عن عائشة رضي الله عنها مرفوعاً: «لا تسبوا الأموات؛ فإنهم قد أفضوا إلى ما قدموا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بە ئەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر حەرام بوونی جوێندان بە مردووەکان وتانەدان لە کەسایەتییان، وئەمە لە ڕەوشتە ناشیرینەکانە، ودانایی لە نەهی کردن لە جوێندان پێیان لە فەرموودەکەدا هاتووە: (ئەوان گەیشتن بە ئەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا) واتا: گەیشتن بەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا لە چاکە وخراپە، وئەم جوێندانە پێیان ناگات بەڵکو تەنها زیان بە زیندووەکان دەگەیەنێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگااااااالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە جوێندان بە مردووەکان حەرامە ئەگەر مسوڵمان بن یان کافر.
  2. ئەگەر لە باسکردنی هەڵە وکەکورتییەکانی مردووەکە سوودێک هەبوو ئەوا باسکردنی دروستە وناچێتە ژێر بابەتی جوێندان وغەیبەتکردنی.
  3. دانایی فەرموودەکە لە نەهی کردن لە جوێندا بە مردووەکە ئەوەیە کە ئەوان گەیشتن بە کردەوەکانیان لە خێر وشەڕ بۆیە جوێندان پێیان هیچ سوودێکی نییە، بەڵکو لەوەیە ببێتە هۆی ئازاردانی کەسە نزیکەکانی مردووەکە.
  4. پێویست ناکات مرۆڤ قسەیەک بکات کە هیچ سوودێکی نەبێت.
زیاتر