عن حذيفة بن اليمان رضي الله عنهما قال: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إِذَا قَام من اللَّيل يُشُوصُ فَاهُ بِالسِّوَاك».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو هەڵبستایە؛ ئەوا سیواکی دەکرد».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لە خۆشەویستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ پاکژی وڕق لێبوونی لە بۆنی ناخۆش ئەوە بووە کە ئەگەر شەو هەڵبستایە پاش خەوێکی درێژ کە بۆنی دەمی دەگۆڕا؛ ئەوا سیواکی دەکرد ودەیهێنایە سەر ددانەکانی بۆ ئەوەی بۆنی گۆڕاوی ناو دەمی نەمێنێت، وچالاک ببێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبسێت بۆ شەو نوێژ کردن، ویەکێک لە تایبەتمەندیەکانی سیواک ئەوەیە هەستی وریایی وئاگاداری بەهێز دەکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان