+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم:
«اللهم لا تجعل قبري وثنًا، لعن الله قومًا اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد».

[صحيح] - [رواه أحمد] - [مسند أحمد: 7358]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک -کە بپەرسترێت-، خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە کەسانێک گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».

صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڕایەوە لە پەروەردگاری بەوەى گۆڕەکەى وەکو بتی لێ نەیەت کە خەڵکی بیپەرستێت و بەمەزنی دابنرێت، وڕووی لێبکرێت بە سوجدە بردن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە خواى گەورە توڕە بووە لە کەسانێک ولە ڕەحمەتی خۆی دووری خستەوە چونکە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت -شوێنی پەرستن- ودیواریان لەسەر دروستکرد، چونکە کردنی گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکان بە مزگەوت هۆکارە بۆ پەرستنیان وباوەڕبوون پێیان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی مالاگاشی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. تێپەڕاندنی سنووری شەرعی سەبارەت بە گۆڕی پیاوچاکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە بپەرسترێن لەگەڵ خواى گەورە، بۆیە پێویستە مسوڵمان ئاگادار بێت لەو هۆکارەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله -سبحانه وتعالى-.
  2. مەبەست ونیازبوون بۆ سەردانیکردنی گۆڕەکان بە مەبەستی بە گەورەدانانیان وئەنجامدانى پەرستن لەلای قەبرەکە ؛ ئەم کارە حەرامە وڕێگەپێدراو نیە، ئەگەرچیش مردووەکە نزیک بێت لە خوای گەورە.
  3. حەرام بوونی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان.
  4. حەرام بوونی نوێژکردن لە لای گۆڕەکان ئەگەر مزگەوتیشی لە سەر دروست نەکرابێت جگە لە نوێژی جەنازە بۆ ئەو کەسەی نوێژی لەسەر مردووەکە نەکردووە.
زیاتر