عن أبي أمامة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم كَانَ إذا رَفَعَ مَائِدَتَهُ، قال: «الحَمْدُ للهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-ئەگەر خواردنی لە پێش دەست لاببردایە (پاش تەواو بوون لە خواردن) دەیفەرموو: «(الحَمْدُ للهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا)*». *(واتە: حەمد وسوپاسێکی زۆری پاک وپیرۆز بۆ خودا، لە هەموو حاڵەتێکدا سوپاسی خودا دەکەین ئەو زاتە هەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە ئەوە وئەو پێویستی بە هیچ یەکێک نییە، وهەموو بوونەوەرەکان ناتوانن دەستهەڵبگرن لە پێویستی وبەخشینەکان، ئەی پەروەردگارمان)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی فێری سونەت دەکرد بە وتەکانى وکردەوەکانى، ولەو زیکرانەى کە خوێندوویەتی لە پاش تەواو بوون لە خواردن ولابردنی خواردنی پێش دەستی؛ ئەم زیکرەیە: (الحَمْدُ للهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا). واتاکەی: (حەمد وسوپاسێکی زۆری پاک وپیرۆز بۆ خودا): واتا هەموو سوپاس وحەمدێک لە تەنها بۆ خودا، سوپاسێکی زۆر شایستە بێت بە شکۆداری وجوانی وکامڵی خودا، وسوپاسێکی زۆر کە بگاتە ئاستی ئەو نیعمەت ومینەت وبەخشینانەى کە خودا بەخشیویەتی کە هەرگیز لە هەژمارکردن نایەت -هەرچەندە ناگاتە ئەو ئاستەش-، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا} [النحل: 18] واتە: {وە ئەگەر (بتانەوێت) نیعمەتە کانی خودا بژمێرن ناتوانن بیانژمێرن بەڕاستی خودا لێبوردە و میھرەبانە}، سوپاسێک دوور بێت لە ڕوپامایی (ڕیا) وبۆ ناوبانگ دەکردن نەبێت، وئەم سوپاسە وەڵامبدرێتەوە وڕەت بکرێتەوە چونکە بەرەکەت وپیرۆزی بە مانای خێر دێت، وهەر کردەوەیەک قبوڵ نەکرێت لە لایەن خوداوە هیچ خێرێکی تێدا نییە. (غير مَكْفِي ولا مودع: لە هەموو حاڵەتێکدا سوپاسی خودا دەکەین ئەو زاتە هەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە ئەوە وئەو پێویستی بە هیچ یەکێک نییە): هەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە یارمەتی وبەخشین ونیعمەتەکانى خودایە لەکاتێکدا خودا بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان پێویستی بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانی نییە. (وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا: وهەموو بوونەوەرەکان ناتوانن دەستهەڵبگرن لە پێویستی وبەخشینەکان، ئەی پەروەردگارمان): ئەگەر مرۆڤ دەستهەڵگبرێت وبێ پێویست خۆی نیشان بدات لە بەخشین ونیعمەتەکانى خودا ئەوا خۆی بەرەو تیاچوون دەبات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر