عن عائشة رضي الله عنها قالت: كان رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم إذا فَاتَتْهُ الصَّلَاةُ مِنَ الليلِ مِن وَجَعٍ أَوْ غَيْرِهِ، صَلَّى من النَّهَارِ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەونوێژی نەکردایە بەهۆی ئازار یان هەر شتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەونوێژی نەکردایە بە هۆی ئازار یان هەرشتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکات نوێژی دەکرد، چونکە بە نوێژی ویترەوە یانزە ڕکاتی دەکرد بەڵام کاتێک شەو ڕۆیشت ونوێژی ویتری نەکرد بە هۆی خەو یان هەر شتێکی ترەوە، ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد چونکە ڕکاتێکی بۆ نوێژی ویتر زیاد دەکرد بۆیە دەبوو بە دوو ڕکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر