عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: «صَلَّيتُ معَ رسول الله -صلَّى الله عليه وسلم- رَكعَتَين قَبل الظُّهر، وَرَكعَتَين بَعدَها، ورَكعَتَين بعد الجُمُعَةِ، ورَكعَتَينِ بَعدَ المَغرِب، وَرَكعَتَينِ بَعدَ العِشَاء». وفي لفظ: «فأمَّا المغربُ والعشاءُ والجُمُعَةُ: ففي بَيتِه». وفي لفظ: أنَّ ابنَ عُمَر قال: حدَّثَتنِي حَفصَة: أنَّ النبِيَّ -صلَّى الله عليه وسلم-: «كان يُصَلِّي سَجدَتَين خَفِيفَتَينِ بَعدَمَا يَطلُعُ الفَجر، وكانت سَاعَة لاَ أَدخُلُ على النبيَّ -صلَّى الله عليه وسلم- فِيهَا».
[صحيح] - [متفق عليه بجميع رواياته]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکات پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکات پاشی، ودوو ڕکات پاش نوێژی جومعە، ودوو ڕکات پاش نوێژی مەغریب، ودوو ڕکات پاش نوێژی عیشا». لە ریوایەتێکی تردا: «نوێژی سونەتی: مەغریب وعیشا وجومعەی لە ماڵەوە دەکرد». لە ریوایەتێکی تردا، ئیبن عومەر دەڵێت: حەفسە پێمی ووت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکات نوێژی کورت وپوختی دەکرد پاش ئەوەی ئاسۆی بەرەبەیان* دەربچووایە»، وئیبن عومەر دەڵێت: ئەو ماوە دیاریکراوە نەدەچووم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. *(واتە: پاش بانگی دووەم بۆ نوێژی بەیانی کە لێرەدا مەبەست دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی دەکرد).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانی

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا باسی سونە ڕاتیبەکانی پێنج نوێژە فەرزەکە کراوە، نوێژی نیوەڕۆ: چوار ڕکات پێشی ودوو ڕکات پاشی، ونوێژی هەینی: دوو ڕکات ئەگەر لە ماڵ ئەنجامدرا (چوار ڕکات کە نوێژە سونەتەکە لە مزگەوت ئەنجامدرا)، ونوێژی مەغریب: دوو ڕکات لە پاشی، نوێژی عیشا: دوو ڕکات لە پاشی، نوێژی بەیانی: دوو ڕکات لە پێشی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژ ونوێژە سونەت وڕاتیبەکانی بەیانی وجومعە ومەغریب وعیشا لە ماڵەوە دەکرد. وئیبن عومەر پەیوەندی هەبوو بە ماڵی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- چونکە حەفسەی خوشکی خێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، بۆیە لە کاتی پەرستنەکانیدا دەچوو بۆ لای، بەڵام وەکو ئەدەبێک هەندێک کات نەدەچوو، ئەمیش وەکو گوێڕایەڵیەک بۆ ئایەتی: {يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِيَسۡتَـٔۡذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ وَٱلَّذِينَ لَمۡ يَبۡلُغُواْ ٱلۡحُلُمَ مِنكُمۡ ثَلَٰثَ مَرَّـٰتٖۚ مِّن قَبۡلِ صَلَوٰةِ ٱلۡفَجۡرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعۡدِ صَلَوٰةِ ٱلۡعِشَآءِۚ ثَلَٰثُ عَوۡرَٰتٖ لَّكُمۡۚ لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ وَلَا عَلَيۡهِمۡ جُنَاحُۢ بَعۡدَهُنَّۚ طَوَّـٰفُونَ عَلَيۡكُم بَعۡضُكُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ}[النور: 58]، واته: {ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەبێ مۆڵەتتان لێ وەرگرن (بۆ چوونە ژووری نوستنی ژن و مێرد)، ئەو کەسانەی بەندەی ئێوەن (بەندەکانتان) وھەروەھا منداڵەکانتان کەھێشتا باڵغ نەبوون لەسێ کاتدا: لەپێش نوێژی بەیانی وکاتێک پۆشاکتان دادەنێن (لادەبەن لەبەرتاندا) لەکاتی نیوەڕواندا ولە پاش نوێژی عیشا (خەوتنان) ئەم سێ کاتە کاتی خۆ دەرخستنە بۆتان دروستە، دوای ئەم سێ کاتە (بێ موڵەت وەرگرتن) نە بۆ ئێوە ونە بۆ ئەوان ھیچ گوناھێک نیە (موڵەت وەرنەگرن)، چونکە ئەوان زۆر بەدەوروبەرتاندا دێن (بۆخزمەت کردنتان) ئێوە لەگەڵ یەکتردا تێکەڵن ئا بەو جۆرە خودا ڕوونی دەکاتەوە ئایەت ونیشانەکانی بۆ ئێوە وخودا زانا وکار دروستە}، بۆیە ئیبن عومەر لە پێش نوێژی بەیانی نەدەچوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەوەی بزانێت چۆن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژ دەکات، بەڵام بە هۆی سووربوونی لە فێربوونی زانست پرسیاری لە حەفسەی خوشکی دەکرد، ئەویش پێی دەووت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکاتی پوختی دەکرد کە ئەمیش دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان