بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه
چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت
ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات
ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت
تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا
کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی
دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت
هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا
چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان
نەرم ونیانی لە هەرشتێکدا هەبێت؛ ئەوا دەیڕازێنێتەوە، وئەگەر لە هەر شتێکیش دەربکرێت؛ ئەوا ناشیرینی دەکات
هەر بەندەیەک عەیب وهەڵەی بەندەیەکی تر بپۆشێت -سیتر بكات- لە دونیادا؛ ئەوا خوای گەورەیش لە رۆژی قیامەتدا ئەو بەندەیە دەپۆشێت
خوای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، لای خۆی نەوەد ونۆ بەشی گرتۆتەوە، ولە سەر زەوی یەک دانەی دابەزاندووە، وتەنها بە هۆی ئەم بەشەوە بوونەوەرەکان ڕەحم وبەزەییان بەرامبەر بە یەکتر هەیە، هەتا ئاژەڵێک پێیەکانی لا دەبات لە سەر بێچووەکەی لە ترسی ئەوەی کە ئازاری بدات
چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت
بە دڵنیاییەوه، ئەوەی خەڵكی پێی گەیشتوون وفێربوون له قسەی پێغەمبەرانی پێشوو؛ ئەوەیە كه ئەگەر شەرمت نەكرد ئەوا هەرچی ئارەزوو دەكەیت بیكه
هەرکەسێک بەیعەت بە پێشەوایەک بدات؛ ودەستی بگرێت ودڵسۆزی خۆی بۆ دەرببڕێت، با بە گوێرەی توانا گوێڕایەڵی بکات، ئەگەر کەسێکی تر هات بۆ ئەوەى لەسەر دەسەڵات لای بەرێت؛ ئەوا لە گەردنی ئەو کەسەی تر بدەن
هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە
من زامنی بەدەستهێنانى خانوویەک دەکەم لە لایەکی بەهەشتدا بۆ کەسێک واز لە ئاخاوتنی بێسوود بهێنێت ئەگەرچیش خۆی لەسەر هەق بێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ؟ فەرمووی: زمان ودامێن
ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە
لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر
هەرکەسێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا با ڕێز لە میوانەکەى بگرێت وپاداشتی شایستەی پێ ببەخشێت، ووتیان: پاداشتی شایستە چییە؟ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: ڕۆژ وشەوێک (بە جوانترین شێوە خزمەت)، ومیوانداری سێ ڕۆژە، وئەگەر لەوە زیاتر بێت ئەوا خێرێکە پێی دەبەخشرێت
خەزێنەداری مسوڵمانی ئەمین کە فەرمان بە تەواوى وبە ڕووخۆشیەوە جێبەجێدەکات وسپاردەکە دەدات بە ئەو کەسەی کە فەرمانى پێکراوە پێی بدرێت؛ لە یەکێک بە خێرکاران دادەنرێت
هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت
شەفاعەتی بۆ بکەن پاداشت دەدرێنەوە، وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت
خێرترینی هاوڕێ لە لای خوای گەورە؛ باشترینیانە بۆ هاوڕێکەى، وخێرترین دراوسێ لە لای خواى گەورە؛ باشترینیانە بۆ دراوسێکەى
درۆزن نییە ئەو کەسەی کە دەیەوێت ئاشتەوایی لە نێو خەڵکیدا بهێنێتە دی، شتی خێر وباش دەگەیەنێت، وقسەی خێر وباش دەکات
لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا
ڕازیبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ ڕازیبوونی خواى گەورە، وتوڕەبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ توڕەبوونی خواى گەورە
هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، لەکاتێکدا تواناى نرخەکەى هەبێت، خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات هەتاوەکو بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئیمان (کە بیەوێت)
خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات
ئەی کۆمەڵی موهاجیرین وئەنساڕەکان، هەندێک کەس لە براکانتان نە موڵکیان هەیە، ونە هۆز، بۆیە با یەکێکتان دوو پیاو یان سیان بۆ لای خۆی ببات
ئەمە ڕەحمەت وبەزەییەکە خواى گەورە دەیکاتە نێو دڵی بەندەکانی، خواى گەورە ڕەحم دەکات بەو بەندەکانەی کە بە ڕەحم وبەزەیین
ئەگەر یەکێکتان خزمەتکارەکەى خواردنەکەى بۆی هێنا، ئەگەر داواى لێنەکرد بۆئەوەی لەگەڵیدا دابنیشێت، ئەوا با پاروویەک یان دووانی پێبدات، چونکە ئەو ئامادەى کردبوو
حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر
ئەو کەسەی لە نێو ئێوەدا لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە
جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو