عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: "لا عَدْوَى ولا طِيَرَة ولا هَامَةَ ولا صَفَرَ" أخرجاه. زاد مسلم "ولا نَوْءَ ولا غُولَ".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە وشومیەتی بوونی نییە وشومییەتی لە بومدا نییە وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە». ولە ریوایەتەکەی (مسلم) دا: «شومیەتی نیە بە هۆی مانگەوە، وشومیەتی نیە بە هۆی غولەکانەوە -جۆرێکە لە ڕەگەزی جن وشەیتانەکان-».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

کاتێک جاهیلیەت پڕ بوو لە خورافیات کە هیچ بەڵگەیەکیان لە سەر نەبوو، ئیسلام هات ودەیەوێت شوێنکەوتووانی بپارێزێت لەو خورافیاتە پووچەڵانە، بۆیە ئینکاری کرد لە بیروباوەڕی موشریکەکان سەبارەت بەو شتانەی کە باسکراوە لەم فەرموودەدا، وباوەڕ بوون بە هەندێک لەو شتانەی بە تەواوی پوچەڵ کردووە وەکو شومیەتی، وکاریگەری هەندێک لە شتەکانی تری بەهۆی خودی شتەکەوە پوچەڵ کردەوە، چونکە ئەوەی چاکە وخێر دەهێنێت تەنها خودایە، وئەوەی شەڕ وخراپە لا دەبات تەنها خودایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر