عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«الْكَبَائِرُ: الْإِشْرَاكُ بِاللهِ، وَعُقُوقُ الْوَالِدَيْنِ، وَقَتْلُ النَّفْسِ، وَالْيَمِينُ الْغَمُوسُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6675]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«تاوانە گەورەکان (الکبائر): شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وکوشتنی نەفسێک، سوێندخواردن بە ناهەقی».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6675]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە تاوانە گەورەكان ڕوون دەكاتەوە، كە بكەرەكانیان هەڕەشەی توندیان لێكراوە لەدونیا وقیامەتدا :
یەكەم: شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە: ئەمیش واتا كردنی پەرستنێك لە پەرستنەكان بۆ جگە لە خوای گەورە، ویەكسان كردنی جگە لە الله بە الله لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانیدا.
دووەم: خراپەكاری بەرامبەر دایك وباوك: هەموو ئازاردانێكی دایك وباوك دەگرێتەوە، بە قسە یان كردەوە بێت، وهەروەها چاكەكار نەبوون بەرامبەریان.
سێیەم: كوشتنی نەفسێك: ئەمیش كوشتنی بەناهەق دەكرێتەوە ؛ وەكو كوشتن بە ستەم ودەستدرێژی.
چوارەم: سوێندخواردنی نقومكەر: واتا سوێندخواردن بە درۆ ؛ هەرچەندە دەزانێت درۆ دەكات لەم سوێندخواردنە، وبەم ناوە باسكراوە چونكە خاوەنەكەی نقوم دەكات لە تاوان یان لە ئاگری دۆزەخ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوێندخواردنی نقموكەر ؛ هیچ كەفارەتێكی لەسەر نییە، چونكە تاوانێكی زۆر گەورە وترسناكە، بەڵكو دەبێت تەوبەی لێبكرێت.
  2. ئەم فەرموودەیە تەنها باسی ئەم چوار تاوانە گەورەی كردووە ؛ چونكە زۆر گەورە وترسناكن، نەك تاوانە گەورەكان تەنها ئەمانە بن.
  3. تاوانەكان دابەش دەبن بۆ گەورە وبچووك. تاوانە گەورەكان: هەر تاوانێكە سزایەكی دونیایی لەسەر بێت وەكو نەفرەت كردن و -حەددی- شەرعی، یان هەڕەشەی قیامەت، یان هەڕەشە بەچوونە دۆزەخ، وتاوانە گەورەكان پلەكانیان جیاوازە لە حەرامبووندا ؛ هەندێكیان گەورەترە لە هەندێكی تر. تاوانە بچووكەكان: هەموو تاوانێكی تر دەگرێتەوە جگە لە تاوانە گەورەكان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (62)
زیاتر