عن معاذ بن أنس رضي الله عنه مرفوعًا: «مَنْ أَكَلَ طَعَامًا، فقال: الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ، غُفِرَ له ما تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ».
[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى خواردنێک بخوات، وبڵێت: ( الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ )*؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت». *(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە).
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێویستە مرۆڤ هەر خواردنێکی خوارد حەمد وسوپاسی خودا بکات، وبڵێت: ( الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ ). پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بەوە کردووە کە خواردن لە دوو ڕێگاوە بەدەست دەهێنرێت، بەهێز بەهۆی توانای خۆیەوە، ولاواز ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ دابینکردنی قوتێک، لەم زیکردەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەدەست هێنانى خواردن بەهۆی بەخشینی خواى گەورەوەیە نەک بە هۆی دەستێوەردانى مرۆڤەکانەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر