عن جابر رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «من قال: سُبحان الله وبِحَمْدِه، غُرِسَتْ له نَخْلة في الجنة».
[صحيح] - [رواه الترمذي بزيادة: (العظيم)، وهذا لفظ الطبراني]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: ( سُبحان الله وبِحَمْدِه ) ؛ ئەوا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک (تەسبیحات) بکات وبڵێت: (سبحان الله وبحمده)* ئەوا لە بەهەشتدا دارخورمایەکی بۆ دەچێندرێت، واتا ئەگەر یەک جار بیڵێت یەک دارخورمای بۆ دەچێندرێت وئەگەر زیاتر بیڵێت ئەوا زیاتری بۆ دەچێندرێت. *(واتە: پاک وبێگەردی بۆ خودا وبەریئە لە هەموو کەموکورتیەک، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر