عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي مَرَضِهِ الَّذِي لَمْ يَقُمْ مِنْهُ:
«لَعَنَ اللهُ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى، اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ» قَالَتْ: فَلَوْلَا ذَاكَ أُبْرِزَ قَبْرُهُ، غَيْرَ أَنَّهُ خُشِيَ أَنْ يُتَّخَذَ مَسْجِدًا.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 529]
المزيــد ...
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی ئەو نەخۆشیەی كە چاك نەبوویەوە لێی؛ فەرمووی:
«نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، گۆڕەكانی پێغەمبەرانیان دەكرد بە مزگەوت»، دەڵێت: ئەگەر ئەم -هەڕەشەیە- نەبووایە گۆڕەكەی دیار دەخرا، بەڵام ترس هەبوو لەوەی گۆڕەكەی بكرێت بە مزگەوت.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 529]
دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو نەخۆشیەی كە سەخت بوو لەسەری وتێیدا وەفاتی كرد؛ فەرمووی: نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، ودووریانی خستووەتەوە لە ڕەحمەتی خۆی؛ چونكە ئەوان گۆڕەكانی پێغەمبەرەكانیان كرد بە مزگەوت، ئەمیش بە دروستكردنی بینا لەسەریان یان نوێژكردن لە نێویان یان بەرامبەریان. پاشان عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەگەر ئەو نەهی كردن وهۆشداریدانە لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- نەبووایە، وترسی هاوەڵان لەوەی دەرهەق بە گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بكرێت كە جولەكە وگاوڕەكان كردیان دەرهەق بە گۆڕەكانی پێغەمبەرەكانیان؛ ئەوا گۆڕەكەی دیار دەخرا وبەرز دەكرایەوە.