عن عبد الله بن عمرو بن العاص - رضي الله عنهما- قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إن المُقْسِطين عند الله على منابر من نور: الذين يعدلون في حكمهم وأهليهم وما ولَوُاْ».
[صحيح] - [رواه مسلم. ملحوظة: في صحيح مسلم زيادة على ما في رياض الصالحين: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «إن المقسطين عند الله على منابر من نور، عن يمين الرحمن -عز وجل-، وكلتا يديه يمين»]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دادپەروەران لە سەر مینبەری نور وڕۆشناییدان لە لای خواى گەورە (لە ڕۆژی قیامەتدا)، ئەوانەی کە دادپەروەرن: لە حوکم وفەرمانڕەواییان، ولە ماڵ وخێزانیان، ولە هەر کار وسەرپەرشتیاریەک کە پێیان بسپێردرێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە موژدە تێدایە بۆ ئەوانەی کە فەرمانڕەوایی بە هەق ودادپەروەری (عەدالەت) دەکەن لە نێوان ئەو خەڵکانەی لە ژێر حوکم ودەسەڵاتی ئەودان، وئەو کەسە دادپەروەرانە لە سەر مینەری ڕۆشنایی ونوری ڕاستەقینەن وەکو ڕێزلێنانێک بۆیان لە رۆژی قیامەتدا لە لای خوای گەورەی وبەرز وشکۆدار. وئەم مینبەرانە لە لای ڕاستی خودان، وئەمەش دووپاتکردنەوەی لە بوونی لای ڕاستە بۆ خوای گەورە وهەروەها دووپاتکردنەوەی بوونی دەستە بۆ خوای گەورە بە بێ پەکخشتنی واتاکەی وبە بێ لێکدانەوەی چۆنیەتی وبە بێ چواندنی بە دروستکراوەکانی وبە بێ لادانی لە واتاکەی ڕاستەقینەکەی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلەپایەی دادپەروەری (عەدل) وئامۆژگاریکردن لە پابەند بوون پێوەی.
  2. ڕوونکردنەوەی پلەوپایەی دادپەروەران لە ڕۆژی قیامەتدا.
  3. جیاوازی پلەپایەی ئەهلی ئیمان لە ڕۆژی قیامەتدا هەریەکێکیان بە پێی کردەوەکەیەتی.
  4. شێوازی هاندان لە شێوازەکانی بانگەوازییە، کە هانی ئەو کەسە دەدەیت کە بانگەوازی دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو پەرستنەی لا خۆشەویست بێت وئەنجامی بدات.
  5. دووپاتکردنەوەی لە بوونی (دەست - الید) و (لای ڕاست - الیمین) بۆ خوای گەورە، بە بێ پەکخستنی واتاکەی ولێکدانەوەی چۆنییەتی، وچواندنی بە دروستکراوەکانی ولادانی لە واتا ڕاستەقینەکەی خۆی.
زیاتر