لیستی فەرموودەکان

جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئایا نازانیت کە ئیسلام هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وکۆچ کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وحەج کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە؟
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئبوونی خۆی ڕاگەیاند لە: سالیقە وحالیقە وشاقە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەوەى ئامادەی جەنازە بێت ونوێژی لەسەر بکات؛ ئەوا قیراتێکی بۆ هەیە، وئەوەى ئامادە بێت هەتا لە گۆڕ دادەنرێت؛ ئەوا دوو قیراتی بۆ هەیە، ووترا: دوو قیرات چییە؟ فەرمووی: وەکو دوو چیای مەزن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەمە وەسفی خێر وچاکەیتان کرد، بۆیە بەهەشتی بۆ مسۆگەر کرا، وئەوی تر وەسفی شەڕ وخراپەیتان کرد، بۆیە دۆزەخی بۆ مسۆگەر کرا، ئێوە شاهێدیدەری خودان لەسەر زەوی
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەم ئومەتە لە نێو گۆڕەکانیان تاقیدەکرێنەوە، ئەگەر نەبێتە هۆی ئەوەی واز لە گۆڕدانانى یەکتر بهێنن؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد کە سزای گۆڕ ببیستن بەو شێوەیەی کە من دەیبستم
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
?ئەگەر خواى گەورە بڕیاریدا بۆ هەربەندەیەک لەهەر پارچە زەویەکدا بمرێت ؛ ئەوا وایلێدەکات بۆ پێویستیەک بچێت بۆ ئەو شوێنە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە بۆ لامان کاتێک کچەکەى کۆچی دوایی کرد، وفەرمووی: سێ یان پێنج جار یان زیاتر بیشۆن -ئەگەر پێتان باش بوو- بە ئاو وگڵای کنار، وبۆ شۆردنی کۆتا جار هەندێک کافور بۆ ئاوەکە زیاد بکەن (تێکەڵی بکەن)؛ ئەگەر تەواو بوون (لە شۆردنی) ئاگادارم بکەنەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێکردن، ونەهی لێکردین لە حەوت شت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پەلە بکەن لە گۆڕدانانى جەنازە، ئەگەر چاکەکار بێت؛ ئەوا بەرەو خێرێک پێشی دەخەن، وئەگەر جگە لەوە بێت؛ ئەوا شەڕێکە لەسەر گەردنی خۆتان لای دەبەن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، بەڵام زۆر جەختیشمان لەسەر نەکرایەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
بەڕاستی ئارامگرتن لە کاتى یەکەم کارەساتدایە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد لەسەر نەجاشی، ومنیش لە ڕیزی دووەم یان سێیەم بووم
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
نزاى: ( اللهم اغفر لحينا وميتنا، وصغيرنا وكبيرنا، وذكرنا وأنثانا، وشاهدنا وغائبنا، اللهم من أحييته منا فأحيه على الإسلام، ومن توفيته منا فتوفه على الإيمان، اللهم لا تحرمنا أجره، ولا تفتنا بعده )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
نزاى: ( اللهم إن فلان ابن فلان في ذمتك وحبل جوارك، فقه فتنة القبر، وعذاب النار، وأنت أهل الوفاء والحمد؛ اللهم فاغفر له وارحمه، إنك أنت الغفور الرحيم )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
چاوەکان فرمێسک دەڕێژن ودڵ تەنگ دەبێت، وهیچ شتێک ناڵێین مەگەر ئەوە نەبێت کە پەروەردگارمان لێی ڕازییە، وئێمە بەهۆی جیابوونەوەى تۆ دڵتەنگین ئەی ئیبراهیم
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
لە پشتی پێغەمبەرەوە نوێژم کرد -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر (جەنازەى) ئافرەتێک کە لە ماوەی زەیستانیدا کۆچی دوایی کرد؛ لە لای ناوەڕاستی لاشەی وەستا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کفن کرا لە چەند جلێکی سپی یەمەنی، نە لە جلی قۆڵدار کفن کرا ونە عەمامەى لەسەر بوو
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی مردنی نەجاشی ئاشکرا کرد لەو ڕۆژەی کە تێیدا مرد، بەرەو موسەڵا دەرچوو، وڕیزەکانی ڕێکخست، وچوار جار تەکبیرەی کرد
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک مردوویەک بشوات؛ وسەبارەتی بێدەنگ بێت، خواى گەورە چل جار لێی خۆشدەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ کوژراوەکانى جەنگی ئوحود پاش هەشت ساڵ وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات لە زیندووەکان ومردووەکان
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
عبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفا چوار تەکبیرەی کرد لەسەر جەنازەی کچەکەى، پاش چوارەم تەکبیرە وەستا وەکو ماوەی نێوان دوو تەکبیرە؛ داواى لێخشۆشبوونی بۆی دەکرد ونزای دەکرد، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەى ئەنجامدەدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک بمرێت وئەوانەى لەسەری دەوەستن ودەگرین بڵێن: چی شاخێک (مەزنێک) بوو، چی پاڵپشتێک (هاوکارێک) بوو، یان هاوشێوەى ئەمانە؛ ئەوا دوو فریشتەى بۆ دەستنیشان دەکرێت بە مستەکۆڵە لە سینگی دەدەن ودەڵێن: ئایا بەو شێوەیە بوویت؟
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی-، وجلەکانمان نەدڕین، وقژمان پەرش وبڵاو نەکەینەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
بڵێ: ( السلام على أهل الديار من المؤمنين والمسلمين، ويرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين، وإنا إن شاء الله بكم للاحقون )
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی