لیستی فەرموودەکان

خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
گۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانی کردن وکۆبوونەوە، وماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وسەلام کردنی ئێوە بە من دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بە نێو مزگەوتەکانمان یان بازاڕەکانمان تێپەڕی و تیری پێبوو؛ ئەوا با دەستی سەری تیرەکان بگرێت نەبادا بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر خەڵکی شار بوونایە، ئەوا بە لێدان ئازارم پێتان دەگەیاند، دەنگتان بەرز دەکەنەوە لە مزگەوتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- !
عربي الإنجليزية الأوردية
تف کردن لە ناو مزگەوتدا گوناهە، وکەفارەتەکەى شاردنەوەیەتی
عربي الإنجليزية الأوردية
فەرمانم پێنەکراوە مزگەوتی بڵند دروست بکەم
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک خەڵکی نوێژی بەیانیان دەکرد لە مزگەوتی قوبائدا؛ کەسێک هات، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمشەو (هەندێک ئایەتی) قورئانی بۆ دابەزیووە، وفەرمانی پێکراوە بەوەى کە ڕوو لە ئاراستەی قیبلە بکات، بۆیە ئەوانیش ڕوویان لە ئاراستەی قیبلە کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێکی ئەعرابی هات ولە گۆشەیەکی مزگەوتەکەدا میزی کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕیزەکانتان ڕێک بکەن یان ئەوەتا خودا ناکۆکی دەخاتە نێوانتانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی بەنی سەلەمە، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کردەوە چاک وخراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگا لە کردەوە چاکەکانە، وبینیم فڕێدانى بەڵغەم لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە لە کردەوە خراپەکانە
عربي الإنجليزية الأوردية
خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن
عربي الإنجليزية الأوردية
گونجاو نییە ئەم مزگەوتانە بەکاربهێنرێت بۆ میز یان پیسی كردن، بەڵکو (دروستکراون) بۆئەوەى یادی خواى گەورەی تێدا بکرێت، وقورئانی تێدا بخوێندرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک لە ناو مزگەوتدا بانگی کرد ووتی: ئایا هیچ کەسێک وشترێکی سووری بینیووە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرگیز نەیدۆزیتەوە؛ مزگەوتەکان دروستکراون بۆئەوەى مەبەستی بۆی دروستکراون
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە دروستکردنی مزگەوتەکان لە گەڕەکەکاندا، وپاک بکرێنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
داوات لێدەکەم سوێند بە خودا بخۆیت، ئایا گوێت لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: لە جیاتی من وەڵام بدەرەوە؛ خودایە پشتگیری لێبکە بە (روح القدس:جبریل)؟ ووتی: سوێند بە خودا بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک پیاوێکی بیست پرسیار دەکات (بە دەنگێکی بەرز) سەبارەت بە شتێک وونی کردووە لە نێو مزگەوتدا؛ با پێی بڵێت: خواى گەورە بۆتی نەگەڕێنێتەوە؛ چونکە مزگەوت بۆ ئەمە دروست نەکراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر کەسێکتان بینی دەفرۆشێت یان دەکڕێت لە نێو مزگەوتدا، بڵێن: خواى گەورە بازرگانیەکەت بەرهەمدار -سەرکەوتوو- نەکات، وئەگەر کەسێکتان بینی بانگەشە دەکات بۆ شتومەکێکی ونبوو (لە نێو مزگەوتدا)، بڵێن: خواى گەورە بۆت نەگەڕێنێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
وازیان لێبهێنە ئەی ئەبوبەکر؛ ئەم ڕۆژانە جەژنن، وئەو ڕۆژانە ڕۆژی مینا بوون
عربي الإنجليزية الأوردية
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو خەڵکی شانازی دەکەن بە (دروستکردن وڕازاندنەوەی) مزگەوتەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەگەر نوێژی بەیانی بكردایە؛ لە شوێنی نوێژکردنەکەیدا دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات وبەرز دەبوویەوە (لە ئاسمان)
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕێگری لە ئافرەتان مەکەن لە چوون بۆ مزگەوتەکانی خودا، بەڵام با بە بێ بۆن لەخۆدان وبە بێ خۆ ڕازاندنەوە بچنە دەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان چووە ژوورەوە بۆ نێو مزگەوت، با سەلام لەسەر پێغەمبەر بدات، پاشان بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)
عربي الإنجليزية الأوردية
حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆی لە ڕۆژێكدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەر ئەو
عربي الإنجليزية الإندونيسية