێت وتەوبەی نەکردبێت لە هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە)، بەڵام جگە لەوە ھەرچی تاوانێکی بێت لێی خۆش دەبێت بۆ ھەرکەسێک کە خودا بیەوێت}.
  3. گەورەیی مافی دایک وباوک ئەگەر مافی ئەوان بەراورد بکرێت بە مافی خوای گەورە.
  4. ترسناکی شایەتیدانی درۆ، وشوێنەواری خراپی لە سەر ژیانی کۆمەڵگای مسوڵمانان لە ڕوانگەی ڕەوشت ولە ڕوانگەکانی تری ژیانی کۆمەڵایەتییەوە.
زیاتر