+ -

عن ابن عمر رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«أحْفُوا الشَّوَارِبَ وأَعْفُوا اللِّحَى».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 259]
المزيــد ...

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«سمێڵ کورتبکەنەوە وڕیش بهێڵنەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 259]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەبڕین وكورتكردنەوەی سمێڵ، ونابێت وازی لێبهێنێت هەتاوەكو درێژ دەبێت ولێوەكان دادەپۆشێت، ئەگەر گەیشتە ئاستی بەشی سەرەوەی لێوەكان دەبێت بیبڕێت وكورتی بكاتەوە.
لەبەرامبەردا فەرمانیكردووە بە هێشتنەوەی ڕیش و وازی لێبهێت هەتاوەكو درێژ وچڕ دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی ئۆكرانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامێتی ڕیش تاشین.
زیاتر