عن جابر -رضي الله عنه- أن رسول الله -صلى الله عليه وسلم- سئل عن النُّشْرَةِ؟ فقال: هي من عمل الشيطان.
[صحيح.] - [رواه أبو داود وأحمد.]
المزيــد ...
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (پێغەمبەر ﷺ پرسیاری لێکرا سەبارەت لە (النُّشْرَةِ - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟ فەرمووی: «ئەوە لە کردەوەی شەیتانە».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر ﷺ پرسیاری لێکرا سەبارەت بە چارەسەرکردن بۆ کەسێک سیحری لێکرا بێت بە ڕێگایەک کە ئەهلی جاهیلیەت ونەزانین ئەنجامیان دەدات، ئەویش بریتی بوو: لە هەڵوەشاندنەوەی سیحر بە سیحرکردنێکی تر، حوکمی ئەمە چییە؟ پێغەمبەر ﷺ وەڵامی دایەوە بەوەی: کە ئەمە لە کردەوەی شەیتانە یان لە لایەن شەیتانەوە جێبەجێدەکرێت، چونکە ئەمەش جۆرێکە لە سیحرکردن وبەکارهێنانی ڕێگاکانی شەیتانە وئەم کارە شیرکە وحەرامە. بەڵام جۆرێک لە (النُّشْرَةِ) هەیە کە دروستە ئەویش بریتیە لە پوچەڵکردنەوەی سیحر بە ڕوقیەی شەرعی یان بە گەڕان بە دوای سیحرەکە وهەڵوەشاندنەوەی بە دەست لە گەڵ خوێندنی قورئان یان پوچەڵکردنەوەی بە دەرمانە ڕێگا پێدراوەکان.