عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ تَعَالَى فِي ظِلِّهِ يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلَّا ظِلُّهُ: إِمَامٌ عَدْلٌ، وَشَابٌّ نَشَأَ فِي عِبَادَةِ اللَّهِ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُعَلَّقٌ فِي المَسَاجِدِ، وَرَجُلاَنِ تَحَابَّا فِي اللَّهِ، اجْتَمَعَا عَلَيْهِ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ، وَرَجُلٌ دَعَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ: إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لاَ تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ خَالِيًا، فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1423]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«حەوت كەس خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆی لە ڕۆژێكدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەر ئەو: پێشەوایەكی دادپەروەر، وگەنجێك گەورە بوو لەسەر پەرستنی الله، وپیاوێك دڵی بەستراوەتەوە بە مزگەوتەكان، ودوو پیاو لە پێناو الله یەكتریان خۆشویست، لەسەر ئەو خۆشەویستیە بە یەك گەیشتن ولە سەری لە یەك جیابوونەوە، وپیاوێك ئافرەتێكی خاوەن دەسەڵات وجوان بانگی كرد بەڵام ئەو ووتی: من لە الله دەترسم، وپیاوێك خێری كرد وشاردیەوە هەتاوەكو دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی خەرج دەكات، وپیاوێك بە تەنها یادی الله ی كرد؛ وچاوەكانی پڕ بوو لە فرمێسك».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1423]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدە دەدات بە حەوت كۆمەڵ لە ئیمانداران بەوەی خوای گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە ڕۆژێكدا كە هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەری ئەو: یەكەم: پێشەوایەكی -دەسەڵاتدارێكی- دادپەروەر كە لە خودی خۆیدا فاسق وتاوانكار نییە، ولە نێو خەڵكەكەیدا دادپەروەرە وستەم ناكات؛ ئەمیش كەسانی خاوەن دەسەڵاتە باڵاكان دەگرێتەوە، هەروەها هەموو ئەوانەیش دەگرێتەوە كە دەكرێن بە بەرپرسیار لەسەر شتێك لە كاروباری مسوڵمانان ودادپەروەرن تێیدا. دووەم: گەنجێك گەورە وپەروەردە بووبێت لەسەر پەرستنی الله، وتەمەن وچالاكی لەم ڕێگایەدا بەسەر ببات؛ هەتاكو لەسەر ئەم حاڵە وەفاتی كرد. سێیەم: پیاوێك دڵی بەستراوەتەوە بە مزگەوت، ئەگەر لە مزگەوت دەربچێـت دڵی لەلای گەڕانەوەیە بۆی بەهۆی زۆری خۆشەویستی بۆ مزگەوت وپابەند بوونی خۆی ودڵی پێوەی؛ ئەگەرچیش بە لاشە لەبەر هۆكارێك لە دەرەوەی مزگەوت بێت. چوارەم: دوو پیاو بە ڕاستیەوە یەكتریان خۆشدەوێت لە پێناو الله، ولەسەر ئەم خۆشەویستیە ئاینیە بەردەوامن ونەیانپچڕی لەبەر هۆكارێكی دونیایی؛ ئینجا لە ڕاستیدا بە لاشە گەیشتبێتن بە یەك یان نا هەتاوەكو مردن لە یەكیانی جیا كردەوە. پێنجەم: پیاوێك ئافرەتێك بانگی بكات بۆ كاری داوێن پیسی لەگەڵ خۆیدا، لەكاتێكدا ئافرەتەكە خاوەن بنەماڵەی بەناوبانگ وناوداری وسامان وجوانی بێت؛ بەڵام پیاوەكە ڕەتی بكاتەوە وبڵێت: من لە الله دەترسم. شەشەم: پیاوێك خێرێكی كەم یان زۆر دەكات، ولەم كارەیدا ڕیایی -پێش چاوی- ناكات بەڵكو دەیشارێتەوە هەتاوەكو دەستی چەپی نازانێت دەستی ڕاستی چی دەبەخشێت. حەوتەم: پیاوێك لە تەنهاییدا ودوور لەخەڵكی یادی الله دەكاتەوە لە دڵیدا یان لە زمانیدا؛ بۆیە چاوەكانی پڕ دەبن لە فرمێسك لە ترسی الله و بەمەزندانانی ئەو -سبحانه وتعالی-.