عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: صلَّى بِنَا رسول الله صلى الله عليه وسلم في رمضان ثَمَان رَكَعَات والوِتر، فلمَّا كان من القَابِلَة اجْتَمَعْنَا في المسجد ورَجَونا أن يَخْرُجَ إِلَينَا، فلم نَزَلْ في المسجد حتى أصْبَحْنَا، فدَخَلْنَا على رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فقلنا له: يا رسول الله، رَجَوْنَا أن تَخْرُجَ إِلَينَا فَتُصَلِّي بِنَا، فقال: «كَرِهت أن يُكْتَب عليكُم الوِتر».
[حسن] - [رواه ابن خزيمة]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆمان کرد لە ڕەمەزاندا؛ هەشت ڕکات و(نوێژی) ویتری (ئەنجامدا)، لە شەوی داهاتوودا؛ لە مزگەوت کۆ بووینەوە وهیوامان ئەوە بوو بێتە دەرەوە (بۆئەوەى پێشنوێژیمان بۆ بکات)، نەهات بۆ مزگەوت هەتاوەکو بەیانیمان بەسەردا هات، چووین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێیمان ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، هیوامان ئەوە بوو؛ بێیتە دەرەوە بۆ لامان وپێشنوێژیمان بۆ بکەیت، فەرمووی: «ترسام لەوەى (نوێژی) ویتر لەسەرتان فەرز بکرێت».
حەسەنە - ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆمان کرد لە ڕەمەزاندا؛ هەشت ڕکات و-نوێژی- ویتری -ئەنجامدا-): واتا مانگی ڕەمەزان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا لە شەونوێژدا پێشنوێژی بۆ هاوەڵانی کرد وهەشت ڕکاتیان ئەنجامدا وپاشان نوێژی ویتریان کرد. (لە شەوی داهاتوودا؛ لە مزگەوت کۆ بووینەوە): واتا هاوەڵان لە مزگەوتدا کۆبوونەوە وگومانیان وابوو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو شەوی پێشووتر دێت وپێشنوێژیان بۆ دەکات. ووتیان: (وهیوامان ئەوە بوو بێتە دەرەوە -بۆئەوەى پێشنوێژیمان بۆ بکات-): واتا بۆئەوەى پێشنوێژیان بۆ بکات لە شەونوێژدا. (نەهات بۆ مزگەوت هەتاوەکو بەیانیمان بەسەردا هات): واتا ئەوان لە مزگەوت چاوەڕێیان کرد هەتاوەکو بەیان دەرکەوت. (چووین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-): واتا ڕۆیشتن بۆئەوەى پرسیاری لێبکەن سەبارەت بە هۆکاری نەهاتنی بۆ پێشنوێژی کردنیان. (پێیمان ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، هیوامان ئەوە بوو؛ بێیتە دەرەوە بۆ لامان وپێشنوێژیمان بۆ بکەیت): واتا حەزمان دەکرد وەکو شەوی پێشووتر لە شەونوێژدا پێشنوێژیمان بۆ بکەیت. (فەرمووی: ترسام لەوەى -نوێژی- ویتر لەسەرتان فەرز بکرێت): هۆکاری دەرنەچوونی ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە ترسا لەوەى نوێژی ویتریان لەسەر فەرز بکرێت، ولە گێڕانەوەیەکدا: [خَشيت أن تُفرض عليكم] واتە: [ترسام لەوەى -شەونوێژی یان نوێژی ویترتان- لەسەر فەرز بکرێت]، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: [خَشيت أن تفرض عليكم صلاة الليل] واتە: [ترسام لەوەى شەونوێژتان لەسەر فەرز بکرێت]، ئەمە هۆکاری دەرنەچوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو بۆ پێشنوێژی کردنی هاوەڵانى، بەهۆی ڕەحمەت وبەزەییبەرامبەریان ترسا لەوەى لەسەریان فەرز بکرێت چونکە ئەگەر شەونوێژ فەرز بکرایە بێگومان قورس دەبوو لەسەر زۆرێک لە مسوڵمانان، بۆیە خواى گەورە بەم شێوەیە وەسفی پێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم- : {لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ} [التوبة: 128] واتە: {سوێند بە خوا بەڕاستی بۆتان ھاتووە پێغەمبەرێک لە خۆتان قورس وگرانە بەلایەوە ناڕەحەتی وناخۆشی ئێوە زۆر سوورە لەسەر (باوەڕھێنان)تان بۆ بڕواداران زۆر دڵسۆز و میھرەبانە}. وبنچینەى فەرموودەکە لە هەردوو کتێبی سەحیحدا هاتووە، عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوێکیان لە نیوەى شەودا دەرچوو، لە مزگەوتدا نوێژی کرد، وپیاوانیش لە پشتیەوە نوێژیان کرد، بەیانی هات بەسەر خەڵکیدا، وباسیان کرد، بۆیە -بۆ شەوی دواتر- خەڵکی زیاتر کۆبوونەوە ونوێژیان لە پشتیەوە کرد، بەیانی هات بەسەر خەڵکیدا، وباسیان کرد، خەڵکی نێو مزگەوتەکە زۆرتر بوون لە شەوی سێیەمدا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ولە پشتیەوە نوێژیان کرد، کاتێک شەوی چوارەم بوو؛ مزگەوت پڕ بوو لە خەڵکی هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، کاتێک نوێژی بەیانی تەواو کرد، ڕووی لە خەڵکی کرد، وشایەتمانى هێنا، وفەرمووی: [أما بعد، فإنه لم يَخْفَ عليَّ مكانَكم، لكني خَشِيت أن تُفرض عليكم، فتَعْجَزوا عنها] واتە: [لە پاشاندا، کۆبوونەوەتان لە لای من شاراوە نەبوو، بەڵکو ترسام لەوەى -شەونوێژتان- لەسەر فەرز بکرێت، ولەوەیە نەتوانن ئەنجامی بدەن].

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان