لیستی فەرموودەکان

ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەستە نوێژی ویتر بکە ئەی عائیشە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتى سەحەر نوێژی ویتری تەواو دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین ڕۆژووگرتن لە دوای ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؛ ڕۆژووگرتنی مانگی خودایە (مانگی موحەرەم)، وباشترین نوێژکردن لە پاش نوێژە فەرزەکان؛ شەو نوێژکردنە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عائیشە چاوەکانم دەخەون، بەڵام دڵم ناخەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژی ویتر ئەنجامبدەن، پێش ئەوەى بەیانیتان بە سەردا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ھەرکەسێک ترسا لەوەى کە کۆتایی شەو خەبەری نەبێتەوە؛ ئەوا با لەسەرەتای شەوەوە نوێژی ویتر ئەنجامبدات، وھەرکەسێک ئارەزووى ئەوەى ھەبوو شەونوێژ لە کە کۆتایی شەو ئەنجامبدات؛ ئەوا با لە کۆتایی شەو نوێژی ویتر ئەنجامبدات، چونکە نوێژکردن لە کۆتایی شەو دەبێتە شاهێدی لەسەر دەدرێت، ولەو کاتەدا ئەنجامی بدات باشتر وچاکترە
عربي الإنجليزية الأوردية
پەلە بکەن لە ئەنجامدانى نوێژی ویتر پێش (کاتى بانگدان بۆ) نوێژی بەیانی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەستا (بۆ نوێژکردن)، وخوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو، وئاگای لێنەبوو کە چی دەخوێنێت؛ ئەوا با ڕاکشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک خەوت ونەیتوانی بەشی شەوانەى بخوێنێت، ئەگەر بە نێوان نوێژی بەیانی ونوێژی نیوەڕۆ بیخوێنێت؛ بۆی دەنووسرێت وەکو ئەوە وایە لە شەودا خوێندبێتیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان هەستی بە باوێشک کرد لە کاتی نوێژدا؛ ئەوا با ڕاکشێت هەتاوەکو خەوەکەى نامێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
با یەکێکتان نوێژ بکات لە کاتی چالاک بوونیدا؛ وئەگەر ماندوو بوو ئەوا با ڕاکشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کردەوەى چاک ئەنجامبدەن بە پێی تواناتان، والله؛ خودا پاداشت وفەزڵی خۆی لە ئێوە ناپچڕێنێت هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن
عربي الإنجليزية الأوردية
نزای: ( اللهم لك أسلمت، وبك آمنت، وعليك توكلت، وإليك خاصمت، وبك حاكمت، فاغفر لي ما قدمت وما أخرت، وأسررت وأعلنت، وما أنت أعلم به مني، لا إله إلا أنت )
عربي الإنجليزية الأوردية
شەوێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی کرد بە (خوێندنی) یەک ئایەت لە قورئان
عربي الإنجليزية الأوردية
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ویتر جێگیرە وپێویستە (ئەنجامبدرێت)، هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە حەوت (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە پێنج (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە سێ (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە یەک (ڕکات)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆمان کرد لە ڕەمەزاندا؛ هەشت ڕکات و(نوێژی) ویتری (ئەنجامدا)، لە شەوی داهاتوودا؛ لە مزگەوت کۆ بووینەوە وهیوامان ئەوە بوو بێتە دەرەوە، نەهات بۆ مزگەوت هەتاوەکو بەیانیمان بەسەردا هات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی عبد الله، وەکو فڵان مەبە؛ شەونوێژی ئەنجامدەدا بەڵام وازی لە شەونوێژکردن هێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی ئەهلی قورئان، (نوێژی) ویتر ئەنجامبدەن؛ خواى گەورە ویترە (تاکە)، و ویتری (تاکی) خۆشدەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت دوو (نوێژی) ویتر لە یەک شەودا ئەنجامبدرێن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەرکەسێک خەوت؛ پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات، یان لەبیری چوو؛ ئەوا با ئەنجامی بدات ئەگەر بیری کەوتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نزای: ( اللهم اجعل في قلبي نورا، وفي بصري نورا، وفي سمعي نورا، وعن يميني نورا، وعن يساري نورا، وفوقي نورا، وتحتي نورا، وأمامي نورا، وخلفي نورا، واجعل لي نورا )
عربي الإنجليزية الأوردية