عن أبي الدرداء رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ رَدَّ عَنْ عِرْضِ أَخِيهِ رَدَّ اللَّهُ عَنْ وَجْهِهِ النَّارَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...
لە ئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەرگری لە ناموس وناوبانگی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا».لە
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
لە فەرموودەکەدا فەزڵ وپاداشتی ئەو کەسەی تێدایە کە بەرگری لە کەسایەتی برای مسوڵمانی دەکات، ئەگەر کەسێک لە دانیشتنێکدا غەیبەتی کرد ئەوا پێویستە بەرگری لە برا مسوڵمانەکەت بکەیت وکەسی غەیبەتکەر بێدەنگ بکەیت وئینکاری لە خراپە بکەیت، بەڵام کە جێی بهێڵیت غەیبەتەکەی بکات ئەوا ئەمە سەرشۆڕ کردنی برای مسوڵمانە، بەڵگەش لەسەر ئەوەی لێرەدا مەبەست غەیبەتکردنە فەرموودەی: (من ذب عن لحم أخيه بالغيبة كان حقا على الله أن يعتقه من النار). [رواه أحمد وصححه الألباني]، واتە: (ئەوەی بەرگری لە گۆشتی براکەی بکات لەوەی کە بخورێت بە غەیبەتکردن؛ ئەوا مافە لەسەر خوای گەورە کە ئەو کەسە ڕزگار بکات لە دۆزەخ).