پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، ناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت بە هاوڕێکانی: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
خوای گەورە بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: من بە گوێرەی گومانی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم کە زیکر ویادی من بکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
کاتێک دەخەون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری خودا دەکات وئەو کەسەی زیکری خودا ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
?شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکرد، کێ ئەو شتەى دروستکرد، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکرد؟ ئەگەر گەیشتە بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟! یەکێک لەوانەى دانیشتبوو پێی ووت: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: سەد جار تەسبیحات دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک بڵێت: ( سُبحان الله وبِحَمْدِه ) ؛ ئەوا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر)، پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت ودەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
شەیتان ووتی: سوێند بە شکۆداری تۆ ئەی پەروەردگار، بەردەوام بەندەکانت گومڕا دەکەم؛ هەتا کاتێک ڕۆح لە لاشەیاندا مابێت، پەروەردگار فەرمووی: سوێند بە شکۆداری ومەزنی خۆم؛ منیش بەردەوام لێیان خۆش دەبم ئەگەر داوای لێخۆشبوونم لێبکەن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک بڵێت: ( أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه )، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی