لیستی فەرموودەکان

هەرکەسێک چووە شوێنێک، وبڵێت: (أعوذ بكلمات الله التَّامَّات من شرِّ ما خلَق)^؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت هەتا لەو شوێنە دەردەچێت
عربي الإنجليزية الأوردية
من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناوى من لە لای ئەو باسبکرێت، بەڵام سەڵاتم لەسەر نەدات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
نزای: ( الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا، وكفانا وآوانَا، فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ له وَلاَ مُؤْوِيَ )
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ شتێك كە خێرترە لەوەی داواتان كرد؟ کاتێک دەچنە سەر جێگاکەتان، سی وسێ جار بڵێن: (سبحان الله) ، وسی وسێ جار بڵێن: (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێن: (الله أكبر)؛ ئەمە خێرترە بۆتان لە خزمەتكارێك
عربي الإنجليزية الأوردية
نزاى: ( اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وخير ما فيها وخَير ما أُرسِلت به، وأعوذ بك من شرِّها وشرِّ ما فيها وشرِّ ما أُرسِلت به )
عربي الإنجليزية الأوردية
با ڕەحمەت وبەرەکەتە لە لایەن خوداوە، ڕەحمەت دەهێنێت، وسزا دەهێنێت، ئەگەر بینیتان ئەوا جوێنی پێمەدەن، وداواى ئەو خێر وچاکەیە بکەن لە خودا کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت، وپەنا بە خودا بگرن لەو شەڕ وزیانەى کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ هەندێک خواردەمەنیم پێ ببەخشە، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە تەقواداریت پێ ببەخشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-ئەگەر خواردنی لە پێش دەست لاببردایە (پاش تەواو بوون لە خواردن) دەیفەرموو: ( الحَمْدُ للهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ، غَيْرَ مَكْفِيٍّ، وَلَا مُوَدَّعٍ، وَلَا مُسْتَغْنًى عَنْهُ رَبَّنَا )
عربي الإنجليزية الأوردية
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- ئاژەڵێکی بۆ هێندرا بۆئەوەى سواری بێت؛ کاتێک سواری بوو وپێی خستە نێو ڕکێبی ئاژەڵەکە، ووتی: ( بسم الله )
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر سەفەری بکردایە (پەنای بە خواى گەورە دەگرت) لە: (وَعْثاء السَّفَر، وكآبة الـمُنْقَلَب، والحَوْر بعد الكَوْن، ودعوة المظلوم، وسُوء الـمَنْظَر في الأهل والمال)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان ویستی بچێتە سەر جێگاکەى؛ با جێگاکەى بتەکێنێت بە چمکێکی کراسەکەى چونکە نازانێت لە پاش خۆی چی هاتووەتە نێو جێگاکەى
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر مانگێکی نوێی ببینیایە دەیفەرموو: ( اللهم أهله علينا بالأمن والإيمان )
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سەربکەوتینایە؛ تەکبیراتمان دەکرد، وئەگەر دابەزینایە؛ تەسیبحاتمان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەبو ساڵح فەرمانى پێمان دەکرد، ئەگەر یەکێکمان بیەوێت بخەوێت ئەوا با لەسەر لای ڕاستی پاڵبکەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
جوێن بە با مەدەن، ئەگەر شتێکتان بینی کە پێتان ناخۆش بوو، بڵێن: (االلَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ هَذِهِ الرِّيحِ وَخَيْرِ مَا فِيهَا وَخَيْرِ مَا أُمِرَتْ بِهِ، وَنَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ هَذِهِ الرِّيحِ وَشَرِّ مَا فِيهَا وَشَرِّ مَا أُمِرَتْ بِهِ)
عربي الإنجليزية الأوردية
لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ ئەوەی لێخۆشبوونی خودایی بەدەست هێنابێت
عربي الإنجليزية الأوردية