عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «من قام ليلة القَدْر إيمَانا واحْتِسَابًا غُفِر له ما تَقدم من ذَنْبِه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی شەونوێژ ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وبە داواکردنی پاداشت لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

فەرموودەکە باسی پاداشت وفەزڵی شەونوێژکردن دەکات لە شەوی قەدردا وئامۆژگاری دەکات بە زیندووکردنەوەی ئەم شەوە بە نوێژکردن، بۆیە ئەوەی لەم شەوەدا شەونوێژ بکات وباوەڕی پێی بێت وباوەڕی بە فەزڵەکەی هەبێت وڕەجای پاداشتەکە بکات لە خودا، مەبەستی لە زیندووکردنەوەی ئەم شەوە بە شەونوێژکردن بۆ ڕیایی وشتێکی تری نەبێت کە پێچەوانەی دڵسۆزییە بۆ خوای گەورە، ئەوا خودا لە هەموو تاوانە بچوکەکانی خۆش دەبێت، بەڵام تاوانە گەورەکان پێویستی بە تەوبەیەکی ڕاستگۆیانەیە (تەوبەیەکی نەصوحە)، ئەگەر تاوانەکە پەیوەندی بە مافی خوای گەورەوە هەبوو، بەڵام ئەگەر تاوانەکە پەیوەندی بە مافی مرۆڤەکانەوە هەبوو ئەوا پێویستە تەوبە بکات ودان بە تاوانەکەی بنێت بۆ خوای گەورە وهەروەها مافەکە بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پاداشت وفەزڵی شەوی (قەدر) وئامۆژگاری کردن بە شەونوێژکردن لەو شەوەدا.
  2. کردەوە چاکەکان پاک نابێتەوە وبەرز نابێتەوە وقبوڵ ناکرێت لای خوای گەورە هەتا نیەتی ڕاستگۆ بێت و نیەتی ئەوە بێت کە خودا پاداشتی بۆ دەنووسێت لە سەر ئەنجامدانی ئەم کارانە.