عَن عُمَرَ بنِ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«لَا تُطْرُونِي كَمَا أَطْرَتِ النَّصَارَى ابْنَ مَرْيَمَ؛ فَإِنَّمَا أَنَا عَبْدُهُ، فَقُولُوا: عَبْدُ اللهِ وَرَسُولُهُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 3445]
المزيــد ...

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو:
«زیادەڕەوی مەکەن لە وەسفکردنی من هەروەکو چۆن گاورەکان زیادەڕەوییان کرد لە وەسفکردنی کوڕی مەریەم (عیسا)، من تەنها بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندەی خودا (عبد الله) وپێغەمبەری خودا».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 3445]

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە زیادەڕەوی وتێپەڕاندنی سنووری شەرعی لە ستایش و وەسفکردنی بەو سیفەت وکردەوانەى کە تایبەتن بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وهەروەها نەهی کراوە لەوەى بڵێین غەیب دەزانێت ونابێت لەگەڵ خواى گەورە لە ئەو یان لە هەریەکێکی تر بپاڕێینەوە وەکو کردەوەی گاوڕەکان دەرهەق بە عیسا کوڕی مەریەم -علیهما السلام-، پاشان ڕوونی کردەوە کە ئەو بەندەیەکە لە بەندەکانى خواى گەورە، وفەرمانى کردووە سەبارەتی بڵێین: بەندە وپێغەمبەری الله.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاگادارکردنەوە لە زیادەڕەوی ولە سنوور دەرچوون لە کاتی ستایشکردندا، چونکە لەوەیە ئەمە ببێتە هۆی شیرک بڕیاردان.
  2. ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری سەبارەت دا لەم ئومەتەدا ڕوویدا، کۆمەڵانێک زیادەڕەویان کرد دەرهەق بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ودەرهەق بە ئەهلی بەیت، ودەرهەق بە پیاوچاکان، بۆیە تووشی شیرک بوون.
  3. کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفسی خۆی بەو شێوەیە وەسف دەکات کە بەندەی خودایە؛ بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە ئەو بەندەیەکی ملکەچی اللە یە ونابێت بەهیچ شێوەیەک ئەو وەسف بکرێت بە تایبەتمەندیەک لە تایبەتمەندیەکانى پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.
  4. کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەفسی خۆی بەو شێوەیە وەسف دەکات کە پێغەمبەری خودایە؛ بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە ئەو پێغەمبەرە ونێردراوە لە لایەن الله وە بۆیە واجبە بەڕاستگۆ دابنرێت وشوێنی بکەوین.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر