عن أبِي هريرة رضي اللَّه عنه: سمعتُ النبِيّ صلى الله عليه وسلم يقول:
«الفِطْرَةُ خمسٌ: الخِتَانُ والاستحدادُ وقصُّ الشَّارِبِ وتقليمُ الأظفارِ وَنَتْفُ الآبَاطِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5891]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«پێنج شت لە فیترەتەوەیە (فیترەت: واتا کردەوە سروشتیە پاکەکان کە خۆشەویستن لای مرۆڤی باوەڕدار): خەتەنەکردن، و لابردنی موی دامێن، وكورتكردنەوەی سمێڵ، وبڕینی نینۆکەکان، ولابردنی مووی بن باڵ».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5891]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتە پێنج كردەوە لە ئاینی ئیسلامە وسونەتی پێغەمبەرانە:
یەكەم: خەتەنەكردن، بریتیە لەبڕینی پێستی زیادە لەسەر چووكی نێر، وبڕینی پێستی زیادەیە لەسەرەوەی ئەندامی مێینە ؛ لەبەشی سەرەوەی میتكە.
دووەم: لابردنی موی دامێن
سێیەم: كورتكرنەوە وبڕینی سمێڵ، بریتیە لە كورتكردنەوەی ئەو مووەی بەشی سەرەوەی لێوی پیاو دادەپۆشیت ؛ كورتكردنەوەی بەشێوەیەك لێو دەربكەوێت.
چوارەم: بڕین وكورتكرنەوەی نینۆكەكان.
پێنجەم: لابردنی مووی بن باڵ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سونەتەكانی پێغەمبەران كە خوای گەورە خۆشی دەوێت ولێی ڕازیە وفەرمانی پێدەكات ؛ بانگەشە دەكات بۆ كامڵی وپاكژی وجوانی.
  2. بەردەوام بون لە سەر ئەنجامدانی ئەم کارانە وبێ ئاگا نەبیت لە ئەنجامدانیان.
  3. ئەم كردەوانە سوودی ئاینی ودونیاییان هەیە، لەوانەش: جوانكردنی ڕواڵەت، وپاككردنەوەی لاشە، وبایەخدان بەپاكوخاوێنی، وپێچەوانەبوونەوەی كافرەكان، وجێبەجێكردنی فەرمانەكانی الله، وهتد.
  4. لەفەرموودەی تردا سونەتی تر باسكراوە لەگەڵ ئەم پێنج كردەوەیە، لەوانەش: ڕیش هێشتنەوە، وسیواك كردن، وهتد.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (59)