عن عائشة رضي الله عنها مرفوعاً: «عَشْرٌ من الفِطْرة: قَصُّ الشَارب، وإعْفَاء اللِّحْية، والسِّواك، وَاسْتِنْشَاقُ الماء، وقص الأظْفَار، وغَسْل البَرَاجِم، ونَتْف الإبْط، وحلق العَانة، وانْتِقَاصُ الماء» قال الراوي: ونَسِيْتُ العاشرة إلا أن تكون المَضْمَضَة. قال وكِيع - وهو أحد رواته - انْتِقَاص الماء: يعني الاسْتِنْجَاء.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «دە شت لە فیترەتەوەن: کورتکردنەوەی سمێڵ، وڕیش هێشتنەوە، وسیواک کردن، وئاو ڕادانە ناو لووت (استنشاق)، وبڕینی نینۆکەکان، وشۆردنی بورجومەکان*، لابردنی مووی بن باڵ، ومووی بەر تاشین، وتارات کردن»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: دەیەمیانم لە بیرچوو لەوەیە ئاو ڕادانە نێو دەم (المضمضة) بێت. *[بورجوم: جومگەى پەنجەکانى دەستە لە ژێرەوە وسەرەوە لە نێوان ئێسکە بچوکەکان، کە زۆر جار پێست ڕەش دەبێتەوە بەهۆی پیسی وچەوریەوە، شۆردنیان وپاککردنەوەیان لە سونەتە].
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ەوە کۆمەڵێک سونەتەکانى فیترەتمان بۆ دەگێڕێتەوە. و (فیترەت): ئەو سروشتەیە کە خواى گەورە مرۆڤی لەسەر دروستکردووە، ولایان قبوڵکراوە ئەگەر کەسەکە فیترەتی پاک وکەسێکی لادەر نەبێت لە ڕێگای ڕاست، چونکە فیترەتی کەسی لادەر بەهەند وەرناگیرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (كل مَولود يُولد على الفِطْرة فأبواه يهودانه أو ينصرانه أو يُمَجِّسَانه)، واته: (هەموو منداڵێک لەسەر فیترەت لە دایک دەبێت، ودایک وباوکی دەیکەنە جولەکە یان نەسڕانی یان مەجوسی)، وفیترەت لەم فەرموودەیەدا مەبەست لەسەر فیترەتی یەک خوا پەرستنە بێ شەریک وهاوبەشدانان بۆی. 1/ (کورتکردنەوەی سمێڵ): بڕینی هەتاوەکو لێوەکان دەربکەون، وئەمەش هۆکاری پاکێتیە، وئەگەر درێژ بێت لەوەیە تێکەڵ بێت لە گەڵ خواردن وخواردنەوە، ودیمەنێکی ناشیرینە ئەگەر زۆر بێت. بۆیە پێویستە مسوڵمان سمێڵی کورت بکاتەوە وماوەى چل ڕۆژ تێپەڕ نەکات، ئەمیش بەهۆی فەرموودەی: ئەنەسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- کە دەڵێـت: (وُقِّت لنا في قص الشارب، وتقليم الأظفار، ونتف الإبط، وحلق العانة، أن لا نترك أكثر من أربعين ليلة)، واته: (پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتی بۆمان دیاریکرد لە کورتکردنەوەی سمێڵ وبڕینی نینۆک ولابردنی مووی بن باڵ ومووی بەر تاشین کە چل ڕۆژ تێپەڕ نەکات). 2/ (وڕیش هێشتنەوە): ڕیش: ئەو مووەیە کە لەسەر چەناگە وهەردوو ئێسکە لارەکەى تەنیشی چەناگە بەرەو گوێیەکان دەڕوێن، ومەبەست لێرەدا هێشتنەوەیانە، وازی لێبهێندرێت کە زۆر بێت وکەم نەکرێتەوە نە بە تاشین ونە بە کورتکردنەوە، نە بە زۆری ونە بە کەمی، چونکە مەبەست لە هێشتنەوە (إعفاء) ئەوەیە کە زۆر وچڕ بێت، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: { حَتَّىٰ عَفَوا }[الأعراف: 95]، واتە:{هەتا بە تەواوی له هەموو ڕوویەکەوە زیادیان کرد}، وفەرموودەی زۆر هاتووە لە پێغەمبەرەوە -صلى الله علیه وسلم- کە فەرمانی کردووە بە ڕیش هێشتنەوە بە فەرمان ودەستەواژەی جیاواز، لەوانەش: (وفروا، أرخوا، أعفوا)، وهەموو ئەم دەستەواژانە فەرمانە بە هێشتنەوەی ڕیش وکورت نەکردنەوەى، بۆیە نابێت مسوڵمان ڕیشی بتاشێت، ئەگەر وا بکات ئەوا پێچەوانەى ڕێبازی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرداری ئەنجامداوە وسەرپێچی کردووە وخۆی چواندووە بە موشریکەکان. 3/(سیواک کردن): واتا سیواک کردن لە خووەکانى فیترەتە وشەریعەت هانی داوە بۆ ئەنجامدانى، (پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی پەروەردگارە): بۆیە لە هەموو کاتێکدا ڕێگەپێدراوە وبەتایبەتتریش لە پێش دەستنوێژگرتن ونوێژکردن وپاش هەستان لە خەو وگۆڕانی بۆنی ناو دەم وزەرد بوونی ددانەکان وجگە لەمانە. 4/(ئاو ڕادانە ناو لووت (استنشاق)): واتا ئاو ڕادانە ناو لووت وهەڵمژینی بۆ پاککردنەوەی لە خووەکانى فیترەتە، چونکە پاککردنەوەیەتی لەو پیسیانەى کە لەوەیە ببنە هۆی زیان. وئاو ڕادانە ناو لووت لە هەموو کاتێک دروستە بۆ دەستنوێژ وجگە لە دەستنوێژ وهەرکاتێک پێویست بوو لووت پاک بکرێتەوە ئەوا ئاو ڕادەدرێتەوە نێو لووت وهەڵدەمژرێت ودەردەکرێت بۆ دەرکردنی پیسیەکانى ناو لووت، وئەمەش بە پێی مرۆڤەکان دەگۆڕێت مرۆڤی وا هەیە تەنها لە کاتی دەستنوێژ ئەم کارە دەکات وکەسی واش هەیە کاتى تریش پێویستە لووتی پاک بکاتەوە. ولە سونەتەکانى فیترەتیش (ئاو ڕادانە ناو دەمە (المضمضة)): لووت ودەم هەندێک جار تووشی پیسی وپاشەڕۆ دەبن بۆیە پێویستە پاک بکرێنەوە وگرنگیان پێبدرێت. 5/(وبڕینی نینۆکەکان): لە سونەتەکانى فیترەتە، ومەبەست بڕینی نینۆکەکانى دەست وپێیەکانە، ودەبێت بە لایەنی کەم چل ڕۆژ جارێک ببڕدرێن (بقرتێندرێن) هەروەکو لە فەرموودەکەى ئەنەسەدا هاتووە، ئەگەر لەماوەی ئەو چل ڕۆژەدا جارێک زیاتریش بێت یان هەفتانە بێت ئاساییە وباشتریشە. 6/(شۆردنی بورجومەکان):بورجوم: جومگەى پەنجەکانى دەستە لە ژێرەوە وسەرەوە لە نێوان ئێسکە بچوکەکان، کە زۆر جار پێست ڕەش دەبێتەوە بەهۆی پیسی وچەوریەوە، شۆردنیان وپاککردنەوەیان لە سونەتە، وجاری وا هەیە بەهۆی گرج بوونیانەوە ئاو پێیان ناگات، وئاو دەکرێت پێیاندا وبە دەستەکەى تر پاک دەکرێنەوە، لە فیترەتە گرنگیدان بە پاک وخاوێنی ئەم شوێنانە. وجگە لە بورجومەکان پێویستە شوێن وجومگەکانى تری لاشەش پاک بکرێنەوە کە پیسی وئارەق تێیاندا کۆ دەبێتەوە وەکو دەوروپشت وناوەوەى گوێ، وپشتی ئەژنۆکان (چۆکەکان)، وبنی ڕانەکان وشوێنی تر کە زۆر جار پیسی وچڵکەکان دەرناکەون. 7/(لابردنی مووی بن باڵ): واتە لە خووەکانى فیترەتە، وئەویش لابردنی مووەکانی بنی باڵە، چونکە شوێنێکە ئارەق وچڵکی بە زۆری تێیدا کۆ دەبێتەوە، وبۆنێکی ناخۆش دەردەکات، وبە هەمان شێوە دەبێت لە چل ڕۆژ بە لایەنی کەمەوە جارێک مووەکانی لاببرێت هەروەکو لە فەرموودەکەی ئەنەسدا هاتووە، بەڵام کە هەفتانە بێت باشترە، ئەگەر لابردن قورس بوو ئەوا تاشین وبەکارهێنانى کرێمی موو لادەر ئاساییە چونکە ئامانجیان بەجێهێنا ئەویش بریتیە لە پاککردنەوەى ئەو شوێنە. 8/(مووی بەر تاشین): واتە لە خووەکانى فیترەت لابردنی مووی بەرە، ئەو مووانە زبرن ولە دەوروپشتی ئەندامەکانى زاوزێی نێر ومێ دەردەچن، لابردنی ئەم مووانە لە فیترەتەوەیە لابردنیان بەهەر شێوەیەک وبەکارهێنانى هەر کەرەستەیەکدروستە کە زیانی نەبێت چونکە ئامانج پاککردنەوەیە، وبە هەمان شێوە دەبێت لە چل ڕۆژ بە لایەنی کەمەوە جارێک بتاشرێت هەروەکو لە فەرموودەکەی ئەنەسدا هاتووە، بە هەمان شێوەیە لابردنی مووی دەوروپشتی شوێنی دەرچوونی پاشەڕۆی پیسی ناو سک کارێکی باشە بە تایبەت ئەگەر مووەکان زۆربن وبنە هۆی کەڵکە بوونی چڵک وپیسی. 9/(تارات کردن): واتە تارات کردن لە فیترەتەوەیە، هەروەکو پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (من الفطرة: المضمضة، والاستنشاق والانتضاح) ،واته: (فیترەت: ئاو ڕدانە ناو دەم (المضمضة)، وئاو ڕدانە ناو لووت وهەڵمژینی (الإستنشاق، وتارات کردن (پاککردنەوەى ئەو شوێنانەى میز وپاشەڕۆی لێوە دەردەچێت بە دەستی چەپ وئاو یان بە بەرد یان پەڕۆ وکلینسک وشتی پاککەرەوە یان هەر شتێکی تر کە شوێنەکان پاک دەکاتەوە وپاشەڕۆ لا دەبات، پێی دەووترێت: (الإنتضاح یان الإستنجاء). گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: دەیەمیانم لە بیرچوو، لەوەیە (ئاو ڕادانە نێو دەم بێت (المضمضة) وئەمەش گومانێکە لە لایەن گێڕەرەوەکەوە. وسەرەنجام ئەم کردەوانە ڕووکەشی دەرەوەى مرۆڤ پاک دەکەنەوە وشتە پیس وناشیرینەکانى لادەبەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان