عن عائشة رضي الله عنها قالت: سمع رسول الله صلى الله عليه وسلم صوت خُصُومٍ بالباب عاليةً أصواتُهما، وإذا أَحدُهما يَسْتَوْضِعُ الآخر وَيَسْتَرْفِقُهُ في شيء، وهو يقول: والله لا أفعل، فخرج عليهما رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: «أين المُتَأَلِّي على الله لا يفعل المعروف؟»، فقال: أنا يا رسول الله، فله أي ذلك أحب.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێتک پێغەمبەری خودا-صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە دەنگی مشتومڕێک بوو لە پێش دەرگادا کە دەنگیان بەرز کردبووەوە، یەکێکیان داواى لە ئەوی تر دەکرد کە شتێک لە قەرزەکە کەم بکاتەوە ونەرم ونیان بێت لە داواکردندا (مۆڵەتی زیاتر پێبدات)، بەڵام (خاوەن قەرزەکە) دەیووت: والله وا ناکەم، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-دەرچوو وفەرمووی: «لە کوێیە ئەو کەسەی وا سوێندی بە خودا خوارد کە چاکە ئەنجام نەدات»، پیاوەکە (خاوەن قەرزەکە) ووتی: من بووم ئەى پێغەمبەری خودا، هەرچیەکی بوێت بۆی جێبەجێ دەکەم.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەنگی دوو کەسی بیست کە مشتومڕیان بوو سەبارەت بە مامەڵەی دارایی، دەنگیان ئەوەندە بەرز بوو هەتا گەیشتە نێو ماڵەکەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- گوێی لێیان گرت: (یەکێکیان داواى لە ئەوی تر دەکرد کە شتێک لە قەرزەکە کەم بکاتەوە ونەرم ونیان بێت لە داواکردندا -مۆڵەتی زیاتر پێبدات-): واتا داواى لێدەکات شتێک لە قەرزەکەى کەم بکاتەوە یان نەرم ونیان بێت بەرامبەری -مۆڵەتی زیاتر پێبدات-، ئەویش دەیووت: والله وا ناکەم، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لایان وفەرمووی: (لە کوێیە ئەو کەسەی وا سوێندی بە خودا خوارد کە چاکە ئەنجام نەدات؟)، ئەویش ووتی: (من بووم ئەی پێغەمبەری خودا، هەرچیەکی بوێت بۆی جێبەجێ دەکەم): واتا ئەوە من بووم سوێندم خوارد ئەگەر بەرامبەرەکەم هەرچیەکی بوێت لە کەمکردنەوەى قەرزەکەم یان نەرم ونیان بوون لە داواکردندا -زیاتر مۆڵەت پێدانى- بۆی جێبەجێ دەکەم، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (إن شئتَ وضعتُ ما نقصوا، وإن شئت من رأس المال، فوضعَ ما نقصوا) [رواه أحمد: 24405 ، ابن حبان: 5032] واتە: (پیاوەکە ووتی: ئەگەر بتەوێت ئەو بڕەیە لادەدەم کە لە بەردەستتدا نییە، یان ئەگەر بتەوێت لە سەرمایە بنەڕەتیەکە لادەدەم، بۆیە ئەو بڕەی بۆی لادا کە لە بەردەستیدا نەبوو -واتا لە هەندێکی قەرزەکە خۆش بوو-)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵی دا ئاشتیان بکاتەوە ئەویش بە لابردنی هەندێک لە قەرزەکە بێت یان نەرم ونیان بوون بێت -مۆڵەتی زیاتری پێبدات-، لەم بابەتەدا چیرۆکێکی هاوشێوە هەیە، (لە کەعبی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: هەندێک قەرزی بە لای عبداللەی کوڕی ئەبی حەدرەدی ئەسلەمیەوە بوو، بۆیە داواى لێیکرد وبوو بە مشتومڕیان هەتاوەکو دەنگیان بەرزەوە بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لایاندا تێپەڕی، فەرمووی: ئەی کەعب، وبە دەستەکانى ئاماژەی کرد، وەکو ئەوە وابوو بڵێت: نیوە، بۆیە کەعب نیوەى قەرزەکەى وەرگرت و وازى لە نیوەکەى تر هێنا) [البخاري: 2424 ، مسلم: 1558]، بۆیە پێویستە مسوڵمان سوور بێت لەسەر چاکەکاری و بەدیهێنانى ئاشتەوایی لە نێو خەڵکیدا، ئەگەر بینی دوو کەس یان دوو کۆمەڵ یان دوو عەشیرەت ناکۆکی وڕق وکوشتار هەیە لە نێوانیاندا ئەوا پێویستە هەوڵی بەدیهێنانى ئاشتەوایی بێت لە نێوانیان بۆئەوەى هەموو ڕق وناکۆکیەک نەمێنێت، ولە جێی ئەو ڕق وناکۆکیە برایەتی وخۆشەویستی بەرپا ببێت، ئەمەش ئەوپەڕی خێر وچاکەکاری وپاداشتە، وئەمیش فەزڵی لە پلەی ڕۆژووگر وشەونوێژکردن وخێرکردن بەرزترە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ألا أخبركم بأفضل من درجة الصيام والصلاة والصدقة؟ قالوا: بلى، يا رسول الله قال: إصلاح ذات البين ...) [رواه أبو داود: 4919] واتە: (ئایا پێتان بڵێم چی شتێک فەزڵ وپلەی لە ڕۆژووگرتن ونوێژکردن وخێرکردن بەرزترە؟ ووتیان: بەڵێ -پێمان بڵێ-، ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش فەرمووی: چاککردنەوەى پەیوەندی نێوان خەڵکی -بەدیهێنانى ئاشتەوایی لە نێوان خەڵیکدا-).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر